سبەینێ لە کەرکوک کرایە پشووی رەسمی
٤ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
بەشی راگەیاندن و پەیوەندیی حکومی پارێزگای کەرکوک رایدەگەیەنێت، لەسەر بڕیاری رێبوار تەها سبەینێ کرایە پشووی رەسمی لە پارێزگاکە، جگە لە چەند شوێنێک.
بەشی راگەیاندن و پەیوەندی حكومی پارێزگای کەرکوک لە راگەیەنراوێکدا بڵاویکردەوە، "سبەی پێنجشەممە، 5-12-2024 پشووی رەسمییە لە دیوانی پارێزگا و فەرمانگەكانی، جگە لە فەرمانگە خزمەتگوزارییەكان، سەرجەم خوێندنگە و زانكۆ حكومی و ئەهلییەكانیش جگە لە زانكۆی تەكنیكیی باكوور و کۆلێژەکانی پشووی رەسمییە".
ئاماژەی بەوەشکراوە، پشووکە زانكۆی تەكنیكی باكوور و كۆلێژەكانی ناگرێتەوە لەسەر داوای د. عەلیا عەتار سەرۆكی زانكۆی ناوبراو بەهۆی بوونی تاقیكردنەوەی خوێندكارەكانیان.
بەپێی راگەیەنراوەکە، "راگرتنی دەوامی سبەینێ هاوكاتە لەگەڵ یادی شەهیدبوونی (فاتیمەی زەهرا) سەلامی خوای لێبێت."



