عیراق

باڵیۆزخانەی ئێران لە عێراق لە تویتێکدا بڵاویکردەوە، عێراق ھەموو توانایەکی خۆی خستووەتەگەڕ بۆ ئەوەی بە جوانترین شێوە پێشوازی لە زیارەتکارانی وڵاتەکەی بکات، بەڵام زۆری ژمارەی زیارەتکارە ئێرانییەکان و  گەرمی کەشوھەوای ناوچە پیرۆزەکان وایکردووە قەرەباڵغییەکی زۆر دروست ببێت.

ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ڕێنمایی زیارەتکاران بکرێت چوار بۆ پێنج ڕۆژ زیاتر نەمێننەوە و ماوەی مانەوەش لە شاری کەربەلا لە یەک ڕۆژ زیاتر نەبێت، پاشان بگەڕێنەوە کۆماری ئیسلامی ئێران.
بەرەبەیانی ئەمرۆش لە ڕوداوێکی ھاتووچۆدا لە شاری کوتی ناوەندی پارێزگای واست، پاسێکی زیارەتکارانی ئێران وەرگەڕاوە و بەھۆیەوە دوو زیارەتکار گیانیان لەدەستداوە و ١٥ی دیکەش بریندار بوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ھاوپەیمانی فەتح کە ھادی عامری سەرۆکایەتی دەکات لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوە کردوە، مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی کاربەڕێکەری عێراق لەسەرەتای دەستبەکاربوونییەوە وەک سەرۆک وەزیران تائێستا بەردەوام سودی لە کێشە و ناکۆکییە سیاسییەکان وەرگرتووە و لە بەرژوەندی خۆی بەکاریھێناون و ھەولێداوە بیکاتە رێگەیەک بۆ بەناوبانگبوون و گەورەکردنی خۆی.

راشیگەیاندووە، لە دوای ھەڵبژاردنی پێشوەختی رابردووەوە کە ناکۆکی قوڵ لەنێوان رەوتی سەدر و چوارچێوەی ھەماھەنگی درووستبوو و بەشێکی زۆریشی پەیوەندی بە کازمییەوە ھەبوو، جارێکی تر کازمی ئەو ناکۆکییانەی لە بەرژوەندی خۆی قۆستەوە و لە ئێستاشدا جارێکی تر بۆئەوەی خۆی وەک فریادڕەسی کێشەکانی عێراق پیشان بدات، بانگەشەی گفتوگۆی نیشتمانی دەکات.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

قاسم ئەعرەجی ڕاوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق لە میانی بەشداریکردنی لە کۆنگرەی جیھانی قوربانیانی دەستی تیرۆر لە کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان ڕایگەیاند، عێراق بە ھەموو توانای خۆیەوە بەرپەرچی تیرۆر و توندڕەوی داوەتەوە و بەشێکی زۆری پیلانەکانی تیرۆریان ھەڵوەشاندووەتەوە.

داواشی لە کۆمەڵی نێودەوڵەتی کرد، پشتیوانی و کۆمەکی پرۆگرامەکانی ڕاھێنانەوەی حکومەتی عێراق بکەن، کە بە ھاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان و ڕێکخراوەکانی کۆمەڵی مەدەنی دەستیپێکردووە، بۆ پێشکەشکردنی ڕاوێژ و چارەسەر و ئامۆژگاری بەو کەسانەی، بوونەتە قوربانی دەستی تیرۆر، بە تایبەت ئەوانەی لە کەمپەکانەوە دەھێندرێنەوە بۆ عێراق.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

محەمەد ئاڵتین تاش، لە یەکەی دیپلۆماسی مرۆیی سەر بە دەزگای فریاگوزاری تورکیا راگەیاندووە، ١٦١ ئاوارەی عێراقی کە زۆربەیان خەڵکی شارەکانی موسڵ و ئەنبار و سەڵاحەدین بوون، لەڕێی تورکیاوە گەڕێندراونەتەوە شوێنەکانی خۆیان.

ئاماژەی بەوەشکردووە، ئەو کەسانە کە ژن و منداڵیشیان تێدایە، دوای سەرھەڵدانی گروپی تیرۆریستی داعش و ساڵی ٢٠١٤ روویان لە سوریا کردووە و لە شاری گرێ سپی و گوندەکانی باکوری سوریا نیشتەجێ کرابوون.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فایەق زێدان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، دادگا درک بەو لێکەوتە نەرێنیانە دەکات کە بەھۆی پێشێلکارییە دەستوورییەکانی دوای ھەڵبژاردنەوە روویانداوە، وتیشی، دادگای دەستووریی سکاڵای ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوە، چونکە دەستوور لە ماددەی ٦٤دا، دەسەڵاتی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی بەخشیووە بە خودی ئەنجومەنی نوێنەران و ئەنجومەنی نوێنەرانیش بە دەنگی زۆرینەی رەھای ئەندامانی ھەڵدەوەشێتەوە، ئەوەش لەسەر بنەمای داوای یەک لەسەر سێی پەرلەمانتاران، یاخود داواکارییەک لە سەرۆک وەزیرانەوە بە رەزامەندی سەرۆک کۆمار. 

فایەق زێدان راشیگەیاند، پێویستە چاو بخشێنرێتەوە بە نوسینەوەی ئەو مادانەی دەستوور، کە بوونەتە ھۆی دروستبوونی بنبەستی سیاسی و کۆسپ لە بەردەم پێکھێنانی دەسەڵاتە دەستورییەکان ‌و ئەو رووداوە ناخۆشانەی تر کە بەدوایان ھاتن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

عەلائەدین قەیسی وتەبێژی دەستەی دەروازەکانی عێراق رایگەیاند، کۆی ئەو زیارەتکارانەی تا رۆژی ٨ی ئەیلول لە رێگەی دەروازە وشکانییەکان و ھەردوو فڕۆکەخانەی بەغداد و نەجەف سەردانی وڵاتەکەیان کردووە، گەیشتووەتە ٣٣٣ ھەزارو ٣٦٤ زیارەتکار.

ئەحمەد وەحیدی وەزیری ناوخۆی ئێرانیش لە سەردانێکیدا بۆ دەروازەی مێھران داوای لە زیارەتکارانی وڵاتەکەی کرد پەلە نەکەن لە رووکردنە دەروازەکانی عێراق تا ئەو کاتەی کێشەی گواستنەوەی زیارەتکاران لە ناوخۆی عێراق چارەسەر دەکرێت.

وتیشی، ھەر کاتێک لێپرسراوانی عێراق ئامادەیی زیاتری پێشوازیان ھەبوو، دەتوانن رێگە بە چوونی زیارەتکارێکی زۆرتر بدەن بۆ ناو خاکی عێراق.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"عائید ھیلالی" سەرکردە لە چوارچێوەی ھەماھەنگی ڕایگەیاند، سەرکەوتنی ھەر دەستپێشخەرییەک، بەندە بە ڕەزامەندی ڕەوتی سەدر لە سەر دەستپێشخەرییەکە و وەستانی تویتەکانی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر. 

ئاشکراشیکرد، لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا چەندین دەستپێشخەری بۆ چارەسەری رەوشی چەقبەستووی عێراق خراونەتەڕوو و لایەنەکان ھەوڵیانداوە بگەنە ڕێکەوتن، بەڵام بە تویتێکی سەدرھەوڵەکان شکستیھێناوە کە ئەوەش خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی ناکات.

"ھیلالی" راشیگەیاند، رەوتی سەدر ناتوانێت چوارچێوەی ھەماھەنگی پەرت بکات و تاکە ڕێگەش بۆ دەربازبوون لەو رەوشە، گفتۆگۆی لایەنە سیاسییەکانە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"فازڵ فەتلاوی" ئەندامی چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، رەوتی سەدر ھاوبەشێکی سەرەکییە لە پڕۆسەی سیاسی و گەشبینن بە دانوستانەکانیان لەگەڵ کوتلە سیاسییەکان، بە رەوتی سەدریشەوە.

"فازل فەتلاوی" وتیشی، پێویستە ئارامی ڕەوشەکە بپارێزرێت و بەردەوام بێت، لایەنەکانیش دوور بن لە لێدوانی توند و دەبێت بە دانوستان چارەسەر بۆ کێشەکان بدۆزرێتەوە. 

لای خۆشیەوە، "ئەحمەد عیساوی" ئەندامی رەوتی حیکمە رایگەیاند، بڕیارەکەی دادگای فیدراڵی ھەموو رێگەکانی بەڕووی ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەراندا داخست.

وتیشی، چوارچێوە لیژنەیەک پێکدەھێنێت بۆ دیاری کردنی ئەو خاڵانەی کە بۆ قۆناغی داھاتوو دانوستانی لەسەر دەکات، گرنگترینیان دەستپێکردنەوەی کۆبوونەوەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سۆزان مەنسور وتەبێژی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند، ھەرچەندە بەڕەسمی ھیچ لایەنەکێک ئاگادارنەکراوەتەوە بۆ رۆژی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، بەڵام ڕەنگە دوای مەراسیمی چلەی ئیمام حسێن دانیشتنەکان دەستپێبکاتەوە.

ھاوکات سۆران عومەر سەرۆکی فراکسیۆنی کۆمەڵ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، ھەوڵەکان بۆ کۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەردەوامە. 

ھەر لەوبارەیەوە عالیە نسەیف ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێکردنەوەی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی لە دوای چلەی ئیمام حسێن پشتڕاستکردووەتەوە.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"ساڵح محەمەد عێراقی"ناسراو بە وەزیرەکەی سەدر لە پەیامێکدا کۆتایی بە دەنگۆکانی گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر ھێنا بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و ڕایگەیاند، گەڕانەوەیان قەدەغەیە. 

وەزیرەکەی سەدر باسی لەوەشکردووە، فراکسیۆنی سەدر ئەگەر بگەڕێتەوە بۆ ناو ئەنجومەنی نوێنەران بۆ ھەڵوەشانەوەی دەگەڕێتەوە نەک بۆ بەستنی ھاوپەیمانی لەگەڵ چوارچێوەی ھەماھەنگی. 

وتیشی، پێویست بە گەڕانەوەی فراکسیۆنی سەدر ناکات بۆ ئەنجومەنی نوێنەران، بەڵکو بە کشانەوەی کورد و سوننە ئەنجومەنی نوێنەران شەرعییەتی نامێنێت و ھەڵدەوەشێتەوە.

ساڵح محەمەد عێراقی دەڵێت، ھەست بەفشاری سەر ھاوپەیمانانیان دەکەن، بەڵام دۆخەکە قوربانی دەوێت بۆ کۆتاییھێنان بە مەینەتییەکانی گەلی عێراق و رەتکردنەوەی گەندەڵکاران. 

لەدرێژەی پەیامەکەیدا وەزیرەکەی سەدر جەختی لە پێکھێنانی حکومەتێکی زۆرینەی نیشتمانی کردەوە و پێکھێنانی حکومەتی تەوافوقی ڕەتکردەوە. 

وەزیرەکەی سەدر داواش لە پەرلەمانتارە سەربەخۆکان دەکات ھەڵوێستی ئازایانەیان ھەبێت بۆ کۆتاییھێنان بەقەیرانەکانی عێراق و جەختیشدەکاتەوە لەوەی کلیلی چارەسەری کێشەکان ھەڵوەشانەوە ئەنجومەنی نوێنەران و ھەڵبژاردنی پێشوەختە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

نوسینگەی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی فەرماندەی گشتی ھێزە چەکدارەکان لەگەڵ (مایکڵ کۆرێلا) فەرماندەی فەرماندەیی ناوەندیی سوپای ئەمریکا کۆبووەتەوە و لە دیدارەکەدا دوا پەرەسەندنەکانی رەوشی عێراق و ناوچەکە و دۆسیە ھاوبەشەکانی پەیوەست بە ئاسایشی ھەرێمی و ھەوڵەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر گفتوگۆیان لەبارەوە کراوە.

ھەروەھا لەبارەی ھەماھەنگی دوو قۆڵی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە بوارەکانی ئەمنی و سەربازی گفتوگۆ کراوە، بەتایبەت لە بواری مەشق و راھێنان و پێشکەشکردنی راوێژ و پسپۆڕی ئەمنی لەپێناو بەرزکردنەوەی توانای ھێزە سەربازییەکانی عێراق بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئاڵنگارییە ئەمنییەکان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە داواکاری "موقتەدا سەدر" بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەروەھا چەندین سکاڵای دیکە سەبارەت بە شکستھێنانی ئەنجومەنەکە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و تێپەڕاندنی وادەی دەستوری بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەکرێت. 

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دادگای فیدراڵی عێراق چوار جار کۆبوونەوەی سەبارەت بە بڕیاردان لە چارەنووسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخستووە، پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوە و رایگەیاند، لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بە پێی ھەواڵی میدیا عێراقییەکان، کازمی بۆ بەشداریکردن لە کۆبوونەوەکانی کۆمەڵەی گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان سەردانی ئەمریکا دەکات.

کازمی لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان رایگەیاندووە کە سورە لەسەر سەردانەکەی بۆ ئەمریکا، لەگەڵ ئەوەی پێشنیازێک خراوەتە بەردەمی بۆ ئەوەی ئەو سەردانە ئەنجامنەدات و کەسێک لە شوێنی خۆی بنێرێت، چونکە ئەگەر ھەیە لەو ماوەیەدا خۆپیشاندەرانی تشرین و لایەنگرانی سەدر خۆپیشاندان دەستپێبکەنەوە.

ھەر لەو کۆبوونەوەیەدا کازمی ئەو سەردانەی بۆ ئەمریکا بە گرنگ  ناوبردووە.

ئەوە لەکاتێکدایە کە رۆژی ٢٣ی ئاب، بەھۆی ئالۆزییەکانی عێراق و خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی سەدرەوە، کازمی کۆتایی بەسەردانێکی ھێنا  بۆ میسر کە بۆ بەشداریکردن لە لوتکەی سەرکردەکانی میسر و ئوردن و بەحرەین و ئیمارات ئەنجامی دابوو.



بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیدانت باتل وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، کاتی ئەوەھاتووە ھەموو لایەنەکانی عێراق کۆتایی بەو چەقبەستوییە سیاسییە بھێنن کە لە وڵاتەکەدا دروستبووە.

راشیگەیاند، واشنتۆن داوا لە ھەموو لایەنە عێراقییەکان دەکات ئارامبن و لە توندوتیژی دوربکەونەوە و رێگەی ئاشتیانە بگرنەبەر بۆ چارەسەرکردنی قەیران و چەقبەستویی سیاسی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆبوونەوەکەی دادگای فیدراڵی لە کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆوە دەستیپێکردووە و تایبەتە بە داواکاری "موقتەدا سەدر" بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەروەھا چەندین سکاڵای دیکە سەبارەت بە شکستھێنانی ئەنجومەنەکە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و تێپەڕاندنی وادەی دەستوری بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێدەکرێن.

ئەوەش لە کاتێکدایە کە دادگای فیدراڵی عێراق چوار جار کۆبوونەوەی سەبارەت بە بڕیاردان لە چارەنووسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخستووە، پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوە و رایگەیاند، لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە. 


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راگەیەندراوێکی نوسینگەی راگەیاندنی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە کۆبوونەوەیەکدا کازمی و پلاسخارت رەوشی عێراق و دوایین پێشھات و چەقبەستویی سیاسی وڵاتەکەیان تاوتوێکردووە.

هەروەها باس لەو ھەوڵانە کراوە کە حکومەتی عێراق دەیدات بۆ پاراستنی ھاووڵاتیان.

لە کۆبوونەوەکەدا گرنگی پشتگیریکردنی دەستپێشخەرییەکەی کازمی بۆ دیالۆگی نیشتمانی دوپاتکراوەتەوە و جەختکراوەتەوە لەوەی دەبێت پشت بە گفتوگۆ ببەسترێت، چونکە تەنیا ھۆکارە بۆ دەربازبوون لە قەیرانی سیاسی و گرەنتیکردنی سەقامگیری عێراق.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...256257258259260...401