حوسێن موحیبی، وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران، رایگەیاند کە دەستنیشانکردنی ئامانجی نوێ و داڕشتنی ئۆپراسیۆن لە جوگرافیای تازەدا لە کارنامەی هێزەکانیاندایە لە ئەگەری دەستپێکردنەوەی جەنگدا.
وتەبێژی سوپای پاسدارانی ئێران بە میدیای وڵاتەکەی راگەیاند، ئێستا لە جەنگدان لەگەڵ دەسەڵاتێکی دوژمندا و قۆناغگەلێکیان لەو جەنگە بڕیوە و سەرکەوتنیان بەدەستهێناوە.
موحیبی ئاستی یەکەمی سەرکەوتنەکانی بۆ رێگریکردن لە گەیشتنی دوژمن بە ئامانجەکانی بۆ روخاندنی دەسەڵاتی ئێران و پارچەکردنی ئێران گەڕاندەوە.
هەروەها و جەختکردوەتەوە، کە دوژمن دوای شکستهێنان لەو ئامانجانانەی ئێستا روی لە دانوستان و ناوبژیوانی کردووە.
وتەبێژی سوپای پاسداران بانگەشەکانی سێنتکۆم رەتدەکاتەوە و دەڵێت؛ سوپای ئەمریکا نەیتوانیوە بۆ چەند سەعاتێکیش ئاسایش بۆ گەروی هورمز دابینبکات.
هەروەها باسی لەوە کرد کە پێگە سەربازییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکەدا کەوتوونەتە بەر ئامانج و بوونەتە هۆی تێکدانی ئاسایش بۆ وڵاتانی ناوچەکە .