مالیكی: ئەوەی لە سوریا رودەدات پرۆژەیەكی نوێی تیرۆریستانە
٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٤
سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا رایدەگەیەنێت، روداوەكانی سوریا سەرەتای پڕۆژەیەكی نوێی تیرۆریستین و پێویستە عیراق بپارێزن.
نوری مالیكی سەرۆكی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، فەلەستین بەدەست نادادپەروەرییەوە دەناڵێنێت و جیهانیش لە بەرانبەر تاوانەكانی ناتانیاهۆ بێدەنگە.
ئاماژەی بەوەشكرد، عیراق بە چەندین قەیراندا تێپەڕیووە، بەڵام توانیویانە بە سەركەوتووی خاكەكەیان بپارێزن، راشیگەیاند، روداوەكانی سوریا تەنیا سەرەتای پڕۆژەیەكی نوێی تیرۆرستانە و دەبێت عیراق بپارێزرێت لە ئەبو محەمەد جولانی و هەموو شانە نوستوەكانی داعش لە وڵاتەكەدا، مالكی جەختی لەوەشكردەوە، سوپای و گەلی عیراق ئامادەن بۆ هەموو باردۆخێكی لە ناكاو و توانای پارستنی خاكەكەیان هەیە.



