کۆنگرەی رۆژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی عیراق و ئێران و سوریا بەڕێوەچوو
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
کەمێک پێش ئێستا لە بەغداد، کۆنگرەی رپژنامەوانی وەزیرانی دەرەوەی عیراق و ئێران و سوریا بەڕێوەچوو.
فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی عیراق رایگەیاند: رووداوەكانی سوریا كاریگەری لەسەر ئاسایشی ناوچەكە دەبێت.
ئاماژەی بەوەشدا: " ئیدانەی هێرشەكان لە سوریا دەكەین و هەوڵە دیبلۆماسیەكان بەردەوام دەبین بۆ چارەسەری دۆخی سوریا"
لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا بەسام سەباغ وەزیری دەرەوەی سوریا ئاماژەی بەوەدا: بەرەی نوسرە و تەحریر شام لە ٢٧ی ١١ەوە هێرشەكانیان دەستپێكردووە و بەهۆی هێرشەكانەوە سەدان هاووڵاتی كوژراون
وتیشی، ئەو هەوڵەی ئێستا هەیە بۆ داڕشتنەوەی نەخشەی ناوچەكەیە، هەروەها ئەو لایەنانەی پەیوەندیان بە هێرشەكانەوە هەیە پێشێلی مافەكانی مرۆڤیان كردووە
عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران لە وتەکانیدا رایگەیاند، "ئەمڕۆ رێككەوتین لەسەر ئەوەی هەوڵەكانی چڕتر بكەینەوە بۆ دۆخی سوریا".
وتیشی، "ئەمریكا لە پشت هێرشەكانی تەحریر شامەوەیە".
نوێدەکرێتەوە