عیراق چەند گرێبەستێكی لەگەڵ وڵاتان راگەیاند بۆ بەهێزكردنی توانای بەرگری ئاسمانی
یەحیا
١٦ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی بەرگری عیراق چەند گرێبەستێكی لەگەڵ وڵاتان راگەیاند بۆ بەهێزكردنی توانای بەرگری ئاسمانی، لەوانەش كۆریای باشور.
لیوا تەحسین خەفاجی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی بەرگری عیراق راگەیاند: گرێبەستیان لەگەڵ ئەو وڵاتانە كردووە كە توانای بەرز و پێشكەوتوویان هەیە لە بواری بەرگری ئاسمانی، لەوانەش كۆریای باشور، چونكە خاوەنی سیستمی تەكنەلۆژیای پێشكەوتووە.
هەروەها وتی، خشتەیەكی ئامادەكراو و پەسەندكراو لەلایەن هەردوو وڵاتەوە هەیە بۆ گەیاندنی سیستمەكانی بەرگری ئاسمانی بە عیراق لە ماوەی ساڵی داهاتوودا.
سەبارەت بە فڕۆكە عیراقییەكان، خەفاجی جەختی كردەوە كە مەیلێك هەیە بۆ زیادكردنی ژمارەی فڕۆكەكان بەپێی تواناكانی دارایی بەردەست، روونیشیكردەوە ئەوەی عیراق لە ئێستادا هەیەتی لە ژمارەی فڕۆكە شەڕەكەرەكان، بەسە، بەڵام عیراق خوازیارە فڕۆكەی دیكەی فرە ئامانجی هەبێت بۆ بەهێزكردنی تواناكانی.



