ئەمریكا پەیامێك ئاڕاستەی ئێران دەكات و دەڵێت، نیگەرانن لەوەی كە لە سوریا بنكە سەربازیەكانی لەلایەن گروپەكانی نزیك لە تاران دەكرێنە ئامانج.


سەرچاوەیەك بە میدیا عیراقییەكانی وتووە، ئەمریكا لەڕێی عیراقەوە پەیامێكی ئاڕاستەی ئێران كردووە و نیگەرانە لەوەی لەلایەن گروپە چەكدارەكانی نزیك لە تارانەوە لە سوریا بنكە سەربازییەكانی دەكرێنە ئامانج.


دەشڵێت، لە پەیامەكەدا ئەمریكا داوای لە ئێران كردووە فشار بخاتەسەر گروپە چەكدارەكان بۆ ئەوەی بنكە سەربازیەكانی لە سوریا نەكرێنە ئامانج، چونكە واشنتۆن هیچ پەیوەندییەكی بە پێشهاتەكانی ئێستای سوریاوە نییە.


هەروەها، ئەمریكا لە پەیامەكەدا بەشێوەیەكی گشتی باسی سوریای كردووە و ئاماژەی بەوەشكردووە كە دەیەوێت لەگەڵ تاران لەسەر هێڵ بێت بە لەبەرچاوگرتنی چەند بابەتێكی هەڵپەسێردراو لەنێوانیاندا.