یەکێتی گشتی سەندیکاکانی کرێکاران لە عێراق رایگەیاند، زیاتر لە شەش ملیۆن کرێکار لە عێراق ھەن کە تەنھا ٦٥٠ ھەزاریان لە بیمەی کۆمەڵایەتی تۆمارکراون و کەمترین مووچەشیان ٣٥٠ ھەزار دینارە، جەختیشیکردووەتەوە، ماوەی ٥١ ساڵە یاسای بیمەی کۆمەڵایەتی لە عێراق ھەموارنەکراوەتەوە و ھیچ گۆڕانکارییەکیشی تێدا نەکراوە.

راشیگەیاندووە، بەپێی ئامارەکان زیاتر لە یەک ملیۆن کرێکاری بیانی ھێنراون بۆ عێراق کە زۆربەیان بەبێ ئاگاداری وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھێنراون و لەناوخۆی عێراقیش زیاتر لە لە شەش ملیۆن کەس بێکارن.