حزبوڵای عێراق: دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێ کازمی دەدەینە دادگا
هەژار
٨ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٢
حزبوڵای عێراق کە گروپێکی چەکداری شیعەکانە لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، مستەفا کازمی سەرۆکی حکومەتی کاربەڕێکەری عێراق لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا جگە لە بەھەدەردانی سامانی گشتی و گرێبەستی بێ بایەخ لەگەڵ کۆمپانیا و وڵاتان لە چەندین بواری جیاجیادا کە ھیچ سودێکیان بۆ عێراق نەبووە، ھیچی تری نەکردووە و ھەموو کارەکانیشی تەنھا بۆ نمایش و خۆدەرخستن بووە.
راشیگەیاندووە، ھەموو ئامادەکارییەکان کردووە بۆئەوەی راستەوخۆ لە دوای پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق و دورخستنەوەی کازمی لەدەسەڵات، لەرێگەی یاساوە دەستگیری دەکەن بۆئەوەی سزا بدرێت و ھیچ سەرۆک وەزیرانێکی تریش نەتوانێت وەک ئەو مامەڵە و ھەڵسوکەوت بکات.



