دادگای فیدراڵی لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بە نرخ و دابینکردنی سوتەمەنی بۆ ھەرێم کۆدەبێتەوە
کوردسات نیوز
١٤ی ئابی ٢٠٢٣
سکاڵاکە لەلایەن غالب محەمەد ئەندامی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقەوە دژی وەزیری نەوتی عێراق تۆمارکراوە، کە تێیدا داواکراوە دادگا بڕیار و رێوشوێنەکانی وەزیری نەوت رەتبکاتەوە بۆ جیاوازیکردن لەنێوان ھاوڵاتیانی ھەرێمی کوردستان و پارێزگاکانی دیکەی عێراق تایبەت بە دابینکردن و نرخی بەرھەمە نەوتییەکان.
غالب محەمەد لە سکاڵاکەدا داوایکردووە، ئەو جیاوازییە نەھێلرێت و رێوشوێنی یاسایی بگیرێتەبەر بۆ ھاوتاکردنەوەی نرخەکان و دابینکردنی سوتەمەنی بۆ ھاوڵاتیانی ھەرێم ھاوشێوەی پارێزگاکانی عێراق.



