عیراق

دەستەی دەروازە سنورییەکانی عێراق بڵاویکردوەتەوە، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی رابردوو ژمارەیەکی زۆر زیاتری زیارەتکاری بیانی بۆ بەشداریکردن لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن ھاتوونەتە عێراق و بۆ ئەمساڵیش تائێستا زیاتر لە سێ ملیۆن زیارەتکاری بیانی ھاتوونەتە عێراق کە زۆربەیان لە رێگەی دەروازە سنورییەکانی حکومەتی عێراقەوە ھاتوون و نزیکەی ٢٠ ھەزاریش لە رێگەی دەروازەکانی ھەرێمی کوردستانەوە ھاتوون.

ئاماژەی بەوەشکردوە، دەروازەی زەرباتیە لە پارێزگای واست زۆرترین فشاری لەسەر بووە و تەنھا لەو دەروازەیەوە ٧٠٪ی زیارەتکارانی بیانی ھاتوونەتە عێراق و دوای ئەویش دەروازەی شەلامچە بە پلەی دووەم دێت کە فشارێکی زۆری لەسەرە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فەتلاوی" رایگەیاند، سەرجەم سەرکردە و ھێزە سیاسییەکانی عێراق درکیان بەوە کردووە کە چیتر وڵاتەکە بەرگەی کێشە و ئاڵۆزی زیاتر ناگرێت، بۆیە پێویستە لەڕێی دانووستانەوە لێکتێگەیشتن بکرێت و ھەنگاو بەرەو ھەڵبژاردنی پێشوەخت بنرێت.  

"فەتلاوی" ئاماژەی بەوەشکرد، کورد و سوننە و شیعە دەزانن کە وڵات نابێت لەڕێی بڵاوکردنەوەی پەیام لە تویتەر بەڕێوەببرێت کە ھەندێک جار خودی موقتەدا سەدر و ھەندێک جاریش لە زاری ئەوەوە بڵاودەکرێتەوە، وتیشی چارەسەری کێشەکان بە دانووستانی راستەوخۆ دەبێت نەک بڵاوکردنەوە تویت و ھەر کەسێک دانووستانی دەوێت پێویستە لەسەر یەک مێز دانیشن و رێککەوتن بکەن. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەیان کلدانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئەلمەسرا، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بە جەنگاوەرێکی ئازا دەناسێنێت و دەشڵێت پەیوەندییەکانی لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان پەیوەندی برایە لەگەڵ برا.

کلدانی ئاماژەی بەوەشکردووە، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان جەنگاوەرێکی ئازایە و بەھۆی ئەو حیکمەت و شارەزایەی کە ھەیەتی، پێویستە ھەرێمی کوردستان و عێراق شانازی پێوە بکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکا لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوشی دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق نوسیویەتی، لەسایەی بوونی وەزارەتی شکستخواردوو و حکومەتێکی لاوازدا، ھیچ ھەوڵێکی راستەقینە نییە بۆ چاککردنی خزمەتگوزارییەکان.

ڕاپۆرتە ئاماژەی بەوەکردووە، لە کاتێکدا حکومەتی عێراق مانگانە داھاتێکی زەبەلاحی لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوێت، بەڵام بەشێکی دیار لە ھاوڵاتیانی عێراق ھەژارن و تەنانەت بەشێکیان لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەش دەکات، ھۆکاری بەشداری نەکردنی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی عێراق لەدەنگدانی ھەڵبژاردنی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێیان وایە ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوو نادات و ھەمان دەمووچاو لە دەسەڵاتدا دەمێننەوە، کە چەند ساڵێکە قۆرغیان کردووە و تەنھا چاویان لە بەرژەوەندی خۆیانە و ھیچی تر.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی ئەمریکی لە ڕاپۆرتێکدا لەسەر ڕەوشی دامودەزگاکانی دەوڵەتی عێراق نوسیویەتی، لەسایەی بوونی وەزارەتی شکستخوارد و حکومەتێکی لاوازدا ھیچ ھەوڵێکی راستەقینە نییە بۆ چاککردنی خزمەتگوزارییەکان.

ڕاپۆرتەکە ئاماژەی بەوەشکردووە، لەکاتێکدا حکومەتی عێراق مانگانە داھاتێکی زەبەلاحی لە فرۆشتنی نەوت دەستدەکەوێت، بەڵام بەشێکی دیار لە ھاوڵاتیانی عێراق ھەژارن و تەنانەت بەشێکیان لەژێر ھێڵی ھەژارییەوەن.

ڕۆژنامەکە باس لەوەشدەکات، ھۆکاری بەشدارینەکردنی بەشێکی زۆری ھاوڵاتیانی عێراق لەدەنگدانی ھەڵبژاردنی ڕابردوودا، دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی پێیانوایە ھیچ گۆڕانکارییەکی ئەوتۆ ڕوونادات و ھەمان دەموچاو لەدەسەڵاتدا دەمێننەوە، کە چەند ساڵێکە قۆرغیان کردووە و تەنھا چاویان لە بەرژەوەندی خۆیانە و ھیچی دیکە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی نەوتی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئیحسان عەبدولجەبار وەزیری نەوتی عێراق، سەرپەرشتی کۆبوونەوەی لیژنەی نرخی نەوتی خاوی مانگانەی کردووە و ڕایگەیاندووە، عێراق پابەندە بەو ڕێژەیەی کە لە لایەن ڕێکخراوی ئۆپیکەوە بۆی دیاریکراوە.

باسی لەوەشکرد، وەزارەتەکەی لەگەڵ ئەندامانی ڕێکخراوی ئۆپیک و ھاوپەیمانەکانی لە دەرەوەی ئۆپیک کاردەکات، بە مەبەستی وەدیھێنانی ھاوسەنگی لە بازاڕی وزەی جیھانیدا.

ئاماژە بەوەشکراوە، عێراق لە چەند ساڵی داھاتوودا توانای ھەناردەکردنی خۆی زیاتر دەکات، بۆ ئەو مەبەستەش بایەخی زیاتر دەدات بەکەرتی وەبەرھێنان لە کەرتی نەوت و وزەدا.

وەزیری نەوتی عێراق جەختیکردووەتەوە، وەبەرھێنان لە کەرتی نەوتدا بایەخێکی تایبەتی ھەیە، چونکە دەتوانرێت لەڕێگەیەوە پێگەی وڵات بەھێز بکات لەڕیزی دەوڵەتانی بەرھەمھێنی نەوت و کاریگەریی لەسەر بازاڕی وزە لە جیھاندا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سەدر" لە تویتێکدا ١٠ خاڵی بڵاوکردەوە و داوای لە  لایەنگرانی کرد بچنە کەربەلا بۆ یادکردنەوەی چلەی ئیمام حسێن، بەڵام ئاڵای ھیچ لایەنێکی سەربازی و حزبی و تائیفی بەرز نەکەنەوە، ھەروەھا وێنەی شەھیدان و کەسایەتی تر ھەڵنەگرن، داواشیکرد، کفن و جلی سەربازی نەپۆشن کە لە زیارەتکاران جیایان بکاتەوە، ھەروەھا دروشمەکانیان تەنھا پەیوەندی بە خودا و چلەی ئیمام حسێنەوە ھەبێت. 

جەختی لەوەشکردووەتەوە، پێویستە پابەندن بن بەوپەڕی خۆڕاگری و دانایی و ھەر کەسێک پێچەوانەی رێنماییەکان بێت لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت. 

ئاماژەی بەوەشکردووە، نابێت تۆمەتی بەعسی بوون و تیرۆر و میلیشیا بە ھیچ کەسێک بدرێت و حەرامە. ھەروەھا نابێت بە ھیچ شێوەیەک مامەڵەی ناشرین لەگەڵ زیارەتکارانی بیانی و بە تایبەتیش ئێرانییەکان بکرێت. 

موقتەدا سەدر داواشیکرد ، سەرایا سەلام و حەشدی شەعبی لە رێوڕەسمەکانی چلەی ئیمام حسێن و رێکاری ئەمنیی ئەمساڵ دووربخرێنەوە و ھەر کەسێکیش پێچەوانەی ئەو خاڵانە بجوڵێتەوە، لێیان بێبەرییە.    

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە ھاوبەشەکانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بۆ ئەوەکرد، بە پشت بەستن بە زانیارییە ھەواڵگرییەکان، فڕۆکە جەنگییەکانی عێراق لە زنجیرەیەک ھێرشدا دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعشیان لە بیابانەکانی پارێزگای ئەنبار و دەریاچەی حەمرین لە پارێزگای دیالە بۆردومان کردووە.

راشیگەیاند، لە ئەنجامی بۆردومانەکان ١١ تیرۆریستی داعش کوژراون، دوونیان گەورە تیرۆریست بوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ھاکان فیدان" بە سەردانێک لە بەغدادە و لەگەڵ ژمارەیەک لێپرسراو و کەسایەتی حکومەتی عێراق کۆبۆتەوە، دوایین کۆبوونەوەشی لەگەڵ "خەمیس خەنجەر" سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری بووە. 

سەردانەکەی "ھاکان فیدان" لەکاتێکدایە کە قەیرانی سیاسی عێراق و بۆردومانەکانی تورکیا لە ناو خاکی عێراق بەردەوامە.

"فوئاد حسێن" وەزیری دەرەوەی ئەمریکاش لە دوایین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا داوایکردبوو ھێزەکانی تورکیا لە خاکی عێراق بکرێنە دەرەوە. 



 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"سائر موخیف" سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ و ئاو لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، بەنیازن لیژنەیەک لە سیاسەتمەداران و پسپۆڕانی کشتوکاڵ پێکبھێنن و سەردانی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق بکەن. 

وتیشی داوا لە کازمی دەکەن خودی خۆی دەستوەردان بکات و سەردانی وڵاتانی تورکیا و ئێران بکەن بۆ تاوتوێ کردنی پرسی ئاو، ھۆشداریشیدا لەوەی عێراق بەھۆی کەمبوونەوەی ئاو بە قۆناغێکی زۆر سەختدا تێدەپەڕێت. 

سەرۆکی لیژنەی کشتوکاڵ وتیشی، پەککەوتنی ئەنجومەنی نوێنەران رێگربووە لەوەی کارەکانیان ئەنجام بدەن، لیژنەکەشیان نەیتوانیوە ھیچ شتێک بکات بۆ بە نێودەوڵەتی کردنی پرسی ئاو، حکومەت و پەرلەمان و لایەنە پەیوەندیدارەکانی کشتوکاڵیش بێدەنگن.

وتیشی، کەمبوونەوەی رێژەی ئاو کاریگەری لەسەر ھاووڵاتیانی پارێزگاکانی باشور دروست کردووە بە تایبەت لەڕووی تەندروستییەوە، چونکە بەھۆی پیس بوونی ئاوەوە توشبوون بە نەخۆشی بە تایبەت شێرپەنجە زیادیکردووە. 


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلی زوبەیدی پەرلەمانتاری ھاوپەیمانی فەتح لە لێدوانێکدا بۆ میدیاکان ڕایگەیاند، تا ئێستا ھێزە کوردی و سوننەکان ژیرانە و بەرپرسیارانە مامەڵەیان لەگەڵ ڕەوشەکەدا کردووە و، ھیچ ھێزێکی سیاسی، کە لە پەرلەمان کشاوەتەوە، ناتوانێت بەزۆر ئیرادەی خۆی بەسەر لایەنی دیکەدا بسەپێنێت.

ڕوونیشیکردەوە، چوارچێوەی ھەماھەنگی توانیویەتی ئیمزای ١٨٠ پەرلەمانتار دەستبەر بکات، بۆ ئەوەی بتوانێت کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ڕێکبخات و حکومەتی نوێی تیا دەستنیشان بکرێت.

باسی لەوەشکرد، چوارچێوەی ھەماھەنگی وەفدی خۆی ڕەوانەی سەرجەم لایەن و کوتلە سیاسییەکان کردووە، لە پێناو خێراکردنی ھەنگاوەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ لە عێراقدا.

جەختیشیکردەوە، ھەموان لە چاوەڕوانی بڕیاری ھێزە کوردیەکاندایە، بۆ دیاریکردنی کاندیدی ھاوبەشیان بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار لە نزیکترین دەرفەتدا، چونکە ئەو ھەنگاوە دەستنیشانکردنی سەرۆک وەزیران و پێکھێنانی حکومە نزیکتر دەکاتەوە.
 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە ڕاگەیەندراوێکدا فەرماندەیی  ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکان بڵاویکردەوە، لەسەر بنەمای زانیاری ھەواڵگری، ئاشکرا بووە، کە لە باشوری بیابانی ڕوتبە حەشارگەیەکی تیرۆرستانی داعش ھەیە، ھێزی ئاسمانی دوو ھێرشی ئاسمانی کردووەتە سەری و بەھۆیەوە حەوت تیرۆریست کوژراون.

دوای ھێرشەکەش ھێزی پیادە چوونەتە شوێنەکە و دەستگیراوە بەسەر ئۆتۆمبێلێک و کۆمەڵێک چەک و کەلوپەلی سەربازیدا.

بەھۆی نزیکی لە سنوری سوریاوە، تیرۆریستانی داعش ناوبەناو دزە دەکەنە ناوخۆیی سنوری عێراق و، لەماوەی ڕابردوودا چەند جارێک ھێزەکانی سوپا لەگەڵ چەکدارانی داعش لەسنورەکە بەشەڕھاتوون.

لە ئێستاشدا سوپای عێراق و ھێزە ئەمنییەکان ناوبەناو ئۆپراسیۆنی ھاوبەش ئەنجام دەدەن، بە مەبەستی کۆنترۆڵکردنی سنورەکە و کۆتایی ھێنان بە مەترسی داعش لە خۆرئاوای عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عادی سەرۆکایەتی دەکات و بەشێکە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەکان رایگەیاندوە، ھاتنی ھاکان فیدان سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری تورکیا (میت) بۆ عێراق گرنگە بە تایبەتی بۆ بەھێزکردنی پەیوەندییە ئەمنییەکان بەتایبەتیش پاراستنی سنوورەکان، بەڵام پێویستبوو لەگەڵ ھاوتاکانی و لایەنە ئەمنییەکانی عێراق کۆبوونەوەی بکردایە نەک لەگەڵ حزب و لایەنە سیاسییەکان.

ئاماژەی بەوەشکردوە، کۆبوونەوەی سەرۆکی دەزگای ھەواڵگری تورکیا لەگەڵ خەمیس خەنجەر سەرۆکی ھاوپەیمانی سەروەری، کە حزبێکی سیاسییە و بەشێک نییە لە حکومەت، ئاشکراکردنی پەیوەندییە نھێنییەکانی تورکیایە لەگەڵ خودی خەمیس خەنجەر و ئەو لایەنە سیاسییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەنجومەنی ڕووبەڕووبوونەوەی سپیکردنەوەی پارە لە بانکی ناوەندی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، عێراق ئامادەیی خۆی نیشانداوە بۆ ھەماھەنگیکردن لەگەڵ گروپی کاری دارایی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا، بۆ ھەڵسەنگاندنی کارە بانکییەکانی لە بواری ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە و کۆمەککردنی تیرۆر لەلایەن گروپەکەوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ھەماھەنگی و ھەڵسەنگاندنەکان بۆ بەدواچوونە، بۆ ئەوەی بزانرێت تا چ ئاستێک عێراق پابەندبووە بە بنەماکانی ڕێگریکردن لە سپیکردنەوەی پارە لە ڕێگەی بانکەکانەوە.

ھەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا ھاتووە، دوای تەواوکردنی ھەموو ڕێوشوێنەکانی چاودێری و ھەڵسەنگاندنی ھاوبەش، کە لە ساڵی ٢٠١٢وە لەسەر سیستمی بانکی عێراق پیادە دەکرێت، بەشێوەیەکی ڕەسمی عێراق لە لیستی وڵاتە زۆر مەترسیدارەکان بۆ سپیکردنەوەی پارە ھێنراوەتە دەرەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەگەڵ ھەوڵەکان بۆ دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەوتی سەدر کە موقتەدا سەدر سەرۆکایەتی دەکات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردووە، راستە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوە، بەڵام نایاسایی بوونی ئەنجومەنەکەی پشتڕاستکردووەتەوە.

جەختیشی لەوە کردووەتەوە، لە ئێستا بەدواوە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق جگە لە ھەڵوەشاندنەوەی خۆی، ھەر بڕیارێکی تر دەربکات نادەستووریی و نایاساییە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی بازرگانی ھەرێم رایگەیاند، ئەمساڵ دابەشکردنی بەشە خۆاکی ھاووڵاتیان بە شێوەیەکی زۆر باش بەڕێوەچووە، بەراوورد بەساڵانی رابردوو کە پێنج بۆ شەش بەشەخۆراک لە ساڵێکدا دابەشدەکرا، بەڵام بۆ ئەمساڵ حەوتەم سەبەتەی خۆراکی گەیشتۆتە کۆگاکان و بەسەر بریکارەکانی خۆراکدا دابەش دەکرێت.

راشیگەیاندوە، بڕیارە تا کۆتایی ساڵ دابەشکردنی بەشەخۆراک بەردەوام بێت و چەند سەبەتەیەکی خۆراکی تر بەسەر ھاوڵاتیاندا دابەشبکرێت.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...255256257258259...401