ئەحمەد فەواز پەرلەمانتاری ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا بە سەرۆکایەتیی نوری مالیکی راگەیاند، ئەمڕۆ چوارچێوەی ھەماھەنگی بۆ باسکردن لە دوایین پێشھاتە سیاسییەکان کۆدەبێتەوە و تاوتوێی ھەوڵەکانی پێکھێنانی حکومەت دەکات، راشیگەیاند، تائێستاش چوارچێوەی ھەماھەنگی پەیوەستبوونی خۆی بە کاندیدکردنی محەمەد شیاع سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیرانی عێراق دووپات دەکاتەوە.

ئەو کۆبوونەوەیەی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو، ھاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت کۆبووەوە و ئامادەیی بۆ "دانوستانی جدی" لەگەڵ رەوتی سەدر دووپات کردەوە.