پنتاگۆن  راگەیەندراوێکی بڵاوکردوەتەوە  وتێیدا هاتووە؛ وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رەزامەندی داوە  لەسەر فرۆشتنی سیستەمی پەیوەندی سەربازی بە عیراق بە بەهای 100 ملیۆن دۆلار، ئەم هەنگاوە ئامانجی بەرزکردنەوەی تواناکانی هێزە عێراقییەکانە لە هەماهەنگی ئەمنی و پەیوەندییە مەیدانییەکان.

بەگوێرەی راگەیەندراوێکی دەزگای هاریکاری ئاسایشی بەرگریی پنتاگۆن، رێککەوتنەکە بریتییە  لە فرۆشتنی سیستەمی سەربازی پەیوەندیکردن  کە؛ رادیۆی پۆرتەبڵ، سیستەمی وێستگەی رادیۆیی و سیستەمی دووبارەکردنەوەی رادیۆ بۆ دابینکردنی پێداویستییەکان بۆ پەیوەندییەکانی هێزە عیراقییەکان لە ئۆپەراسیۆنە سەربازی و ئەمنییە جیاوازەکاندا.

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە کە ئەم فرۆشتنە دەکەوێتە چوارچێوەی هاوکارییە ئەمنی و بەرگرییە بەردەوامەکانی نێوان ئەمریکا و عیراق و توانای سوپای عیراق بەرز دەکاتەوە بۆ ئەنجامدانی ئەرکەکانی بە شێوەیەکی کاریگەرتر لە بەرامبەر ئاستەنگە ئەمنییە جیاوازەکاندا.

سیستەمەکە دەتوانێت توانا گرنگەکانی فەرماندەیی و کۆنترۆڵکردنی عیراق باشتر دەکات، بەرگرییەکەی لە بەرانبەر هەڕەشەکانی ناوچەکە بەهێزتر دەکات و توانای عیراق بەهێز دەکات بۆ پاراستنی سنورەکانی و ژێرخانی وزە و دانیشتوانەکەی.