بە پێی ئەو زانیارییانەی ئاژانسی رەسمی ھەواڵەکانی عێراق بڵاویکردووەتەوە، دادگای  لێکۆڵینەوەی کەرخ لە بەغداد کە تایبەتە بە دۆسیەکانی دەستپاکی، بڕیارێکی دەرکردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی سەرجەم موڵک و ماڵی ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری پێشووی نەوتی عێراق.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھۆکاری دەرکردنی بڕیارەکە تێوەگلانی وەزیری پێشووی نەوتە لە خراپ بەکارھێنانی پۆستەکەی بۆ وەرگرتنی بەرتیل لە ژمارەیەک لە وەبەرھێنەران بە تایبەتیش ئەوانەی گرێبەستیان لەگەڵ وەزارەتی نەوتی عێراق ھەبووە.