بەپێی کارنامەی کۆبوونەوەکە، کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ شەش بڕگە لەخۆدەگرێت و دوای سوێندخواردنی چەند پەرلەمانتارێک و گفتوگۆکردن لەبارەی ھێرشەکانی ئێران بۆ سەر ناوچەکانی ھەرێمی کوردستان، خوێندنەوەی یەکەم بۆ سێ پڕۆژە یاسا دەکرێت کە دیارترینیان پڕۆژە یاسای دەستەبەری کۆمەڵایەتی و خانەنشینی کرێکارانە.

رۆژی دووشەممەش جارێکی تر ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆدەبێتەوە و خوێندنەوەی یەکەم بۆ شەش پڕۆژە یاسا دەکات، کە دیارترینیان پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی دامەزراوەی شەھیدان و پرۆژە یاسای ھەمواری یەکەمی یاسای کۆمپانیای نیشتمانی نەوتی عێراقە.