نرخی نەوتی عیراق لە مامەڵەی هەفتانەی بازاڕی جیهانیدا دابەزی
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
ئەمڕۆ هەینی نرخی نەوتی عیراق لە كۆتایی مامەڵەی هەفتانەی بازاڕی جیهانیدا دابەزینی بەخۆوە تۆماركرد و نرخی بەرمیلێك نەوتی بەسرە بە ٦٧ دۆلار و ٤٩ سەنت تۆماركراوە.
بە گوێرەی داتاكان نرخی نەوتی خاوی بەسرە بە ٦٧ دۆلار و ٤٩ سەنت بۆ هەر بەرمیلێك تۆماركراوە، لە كاتێكدا تێكڕای نرخی هەر بەرمیلێك بە ٧٠ دۆلار و ٦٤ سەنت تۆماركراوە تا مانگی شوباتی ٢٠٢٥.
هەروەها داتاكان ئاماژە بەوە دەکەن، نرخی نەوتی خاوی بەریتانی بە ٧٢ دۆلار تۆمار كراوە، لە كاتێكدا نەوتی خاوی تەكساس بە ٦٨ دۆلار و ٣١ سەنت بۆ هەر بەرمیلێك تۆمار كراوە.
عیراق وڵاتێكی هەناردەكاری نەوتە و لە مانگی سێی ئەمساڵدا زۆرترین بڕی نەوتی هەناردەكردووە، بە جۆرێك بڕی ١٠٦ ملیۆن بەرمیل نەوتی هەناردەی بازاڕەكانی جیهان كردووە، فرۆشتنی نەوتیش بە سەرچاوەی سەرەكی داهاتی وڵاتەكە دادەنرێت.



