“ئەلکسەندەر کینشاک” بەڕێوەبەری فەرمانگەی خۆرھەڵاتی ناوەڕاست و باکوری ئەفریقا لە وەزارەتی دەرەوەی روسیا رایگەیاند، وڵاتەکەی ئامادەیی پیشانداوە ھاوکاری ھاوبەشە عێراقییەکانی لە بواری بەکارھێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆم و بەرھەمەکانی تیشکدانەوە بکات و لە زانکۆ روسیییە تایبەتمەندەکان مەشق و راھێنان بە کادرانی عێراق بکات.
بەرپرسەکەی روسیا ئاماژەی بەوەشکرد، دامەزراوەی روسئەتۆمی سەر بە حکومەتی روسیا و ئاژانسی عێراقی بۆ چاودێری ماددە تیشکدەرەکان کە دوو دامەزراوەی تایبەتمەندن لە بوارەکەدا بە شێوەیەکی ھاوبەش کاردەکەن بۆ نوێکردنەوەی چوارچێوەی کاری پێکەوەیی و ئیمزاکردنی یاداشتی لێکتێگەیشتن سەبارەت بە ھەماھەنگی لە بواری بەکارھێنانی ئاشتیانەی وزەی ئەتۆم.
بە پێی ئامارێکی رۆژنامەی( دادوەری) کە ناوەندی راگەیاندنی ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق دەریدەکات ، لە ساڵی رابردوودا جگە لە شارەکانی ھەرێمی کوردستان ٢٥٩٤ حاڵەتی جیابوونەوەی ژنانی تەمەن خوار ١٨ ساڵ تۆمارکراوە، لەکاتێکدا لە ساڵی ٢٠٢٠ ژمارەکە ١٤٩٨ حالەت بووە، زۆرترین رێژەی جیابوونەوەش لە پارێزگای نەینەوا بووە کە ١١٥٥ حاڵەت بووە. بە جۆرێک لە ساڵی ٢٠٢٠دا (٤٤٢) حاڵەت تۆمارکراوە، بەڵام لە ساڵی ٢٠٢١ رێژەکە بەرزبۆتەوە بۆ ٧١٣ حاڵەت.
بە بڕوای دادوەری باری کەسێتی لە بەغداد، حاڵەتەکانی جیابوونەوە بە گشتی لە عێراق بەرزە بە دیاریکراویش لە نێو کچانی خوار تەمەنی یاسایی، دادوەران بە پێی یاسای باری کەسێتی مامەڵە دەکەن،کە تەمەنی ھاوسەرگیری بە ١٨ ساڵ دیاریکردووە، رێگەش دەدەن بە ھاوسەرگیری کچانی تەمەن ١٥ ساڵ بە رەزامەندی سەرپەرشتیارانیان.
خاوەن بەنزینخانەکانی عێراق دەڵێن، حکومەت لەو ھەنگاوەدا تەنھا وشەی موحەسەنی لەسەر جۆری بەنزینەکە گۆڕیوە بۆ سۆپەر، ئەویش لەپێناو زیادکردنی نرخی بەنزیندا.
خاون بەنزیخانەکان باس لەوە دەکەن، ئەو جۆرە بەنزینەی کە حکومەت ئاشکرایکرد، پێویستی بە چاودێریکردنی ورد ھەیە، چونکە بابەتەکە مەترسیدارە و دەبێتە فشاری زیاتر لەسەر ھاوڵاتیان.
جەختیش دەکەنەوە، حکومەت بەھێواشی کارەکانی خۆی ڕایی دەکات، بۆ ئەوەی ڕای گشتی ئامادە و ڕازی بکات بەوەی، کەمترین نرخی لیترێک بەنزین ٦٠٠ دینار دەبێت.
بە وتەی خاوەن بەنزینخانەکان، قەیرانی بەنزین کە ناوبەناو سەرھەڵداتەوە، تەنھا بەھۆی زیادبوونی خواستەوە نییە لەسەری، بەڵکو بەھۆی کەمی دابینکردنی بەنزینەوەیە لەلایەن لایەنە پەیوەندارەکانەوە.
وەزارەتی نەوتی عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە مانگی ئابی ڕابردوودا بڕی ھەناردەی نەوتی خاو گەیشتووەتە ١٠١ ملیۆن و ٨٥٩ ھەزار و ٥٢٨ بەرمیل، لەو بڕەش داھاتی نۆ ملیار و ٧٨٤ ملیۆن دۆلاری بۆ خەزێنەی دەوڵەت دەستبەر کردووە.
وەزارەتی نەوت ئاماژە بەوەکردووە، زۆربەی بەرھەمەکە لە کێڵگە نەوتییەکانی باشوری عێراق بەرھەمھاتووە و، تەنھا یەک ملیۆن و ١٠٩ ھەزار بەرمیلی لە کێڵگە نەوتییەکانی کەرکوکەوە بووە.
وەک لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژەی پێکراوە، ڕۆژانە بڕی سێ ملیۆن و ٢٨٦ ھەزار بەرمیل ھەناردە کراوە، ھەر بەرمیلێکیش بە ٩٦ دۆلار و پێنج سەنت فرۆشراوە.
کۆبوونەوەکەی دادگای فیدراڵی تایبەتە بە داواکاری "موقتەدا سەدر" بۆ ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، ھەروەھا چەندین سکاڵای تر سەبارەت بە شکستھێنانی ئەنجومەنەکە لە ھەڵبژاردنی سەرۆک کۆمار و تێپەڕاندنی وادەی دەستوری بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێی عێراق تاوتوێ دەکرێت.
دادگای فیدراڵی عێراق سێ جار کۆبوونەوەی سەبارەت بە بڕیاردان لە چارەنووسی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دواخستووە، یەکەم جا بڕیاربوو کۆبوونەوەکە ١٧ی ٨ بەڕێوەبچێت، دواتر دواخرا بۆ ٣٠ی ٨ و دوێنێش جارێکی تر بۆ ئەمڕۆ دواخرایەوە.
پێشتریش ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ھەڵوەشانەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی رەتکردەوە و رایگەیاند، لە دەسەڵاتی ئەواندا نییە.
لەسەر پێکدادانەکەی شاری بەسڕە لەنێوان ھێزەکانی سەرایا سەلام و عەسائیب ئەھلی حەق و کوژرانی فەرماندەیەکی سەرایا سەلام، وەزیرەکەی سەدر ھۆشداری توند دەداتە قەیس خەزعەلی و داوا دەکات میلیشیاکانی بێدەنگ بکات و خۆشی لێیان بێبەری بکات.
لەو بارەیەوە "ساڵح محەمەد عێراقی" وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا ھۆشداری توندی دایە خەزعەلی و رایگەیاند، دەبێت میلیشیاکانی بێدەنگ بکات و خۆی لە بکوژ و تاوانباران بێبەری بکات. داواشی لێکرد دەست لە خوێنرشتن ھەڵبگرێت.
شانەی راگەیاندنی ئەمنی عێراقیش لەسەر رووداوەکانی بەسرە رایگەیاند، رووداوەکە لەسەر تاوانێکی کوشتن بووە لەناوەندی پارێزگاکە، ھێزە ئەمنییەکانیش چەند گومانلێکراوێکیان دەستگیرکردووە و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەکەن. شانەی راگەیاندنی ئەمنی ئاماژەی بەوەشکردووە، رەوشی ئەمنی بەسرە لەژێر کۆنترۆڵدایە و ھێزی ئەمنی لە پارێزگاکە بڵاوکراونەتەوە.
لەسەر پێکدادانەکانی شاری بەسڕە، "ساڵح محەمەد عێراقی" وەزیرەکەی سەدر لە تویتێکدا ھۆشداری توندی دایە خەزعەلی و رایگەیاند، دەبێت میلیشیاکانی بێدەنگ بکات و خۆی لە بکوژ و تاوانباران بێبەری بکات. داواشی لێکرد دەست لە خوێنرشتن ھەڵبگرێت.
"خەزعەلی"یش بە توتێک وەڵامی وەزیرەکەی سەدری دایەوە و نوسی، وەڵامی ئەو قسانە ناداتەوە کە ئاڕاستەی کراون.
وتیشی، چەندین کەس ھەن دەیانەوێت رەوشەکە خراپتر بکەن، داواشی لە گروپی عەسائیب ئەھلی حەق کرد تەواوی بارەگاکانیان تا کاتێکی نادیار دابخەن، ھەر کەسێک دەیەوێت بارەگاکانیان بسوتێنێت با بیسوتێنێت.
"نوری مالکی" ئەمینداری گشتی حزبی دەعوەی ئیسلامی پەیامێکی ئاڕاستەی سەرکردەی لایەنە سیاسییەکان کرد بۆ کۆبوونەوە لەسەر مێزی گفتوگۆ و تەنیا بەرژەوەندی عێراق ئامانجی گفتوگۆکانیان بێت.
نوری مالکی دەڵێت، بە ڕاستگۆیی و خۆشەویستییەوە دەیڵێت دەنگی ئەو و ھەڵوێستی ئەو لەگەڵ ئەوانەیە کە ھەست بە بەرپرسیارێتی دەکەن و ھەوڵی ھێورکردنەوەی دۆخەکە و سەقامگیری عێراق دەدەن.
مالکی ھۆشداریشیداوە لە ڕشتنی ناڕەوایی خوێنی عێراقییەکان و دەڵێت، ئەگەر خوێن بڕژێت کەلێنێک دروستدەبێت کە چارەسەرکردنی قورسە و کاریگەری بۆ ماوەیەکی درێژ دەبێت.
لە کۆتایی پەپامەکەیدا مالکی داوای لە لایەنەکان کردووە دووربکەونەوە لە شەڕی میدیایی و سوکایەتی بە یەکتری و پێکەوە ڕوبەڕوی ساختەکاری ببنەوە و لەو کەسانەش خۆش ببن کە ستەمیان لێکردوون.
(خەشان) ئاماژەی بەوەکردوە، حکومەتی کاربەڕێکەر لە چەندین دۆسیەی گەورەی گەندەڵیەوە تێوەگلاوە، دیارترینیان لە وەزارەتەکانی نەوت و کارەبایە.
وتیشی، (مستەفا کازمی) لە یەکەم رۆژی دەستبەکاربونیەوە، دەستیکردوە بە کۆکردنەوەی سەروەت و سامان و لە سایەی تێپەڕاندنی ژمارەیەکی زۆر گرێبەستی گەندەڵی دارایی و بەھەدەردانی سامان، دوای ماوەیەکی تر دەبێتە یەکێک لە دەوڵەمەندەکانی جیھان .
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، تاران خۆشحاڵە بە ھێوربوونەوەی رەوشی عێراق و پێیوایە تەنیا رێگە بۆ تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی وڵاتەکەی پێیدا تێپەڕدەبێت، دانووستان و پاراستنی مافی ھاووڵاتیان و رێزگرتنە لە دەزگا یاساییەکانی وڵاتەکە.
ئاماژەی بەوەشکردووە، پێویستە ھەموو لایەنەکان پابەندی دەستور و میکانیزمە سیاسییەکان بن و رەوشێکی گونجاو دروستبکەن بۆ پێکھێنانی حکومەتی نوێ.
ھەروەھا وەزارەتی دەرەوەی ئێران پشتگیری تەواوی وڵاتەکەی بۆ عێراق دوپاتکردووەتەوە و جەختیکردووەتەوە لەوەی ئێران داوای عێراقێکی بەھێز دەکات کە ئاسایش و سەقامگیری تێدا بەرقەرار بێت.
قەیس خەزعەلی لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پێویستە ئیستیحقاقاتە دەستوورییەکان و پێکھێنانی حکومەت بەزووترین کات و بەڕەچاوکردنی بەرژەوەندییەکانی ھاووڵاتیان و بەپێی چوارچێوە دەستوورییەکەیان دەستپێبکەنەوە.
رۆژی سێشەممە چوارچێوەی ھەماھەنگی رایگەیاند، دوای کۆتاییھاتنی خۆپیشاندانەکان و چۆڵکردنی ئەو ناوچانەی لەلایەن خۆپیشاندەرانەوە دەستیان بەسەرداگیرابوو، رەوشی سیاسی و ئەمنی بەرەو ئاساییبوونەوە دەچێت و ئەوانیش ھەموو ھەوڵێکیان بۆ ئەوەیە لە داھاتوویەکی زۆر نزیکدا دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێبکەنەوە بۆ تەواوکردنی رێکارەکانی پێکھێنانی حکومەتی نوێ.
بەھۆی خۆپیشاندان و مانگرتنی لایەنگرانی رەوتی سەدر، زیاتر لە مانگێکە دانیشتنەکانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق راگیراوە و بەوھۆیەوە کاری ئەنجومەنەکە پەکیکەوتووە.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران رایگەیاند، لە بەیانی ئەمڕۆوە دەروازەی مھران و خوسرەوی و کرمانشا و شەلامجە بەڕووی سەردانکەرانی عێراقی کراونەتەوە، کە بەھۆی ئاڵۆزییەکانی دووی رۆژی رابردووی عێراق بۆ ماوەیەکی کاتی داخرابوون.
وەزارەتی ناوخۆی ئێران بڵاویشیکردەوە، سنورە ئاسمانییەکان لە ئێوارەی سێشەممەوە کراونەتەوە و سەلامەتی ھاووڵاتیان پارێزراوە.
ھەروەھا ئاماژەی بەوەشداووە، دانوستانەکانیان لەگەڵ لایەنی عێراقی بەردەوامە و لە ھەماھەنگی بەردەومدان لەگەڵ باڵیۆزخانەی ئێران لە بەغداد.
پەیامنێری کوردسات نیوز رایگەیاند، پێشنیوەڕۆی ئەمرۆ لەناوچەی تارمیەی باکوری بەغداد بۆمبێکی چێندراو بە کاروانێکی ھێزەکانی حەشدی شەعبیدا تەقیووەتەوە.
وتیشی، لە ئەنجامی تەقینەوەکەدا دوو ئەندامی ئەندامی حەشد کوژراون و یەکێکی دیکەش برینداربووە، تائێستاش ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی لە تەقینەوەکە رانەگەیەندووە.