عیراق

"ھیشام رکابی" لێپرسراوی نوسینگەی مالکی ئاشکرای کرد، محەمەد شیاع سودانی لای ھەموو ھێزە سیاسییەکان قبوڵکراوە و تائێستاش ھیچ کاردانەوە و ناڕەزایەتییەک نەبووە دژی کاندیدی سودانی بۆ پۆستی سەرۆک وەیرانی داھاتووی عێراق. بە وتەی رکابی، لە ڕۆژانی داھاتوودا ئەو پێشوازییانە دەبین بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران لەلایەن سودانی و پێکھێنانی حکومەتێکی بەھێز کە داخوازییەکانی گەلی عێراق بەدیبھێنێت.

لای خۆیەوە "مەحمود حەیانی" سەرکردە لە ھاوپەیمانی فەتح پابەندبوونی چوارچێوەی ھەماھەنگی لە کاندیدکردنی سودانی بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆک وەزیران دووپاتکردەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەکە لە بەیاننامەیەکدا بڵاویکردەوە، کەمبوونەوەی ئاستی ھەردوو ڕوباری دیجلە و فوڕات، پلانی کشتوکاڵی ئەمساڵی دووچاری کێشەی گەورە کردووتەوە، ئێران ھەشت سەرچاوەی ئاوی لە عێراق گرتووەتەوە، لە ھەمان کاتیشدا تورکیا وەک پێویست بەشە ئاوی عێراق لە ھەردوو روباری دیجلە و فوڕات بەرناداتەوە.

کۆمەڵەی جوتیارانی عێراق ھۆشداری ئەوەشی داوە، زۆرینەی خاکی عێراق مەترسی بە بیابانبوونی لەسەرە، ئەگەر بێت و ئەمساڵ بارانی پێویست نەبارێت، وڵاتەکە ڕووبەڕووی کارەساتی راستەقینە دەبێتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمەڵەی نێودەوڵەتی (ئانالیتکس) کە تایبەتە بە توێژینەوە لە بواری تیرۆر و چاودێریکردنی کردەوە تیرۆریستیەکان لە جیھاندا، لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، بە پێی ئەو بەدواداچون و بەڵگانەی کۆیان کردوونەتەوە، لەسەرەتای ئەمساڵەوە تا کۆتایی مانگی حوزەیرانی رابردوو، عێراق لەسەر ئاستی جیھان لە پلەی یەکەمی  ئەو وڵاتانەدایە کە بەھۆی تیرۆر و گروپە تیرۆریستییەکانەوە زۆرترین زیانیان بەرکەوتووە.

راشیگەیاند، لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا لە عێراق ٣٣٧ کردەوەی تیرۆریستی تۆمارکراوە و دوای ئەویش نەیجیریا بە پلەی دووەم دێت بە ٣٠٥ کردەوەی تیرۆریستی و سوریاش بە پلەی سێیەم دێت کە ١٤٢ کردەوەی تیرۆریستی تێدا ئەنجامدراوە.

 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی راگەیەندراوێکی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، سەرەڕای ئەوەی عێراق سەرچاوەی داھاتی زۆر و جیاوازی ھەیە و بە پێی زانیارییەکانی وەزارەتی دارایی و بانکی ناوەندیش کە یەدەگی دراو ٢٢ ملیار دۆلار زیادیکردوە تەنھا لە شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا، بەڵام رەوشی ئابووری رۆژ لە دوای رۆژ بەرەو خراپتر دەچێت و ھۆکارە سەرەکییەکەشی نەبوونی یاسای بودجەیە.

ڕاشیگەیاندوە، بە پێی ئەو زانیاری و ئامارانەی کۆیان کردوونەتەوە، دەرکەوتووە نەبوونی یاسای بودجە زیانی بە زیاتر لە ٢٢ ملیۆن ھاوڵاتی عێراقی گەیاندووە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لیژنەی دەستپاکی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردوەتەوە، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونیان بۆ بابەتی دابەشکردنی سەبەتەی خۆراک کە حکومەتی عێراق لە رێگەی وەزارەتی بازرگانی و بریکارەکانی خۆراکەوە بە سەر ھاوڵاتیاندا دابەشیان کردووە، بۆیان دەرکەوتووە گەندەڵییەکی زۆری تێدا کراوە.

راشیگەیاندوە، ھۆکاری سەرەکی ئەو گەندەڵییە زۆرەی لە دابەشکردنی سەبەتەی خۆراکدا کراوە ئەو گرێبەستە خراپانەیە کە بۆ دابینکردنی سەبەتەی خۆراک ئیمزا کراون و تائێستاش رێژەی گەندەڵییەکە گەیشتووەتە ١٥١ ملیۆن دۆلار.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی ڕوبەڕوبونەوەی ماددە ھۆشبەرەکان ئاماژەی بەوەش کرد، ئۆپراسیۆنەکان لە دژی بازرگانانی مادە ھۆشبەرەکان بەردەوامە و تەنھا لە مانگی ڕابردوودا ١٣٥٠ تۆمەتبار لەسەر مادەی ھۆشبەر دەستگیر کراون.

لەلایەکی دیکەوە (قاسم ئەعرەجی) ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق ڕایگەیاند، عێراق ڕوبەڕوی دوو مەترسی بۆتەوە، مەترسی تیرۆر و مەترسی مادەھۆشبەرەکان.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆشکی حکومی لە بەغداد، کازمی و سەرکردەی لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە کۆبوونەوەدان و رەوشی سیاسی چەقبەستووی عێراق و دوایین پێشھاتەکان تاوتوێ دەکەن، بە پێی میدیاکانی عێراق، رەوتی سەدر لە کۆبوونەوەکە ئامادە نییە.

لە ناوەڕاستی مانگی رابردوودا، کازمی لایەنەکانی عێراق و "جینین پلاسخارت" نوێنەی نەتەوە یەکگرتووەکانی لە کۆشکی حکومی لە یەکەمین کۆبوونەوەی گفتوگۆی نیشتمانی لە بەغداد کۆکردەوە، بەڵام رەوتی سەدر لە کۆبوونەوەکە ئامادە نەبوو ئەوەش وایکرد کۆبوونەوەکە ھیچ ئەنجامێکی ئەوتۆی لێنەکەوێتەوە. 

دوێنێش "محەمەد حەلبوسی" سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ١٠ خاڵی بڵاوکردەوە سەبارەت بە گفتوگۆی نیشتمانی کە چەندین بابەتی گرنگ لەخۆبگرێت، لەوانە ھەماھەنگی عێراق و ھەرێم لەبارەی یاسای نەوت و غاز و پەسەندکردنی پڕۆژە یاسای بودجە و دیاری کردنی وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەختە و ئەنجومەنی پارێزگاکان. 
 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی عێراق رایگەیاند، دوای ماوەیەک لە گفتوگۆ و دانوستان، لەگەڵ ئەمریکا گەیشتوونەتە رێککەوتن و گرێبەستێکیان ئیمزا کردوە و بە پێی گرێبەستەکەش عێراق ١٠٠ ھەزار تۆن گەنم لە ئەمریکا دەکڕێت و نرخی ھەر تۆنێکیش ٤٩٤ دۆلارە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو پارەیەی دیاریکراوە بۆ کڕین و کۆی ئەو رێکارانەشە کە جێبەجێ دەکرێت بۆ گەیاندنی ئەو بڕە گەنمە لە ئەمریکاوە بۆ عێراق.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"موقتەدا سەدر" لە نوێترین تویتدا داوای کردووە، ئەمنییەتی زیارەتکارانی چلەی ئیمام حسێن لە کەربەلا لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە بپارێزرێت، دوور لە ھێزە چەکدارەکانی تر، بە سەرایا سەلام و حەشدی شەعبیشەوە. 

سەدر داواشی کردووە، ھاووڵاتیانی عێراقی دان بە خۆیاندا بگرن و ھەماھەنگی لەگەڵ ھێزە ئەمنییەکان بکەن، ھیچ دروشمێکی حزبی و چەکداریش بەرز نەکەنەوە. 

سەدر وتیشی، بەو داواکارییەی، مەبەستی یەکگرتن نییە لەگەڵ گەندەڵکاراندا، بەڵکو دەیەوێت زیان بە زیارەتکاران نەکەوێت و پارێزراو بن. 

ئاماژەی بەوەشکرد، ھەروەک چۆن سعودیە وەرزی حەجی بە یاسا رێکخستووە، دەبێ لە عێراقیش زیارەتکاران پابەندی یاساکان بن و بە رێگەپێدان و پاسپۆرتی رەسمی و پشکنینی تەندروستییەوە سەردانی عێراق بکەن. 



بەردەوامبە لە خوێندنەوە
شانەی راگەیاندنی ئەمنیی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، فەرماندەی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان لە کەرکوک ، ئۆپراسیۆنێکی دژی داعش ئەنجام داوە و لە ئەنجامدا مۆڵگەیەکی تیرۆریستان لەناوبراوە و ١٢ بۆمبی چێندراو و ٤ گوللە ھاوەن و چەند جۆرە چەکێکی تریش دەستیان بەسەردا گیراوە، بەڵام لە راگەیەندراوەکەی شانەی راگەیاندنی ئەمنیی عێراقدا بە وردی ئاماژە بۆ ناوچەی ئۆپراسیۆنەکە نەکراوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیاکانی عێراق بڵاویانکردووەتەوە، کازمی سەرۆکی کوتلەکانی بانگھێشت کردووە بۆ ئەنجامدانی خولی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی، بۆ تاوتوێکردنی دوایین پێشھاتە سیاسییەکانی عێراق و دۆزینەوەی رێگە چارە بۆ قەیرانەکە. 
ئاماژە بەوەشکراوە، بە پێی داواکارییەکەی کازمی، خولی دووەمی گفتوگۆی نیشتمانی رۆژی  دووشەممەی داھاتوو بەڕێوەدەچێت و وردەکاری زیاتر نەخراوەتەڕوو. 

١٦ی ئابی رابردوو، کازمی و لایەنە سیاسییەکانی عێراق لە کۆشکی حکومی لە بەغداد کۆبوونەوە بۆ دۆزینەوەی رێگەچارەیەک بۆ قەیرانی سیاسی عێراق، لەو کۆبوونەوەیەشدا رەوتی سەدر بەشداری نەکرد و رایانگەیاند بەشداری کۆبوونەوە نھێنییەکان ناکەن کە بەرژەوەندی گەلی تێدا نییە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"حەلبوسی" لە ١٠ خاڵدا بڵاویکردووەتەوە، دەبێت وادەی ھەڵبژاردنی پێشوەخت و ئەنجومەنی پارێزگاکان تا کۆتایی ساڵی داھاتوو دیاری بکرێت. ھەروەھا سەرۆک کۆمار ھەڵبژێرێت و حکومەتی داھاتوو تەواوی دەسەڵاتەکانی ھەبێت و جێی متمانەی گەل و ھێزە سیاسییەکان بێت. 

داواشیکردووە، پێداچوونەوە بە ماددەی ٧٦ی دەستور بکرێت و یاسای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران بگۆڕێت یاخود وەک خۆی بمێنێتەوە، ھەروەک، یاسای بودجە پەسەند بکرێت و یاسای دادگای باڵای فیدراڵی بەپێی ماددەی ٩٢ی دەستور ئامادەبکرێت.

لە دوایین خاڵیشدا حەلبوسی داوایکردووە، پەیوەندی نێوان حکومەتی فیدراڵی عێراق و حکومەتی ھەرێمی کوردستان رێکبخرێت و ھەماھەنگی بکەن لە بارەی یاسای نەوت و غاز.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیەندراوێکدا وەڵامی محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقی داوەتەوە لەبارەی ئەو ١٠ خاڵەی دیاریکردووە بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی و ئاماژەی بەوەکردووە، گفتوگۆی نیشتیمانی وتوێژی نێوان دوو لایەن نییە پێشمەرجی بۆ دیاری بکرێت، ئەوەی ئێستا ھەیە گفتوگۆی نیشتیمانییە و ھەموو لایەنەکان بەشداری تێدا دەکەن و پێویستە لە ئەنجامی گفتوگۆکان و رێککەوتن لەسەر پرسەکان بڕیار بدرێت و ھیچ لایەنێکیش بۆی نییە بۆچوونی خۆی بەسەر لایەنەکانی تردا بسەپێنێت.

ھاوپەیمانی فەتحیش کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات رایگەیاندووە، مەرجەکانی حەلبوسی بۆ گفتوگۆی نیشتیمانی خۆسەپاندن و فەرمانکردنە بەسەر پێکھاتەی شیعەدا و ئەوەش لە ھیچ ھێز و لایەنێک قبوڵ ناکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرچاوەیەکی نزیک لە نوسینگەی عەلی سیستانی مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق رایگەیاندووە، لە چەند رۆژی رابردوودا بەشێک لە میدیاکان چەند ڕوونکردنەوە و ڕاگەیەندراوێکیان بە ناوی سیستانییەوە بڵاوکردوەتەوە لەبارەی رەوشی سیاسی ئێستای عێراق و ئاڵۆزییەکانی شەقام، کە ھیچ بنەمایەکیان نییە و دوورن لە راستییەوە و ھیچ پەیوەندییەکیان بە سیستانییەوە نییە.

وتیشی، سیستانی چەند ساڵێکە بڕیاریداوە بەھیچ شێوەیەک تێکەڵی سیاسەت نەبێت و لەو ماوەیەشدا ھەموو جۆرە دەستوەردانێکی لە بواری سیاسەتدا راگرتووە، بۆیە لە ئێستا بەدواوە ھەر میدیایەکی عێراقی ڕاگەیەندراو یان ڕوونکردنەوە و ھەر بابەتێک بە ناوی سیستانییەوە بڵاوبکاتەوە، بە قورسی باجەکەی دەدات.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە راگەیاندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، لەماڵی نوری مالکی سەرۆکی ئیئتیلافی دەوڵەتی یاسا کە بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆبوونەوەیەکی فراوان بەڕێوەچووە بۆ تاوتوێکردنی رەوشی ئێستای عێراق و ئاڵۆزییەکانی شەقام و دیاریکردنی وادەی کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەران و پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق، بەڵام ھیچ بڕیارێکی یەکلاکەرەوەی تێدا نەدراوە.

میدیاکانی عێراقیش لە زاری سەرچاوەیەکی بەشداربووی کۆبوونەوەکەوە بڵاویانکردوەتەوە، سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان لە کۆبوونەوەکەیاندا لەسەر ئەوە رێککەوتوون کۆبوونەوەی داھاتووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و دەستپێکردنی رێکارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ بۆ دوای رێوڕەسمی چلەی ئیمام حسێن دوابخرێت.




بەردەوامبە لە خوێندنەوە

باسم خەشان پەرلەمانتاری سەربەخۆ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە دوای دەستلەکارکێشانەوەی پەرلەمانتارانی رەوتی سەدر و کشانەوەی موقتەدا سەدریش لە پڕۆسەی سیاسی، ئاڵۆزییەکانی عێراق زیاتر بووە، چونکە پێشتر خۆپیشاندانەکان بە شێوەیەکی ھێمنانە دەکران، بەڵام ئێستا گەیشتووەتە توندوتیژی و شەڕ و پێکدادان لە نێوان خۆپیشاندەران و ھێزە ئەمنییەکان کە کوژراو و برینداریشی لێکەوتووەتەوە جگە لە زیانە ماددییەکانیش.

وتیشی، ئەوەی ئێستا خۆپیشاندەران دەیکەن شەڕێکە لەبری موقتەدا سەدر لە دژی چوارچێوەی ھەماھەنگی، کە پێویستە بە زوترین کات کۆتایی پێبھێنرێت و رێگە نەدرێت لەوە زیاتر خوێنی عێراقییەکان بڕژێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...257258259260261...401