عیراق دەیەوێت لە رێگەی کۆمپانیا ئەورپییەکانەوە بەرهەمی ناوخۆیی هەناردە بکات
ئاکام
١٥ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥
وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاندوە لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەوروپی و نێودەوڵەتی لە گفتوگۆدان بۆ هەناردەكردنی بەرهەمی ناوخۆی عیراق بۆ بازاڕەکانی جیهان.
محەمەد حەنون وتەبێژی وەزارەتی بازرگانی عیراق رایگەیاند، ئامانجیانە بەرهەمی عیراق لە بازاڕەكانی جیهان و وڵاتانی عەرەبی رۆڵی هەبێت، بۆ ئەو مەبەستەش لەگەڵ چەند كۆمپانیایەكی ئەوروپی و نێودەوڵەتی لە گفتوگۆدان بۆئەوەی بەرهەمی عیراق رەوانەی بازاڕە جیهانییەكان بكرێت و بە ئاسانی هەناردە بكرێن.
ناوبرا ئاماژەی بەوەشکردوە؛ پاڵپشتی كەرتی تایبەت دەكەن بە ئامانجی فراوانكردنی بازرگانی دەرەكی و بۆ هەمان مەبەست سەكۆیەكی ئەلیكترۆنیش دادەنێن، بە مەبەستی كارئاسانیكردن بۆ هەناردە و هاوردەكردن و تائێستاش ناسنامەی 306 بەرهەمی كشتوكاڵیی و پیشەسازیی و خۆراك لەو سەكۆ ئەلیكترۆنییە تۆماركراوە.



