بەریتانیا داوا لە ھاووڵاتیانی دەکات جگە لە ھەرێم سەردانی شارەکانی عێراق نەکەن
هەژار
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
وەزارەتی دەرەوەی بەریتانیا لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، بەو پێیەی ماوەی چەند ھەفتەیەکە ھێرش و بۆردومانەکان بۆ سەر چەند ناوچەیەکی عێراق بەتایبەتیش ناوچە سنورییەکان زۆر زیادیکردووە و رەوشی ئەمنی سەقامگیر نییە، پێویستە گەشتیاران و ھاوڵاتیانی بەریتانیا بەھیچ شێوەیەک سەردانی شارەکانی عێراق نەکەن جگە لە ھەرێمی کوردستان کە ئەویش بۆ کاری زۆر پێویست.
راشیگەیاندوە، بەریتانیا نایەوێت بکەوێتە کێشە و ململانێوە لەگەڵ ھیچ وڵاتێکی تردا، بۆیە پێویستە ھاوڵاتیان و گەشتیارانی وڵاتەکەیان سەردانی ھەموو شوێن و وڵاتێک نەکەن، چونکە پێدەچێت بکرێنە ئامانج و بەھۆیەوە کێشە و ئاڵۆزی زۆر سەرھەڵبدات.



