محەمەد حەلبووسی، سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە کۆبوونەوەکانی داھاتووی یەکێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی، عێراق داواکارییەکی بەپەلە پێشکەشی یەکێتییەکە دەکات، بۆ بەدەستھێنانی پشتیوانیی نێودەوڵەتی، بۆ پاراستنی سەروەریی خاکی عێراق و رێگریکردن لە پێشێلکارییەکانی وڵاتانی تر و ھەروەھا راگرتنی دەستوەردانی وڵاتان لە کاروبارەکانی ناوخۆی عێراق.

ئەو داواکارییەی عێراق بۆ یەکێتیی پەرلەمانی نێودەوڵەتی،کە ١٧٠ پەرلەمانی وڵاتانی جیھان تێیدا ئەندامن، دوای ھێرش و بۆردومانەکانی ماوەی رابردووی تورکیا و ئێران، لە خاکی ھەرێمی کوردستان دێت.