عیراق

ھاوپەیمانیی نەسر لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکرد، پێویستە لەسەر ھێزە سیاسییەکان قەیرانەکان سفر بکەنەوە و لاپەڕەی رووداوەکانی دوو رۆژی رابردوو و پێشتریش دابخەن و قۆناغی چارەسەرکردنی نیشتمانی دەستووری بە رێککەوتنی ھەموو لایەنەکان بنیادبنێن بە سەقفێکی زەمەنیی خێرا و دوور لە کەمینەیەکی سەرکەوتوو و گیانی رق و کینە و شکاندنی ئیرادە.


راشیگەیاند، پێویستە ھەر چارەسەرێک بە نەخشەرێگەی روون و رێککەوتنی ھەمووان و بنەمای دەستووریی و یاسایی و دامەزراوە شەرعییەکان و ھەڵگرتنی بەرپرسیارێتی و کەمکردنەوەی داوکارییەکان و سازشکردنی ھەمەلایەنە بێت.

ھاوپەیمانیی نەسر دەشڵێت، پێویستە رێککەوتن لەسەر نەخشە رێگەیەکی دوو قۆناغی بکرێت، قۆناغی یەکەم چارەسەرکردنی قەیرانەکان و کۆتاییھێنان بە چەقبەستوویی و قۆناغی دووەمیش رێککەوتن بێت لەسەر ھەنگاوە پێشکەشکراوەکان بۆ چاکسازیی لە سیستمی سیاسی.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای باڵای فیدڕاڵی عێراق لەبارەی داواکارییەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران کۆبووەوە و بڕیاردانی لەسەر داواکاریی ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران بۆ سبەینێ پێنجشەممە دواخستووە.

ناوەڕاستی ئەم مانگە موقتەدا سەدر داوای لە ئەنجومەنی باڵای دادوەریی عێراق کرد، ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام ئەنجومەنەکە رایگەیاند، ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.

دواتر ئەوە سەدر داوای لە دادگای باڵای فیدڕاڵی کرد، ئەنجومەنی نوێنەران ھەڵبوەشێنێتەوە، بەڵام بەھۆی خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر لە ناوچەی سەوز، دادگای فیدڕاڵی یەکلاییکردنەوەی ئەو داواکارییەی چەند جارێک دواخستووە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 محەمەد حەلبوسی لە راگەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەسەر داواکاری ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەران سێ رۆژ ماتەمینی لە ئەنجومەنی نوێنەران رادەگەینن  بۆ گیانی سەرجەم ئەو خۆپیشاندەر و ھێزە ئەمنییانە کە بەھۆی رووداوە نەخوازراوەکانی دوو رۆژی رابردوو شەھیدبوون.

ھاوکات حەلبوسی داوایەک ئاراستەی سەرۆک وەزیرانی عێراق دەکات و داواکارە  ماتەمینی لە سەرتاسەری  عێراقدا رابگەیەنێت. 

لە شەڕ و پێکدادانەکانی چەند رۆژی رابردوودا لەناوچەی سەوزی بەغداد ٢٣ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٥٠ی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە کۆبوونەوەی لیژنەکەدا، قاسم ئەعرەجی لیژنە لاوەکییەکانی ڕاسپارد بۆ ئەوەی زانیاری تەواو لەبارەی شەڕوپێکدادانەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی بەغداد کۆبکەنەوە.

 ھاوکات ئەعرەجی بەڵێنیدا لێکۆڵینەوەیەکی وورد و بێلایەن بکات و ڕاستی ڕووداوەکان بۆ ڕای گشتی ئاشکرابکەن و دەشڵێت، ئەوانەی کوژراون و برینداربوون کوڕی ئێمەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

 پەیامنێری کوردسات نیوز ڕایگەیاند، بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی تەندروستی عێراق کە ئاڕاستەی سەرجەم بەڕێوەبەرایەتییەکان کراوە، لە ڕۆژی پێنجشەممەوە وەرگرتنی مۆڵەتی تەندروستی لە کەرکوک بۆ ئەو شوێنانەی کاری تێدا دەکرێت نابێت بە زمانی کوردی بنوسرێت و تەنیا زمانی عەرەبی ڕێگەی پێدراوە.

 ئەوەش لەکاتێکدایە، بەپێی "ماددەی چوار/ بڕگەی دووەم/ج" لە دەستوری ھەمیشەیی عێراق، بەڵگەنامە ڕەسمییەکان دەبێت بە ھەردوو زمانی عەرەبی و کوردی بنوسرێن و لە دوای ساڵی  ٢٠٠٣ وە  مۆڵەتە تەندروستیەکان لەکەرکوک بەعەرەبی و کوردی نوسران،  ئەوەش بە قۆناغێکی دیکەی تەعریب کردن دادەندرێت لە کەرکوک.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رەیان کلدانی ئەمینداری گشتیی بزوتنەوەی بابلیۆن لە دیدارێکی تەلەفزیۆنیدا لەبارەی چۆنیەتی ئەو پەیوەندییەی کە لەگەڵ سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی ھەیەتی، وتی، پێشتر کاک بافڵ کەسێکی سەربازیی بوو، منیش سەرباز بووم، پەیوەندییەکی ئەمنیم لەگەڵ کاک بافڵ ھەبووە، وتیشی، کاک بافڵ لە کاری سیاسی نوێ نییە، ھەرکەس وا بڵێت، ھەڵە دەکات.

کلدانی ئاشکراشیکرد، کاتێک سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی لەگەڵ ئەو و سەرکردەکانی دیکەی چوارچێوەی ھەماھەنگی کۆدەبێتەوە، خەمی خستنە سەرپێی عێراق و ھەرێمی ھەیە، ئاماژەی بەوەشکرد، ھیچ کات گوێیان لێ نەبووە بافڵ جەلال تاڵەبانی تەنیا لەپێناو بەرژەوەندییەکی تاکەکەسی قسە بکات، بۆیە ئێستا پێویستیان بە کەسایەتییەکی لەو شێوەیە ھەیە.

کلدانی راشیگەیاند، سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی زیاتر بەرگری لە خەڵکی ھەولێر دەکات و لە ھەموو دیدارەکانیدا دەڵێت، پێش ئەوەی لە سلێمانی بم، پشتیوانی لە برایانم لە ھەولێر و خەڵکی ھەولێر دەکەم. 

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا لەبارەی شەڕ و ئاڵۆزییەکانی عێراقەوە رایگەیاند، ئەوەی لە بەغداد روودەدات سەقامگیری و ئاسایشی عێراقی خستووەتە مەترسییەوە و ئەمەش مایەی نیگەرانییە بۆ تورکیا، بۆیە داوا لە لە سەرجەم لایەنەکان دەکەن دان بە خۆیاندا بگرن و لە توندوتیژی دووربکەونەوە.

وەزارەتی دەرەوەی تورکیا داوای لە ھاوڵاتیانی وڵاتەکەشی کردووە ئەگەر زۆر ناچارنەبن بەھیچ جۆرێک سەردانی بەغداد نەکەن و لەو شوێنانەش دووربکەونەوە کە خۆپیشاندان و توندوتیژییان تێدایە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ستیڤان دوجاریک وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس سکرتێری گشتی نەتەوە یەکگرتووەکان بڵاویکردەوە، گۆتێرێس بەنیگەرانییەوە چاودێری خۆپیشاندان و پێشھاتەکانی عێراق دەکات، داواشدەکات رەوشەکە ئارام بکرێتەوە و دان بەخۆدا بگرن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی. 

"گۆتێرێس" داوای لە سەرجەم لایەنەکانیش کردووە ناکۆکییەکانیان تێبپەڕێنن و بەبێ دواکەوتن دەستبکەن بە دانوستانی گشتگیر و ئاشتییانە.  

ھاوکات یەکێتی ئەوروپاش نیگەرانی لەرەوشی عێراق دەربڕی و سەرباری داواکاری بۆ دان بەخۆداگرتن، داوای لە لایەنەکان کرد زمانی گفتوگۆ زاڵ بکەن و دووربکەونەوە لە توندوتیژی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرەڕای راگەیاندنی پشوو لەسەرجەم پارێزگاکان، شەڕو رووبەرووبوونەوە بە چەکی سوک و مامناوەند لەنێوان ھێزە ئەمنییەکان و گروپەکانی حەشدی شەعبی لەگەڵ گروپی سەرایا سەلام لەناوچەی سەوز و شەقامەکانی بەغداد بەردەوامە و لەشەوی رابردوەوە تا بەرەبەیانی ئەمڕۆ دەیان مووشەک و ھاوەن ئاڕاستەی ناوچەکە کراون و دەنگی چەندین تەقینەوەش بیستراون.

شانەی راگەیاندنی ئەمنیش بڵاویکردەوە، چوار مووشەک ئاراستەی ناوچەی سەوز کراون و لە کۆمەڵگەی نیشتەجێبون کەوتوونەتە خوارەوە.

جگە لە بەغداد لە شارەکانی بەسرە و میسان و نەجەف و سامەرا، ژمارەیەک بارەگای حزبی و حکومی سوتێنراون.

بەپێی دواین ئامارەکانیش تائێستا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا ٣٠ کەس کوژراون و ٣٠٠ی دیکەش برینداربوون کە ژمارەیەکیان ئەفسەر و کارمەندی ھێزە ئەمنییەکانن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەو راپۆرتانەی سەبارەت بە عێراق بەدەستیان گەیشتووە نیگەرانکەرن، چونکە کارکردنی دامەزراوە عێراقییەکانی راگرتووە و ئەوەش ئاسایش و سەقامگیری و سەروەری عێراق دەخاتە مەترسییەوە. 

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا راشیگەیاندووە، ھاووڵاتیان مافی خۆیانە خۆپیشاندان بکەن، بەڵام دەبێت رێز لە دامەزراوە حکومییەکان و شوێنە گشتییەکان بگرن. 

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنساش رایگەیاندووە، رووداوەکانی ناوچەی سەوز و بەغداد و پارێزگاکانی دیکە نیگەرانیکردوون و پێویستە پێکدادانە خوێناوییەکان رابگیرێت. 

داواشی لە لایەنەکان کردووە بەرپرسیاریەتی ھەڵبگرن و سەرکردە سیاسییەکان پابەندبن بەدەستور و رێز لە دامەزراوەکان بگرن و بەبێ دروستکردنی ئاستەنگ کارەکانیان رابپەڕێن.   

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، کۆبوونەوەکەیان سەبارەت بە داواکاری "موقتەدا سەدر" بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بەبێ مورافەعە بەڕێوەدەچێت، چونکە ژمارەی داواکارانی گشتی دەگاتە ھەزار و ٣٦ کەس و بریکارەکانیشیان ژمارەیان ٤٣ کەسە و ھۆڵی دادگای فیدراڵی ناتوانێت ئەو ژمارە زۆرە لەخۆبگرێت. 

 کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆی دادگای فیدراڵی لەچوارچێوەی ئەو قەیرانە سیاسییەدا کە زیاتر لە ١٠ مانگە بەرۆکی عێراقی گرتووە.

"کەریم علێوی" ئەندامی ھاوپەیمانی فەتحیش رایگەیاند، ھەموو لایەنە سیاسییەکان و ھاووڵاتیان لە چاوەڕوانی ئەنجامی کۆبوونەوەکەدان، چونکە ھەر بڕیارێک بدرێت، دیمەنی سیاسی عێراق بۆ قۆناغی داھاتوو دیاریدەکات و دەبێت لایەنەکان پابەندبن پێوەی.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

خەمیس خەنجەر لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، لەگەڵ ھێزە نیشتمانییە دڵسۆزەکان ھەوڵی دەستپێشخەریەک دەدەن بۆ رێگری لە ئاشوب.

داواشی لە ھێزە ئەمنییەکان و سەرجەم دامەزراوە ئەمنییەکان کرد رەوشەکە کۆنترۆڵ بکەن، خوێنی عێراقی گەورەترە لە ھەموو یاسا و ماوە دەستورییەکان و پشتیوانی ھەر بڕیارێک دەکەن بۆ ھەڵوەشاندنەوەی ئەنجومەنی نوێنەران و دووبارەکردنەوەی ھەڵبژاردن، یاخود ھەر داڕشتنێکی تر کە سەقامگیری بگێڕێتەوە.

لەلایەکی ترەوە کۆمەڵەی زانایانی شەریعەت داوای لە ھەموو مەرجەعەکان کرد بەرپرسیارێتی مێژوویی ھەڵبگرن و دەستپێشخەرییەکی بەپەلە بکەن بۆ دەرکردنی پەیماننامەیەکی نیشتمانی بۆ چاکسازی و پابەندکردنی ھەموو لایەنە سیاسییەکان بە قبوڵکردنی و کارپێکردنی تا ئەو کاتەی چارەسەرێک بۆ گێژاوی سیاسی مەترسیدار دەدۆزرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لایەنگرانی رەوتی سەدر و گروپی سەرایا سەلام بە پیر پەیامەکەی موقتەدا سەدرەوە چوون و راستەوخۆ دوای قسەکانی، کۆتایییان بە شەڕ ھێناو کشانەوەیان لە ناوچەی سەوز دەستپێکرد.

ھاوکات فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە ھاوبەشەکانیش بڕیاریدا کۆتایی بە قەدەغەی ھاتووچۆ لەسەرجەم پارێزگاکان بھێنێت و رەوشەکە ئاسایی بکاتەوە.

مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانیش رایگەیاند، بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر بۆ راگرتنی توندوتیژییەکان بەرزترین ئاستی نیشتمانی و پێداگرییە لەسەر پاراستنی خوێنی عێراقی، وتەکەی سەماحەت  بەرپرسیارێتی ئەخلاقی و نیشتمانی دەخاتە ئەستۆی ھەمووان بۆ پاراستنی وڵات و وازھێنان لە زمانی ئاڵۆزکردنی سیاسی و  ئەمنی و ھەنگاونان بۆ دیالۆگی خێرای بەرھەمدار بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان.

ھەروەھا حەیدەر عەبادی سەرۆکی ھاوپەیمانی نەسر رایگەیاند، پێویستە ھەموو چەکدارەکان بکشێننەوە و لە دوای بانگەوازەکەی سەدر ھیچ پاساوێک نیە بۆ ئەوەی دەستاوەستان بێت، پێویستە لەسەر دانایان چارەسەرێک دابنێت بۆ رێگری لە دووبارە سەرھەڵدانەوەی پشێووی.

لە شەڕ و پێکدادانەکانی ٢٤ سەعاتی رابردوودا لەناوچەی سەوزی بەغداد ٢٣ کەس کوژران و زیاتر لە ٣٥٠ی تریش برینداربوون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرکردەی ھێز و لایەنە سیاسیەکانی عێراق پێشوازییان لە بانگەوازەکەی سەدر کرد و محەمەد حەلبوسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران سوپاسی سەدری کرد و ھەڵوێستەکەی بە قەبارەی عێراق ناوبرد کە زۆر زیاتریان لێ چاوەڕواندەکات.

ھەروەھا یۆنامی سوپاسی بانگەوازەکەی سەدری کرد و رایگەیاند، دانبەخۆداگرتن و ئارامگرتن گرنگن بۆ چارەسەرکردنی قەیرانەکە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی ھەرێمی کوردستانیش پێشوازی لە بانگەوازەکەی سەدر کرد بۆ کۆتاییھێنان بە پشێوییەکان و کشاندنەوەی  لایەنگرانی لەناوچەی سەوز، جارێکی تریش بانگھێشتی لایەنەکانی کرد بۆ دیالۆگ لەپێناو چارەسەرکردنی کێشەکان و رزگارکردنی عێراق لەو دۆخە سەختە.

ھەروەھا ھادی عامری سەرۆکی ھاوپەیمانی فەتح رایگەیاند، بانگەوازەکەی موقتەدا سەدر کۆتایی بە توندوتیژی چەکداری ھێنا و شایەنی رێزو ستایشە. قاسم ئەعرەجی راوێژکاری ئاسایشی نیشتمانیش سوپاسی موقتەدا سەدری کرد.

لە کاردانەوەیەکی تریشدا موسەنا سەمەرایی سەرۆکی ھاوپەیمانی عەزم سوپاسی سەدری کرد بۆ ھەڵوێستە مێژوویەکەی  بۆ کوژاندنەوەی ئاگری ئاشوب و پاراستنی نیشتمانی و گەل لە مەترسی.

ێالح محەمەد عێراقی وەزیرەکەی سەدریش داوای لە گروپە چەکدارەکانی سەر بە حەشدی شەعبی کرد لەناوچەی سەوز بکشێنەوە و تاکو ھێزە ئەمنییەکان رەوشەکە بگرنەوە دەست، بە پێچەوانەوە دەوڵەت ھیچ شکۆیەکی نابێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
 
وتیشی، بەردەوامبوونی کێشە و ناکۆکییەکان شکۆی وڵات دەخاتە مەترسییەوە و نەبوونی چاکسازیش عێراق بەرەو کارەساتی راستەقینە دەبات و گەندەڵیش زیاتر دەکات، بۆیە پێویستە ھەمووان بەرژەوەندییەکانی ھاوڵاتیان بپارێزن و گرەنتی ئەوەش بکەن نەھامەتییەکانی رابردوو دووبارە نەبنەوە.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

(سەباح ساعدی) سەرکردە لە رەوتی سەدر رایگەیاند، ئەوەی ئێستا لە عێراق دەگوزەرێت شەڕی گەلە بۆ چاکسازی لە دژی گەندەڵی و شکستخواردوەکان و مەرجەعیەتیش بەھیچ شێوەیەک سازش لەسەر ئەو شەڕە ناکات و لێی ناکشێتەوە.

وتیشی، تا ئێستا چوارچێوەی ھەماھەنگی دەستپێشخەرییەکی پێشکەش نەکردووە کە ئامانجەکەی چاکسازی و لەناوبردنی گەندەڵی و گەندەڵکاران بێت، بەڵکو حکومەتێکیان دەوێت کە تەنھا بەرژەوەندییە کەسی و حزبییەکانیان بۆ بەدەستبھێنێت.

ئەو سەرکردەیەی رەوتی سەدر ھۆشداریشدا و وتی، دوای کۆتایی ھاتنی ماوە ٧٢ سەعاتیەکەی موقتەدا سەدر بۆ کشانەوەی سەرجەم لایەنەکان لە ھەڵبژاردنی داھاتوو، سەدر ھیچ جۆر دەستوەردانێک ناکات و بڕیار دەکەوێتە دەستی گەل بەوەی خۆپیشاندان دەکەن یا مان دەگرن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...259260261262263...401