رۆژهەڵاتی ناوەڕاست

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران رایگەیاند، دوژمانمان ناچار کرد دان بە شکستدا بنێت و تاکلایەنە شەڕ رابگرێت.

ئەنجومەنی باڵای ئاسایشی نیشتمانیی ئێران راگەیەنراوێکی لەبارەی راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێران بڵاوکردەوە و ئاماژەی بەوەکردووە، بە خۆڕاگری و رووبەڕووبوونەوە ئیسرائیلیان ناچار کردووە تاکلایەنە بڕیاری راگرتنی شەڕ بدات.

دەشڵێت، "دوژمنمان ناچار کرد دان بە شکستدا بنێت".

لە راگەیەنراوەکەدا ئەوەش هاتووە، "هێزەکانی ئێران متمانە بە دوژمن ناکەن و دەست لەسەر خەنجەر ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی هەر هێرشێکی نوێ ئەگەر لەلایەن ئیسرائیلەوە ئەنجام بدرێت".

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران هێرشکردنە سەر ئیسرائیل رەتدەکاتەوە و میدیای رەسمی ئێران ئاماژەی بەوەکردووە، دوای ئەوەی ئاگربەست چووە بواری جێبەجێکردنەوە، ئەمڕۆ هیچ موشەکێک لە ئێرانەوە ئاراستەی ئیسرائیل نەکراوە.

میدیای رەسمی ئێران لە زاری سەرۆکی ئەرکانی سوپاوە رایگەیاندووە، لە میدیاکانەوە باس لەوەکرا گوایە ئێران موشەکی بە ئاراستەی ئیسرائیل هەڵداوە، بەڵام ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستییەوە و ئێران هیچ هێرشێکی لەدوای ئاگربەستەوە ئەنجام نەداوە.

ئەوەش لە کاتێکدایە، بەیانی ئەمڕۆ ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێران چووە بواری جێبەجێکردنەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆش سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، دوو موشەکیان لە ئاسمانی ئیسرائیل خستووەتە خوارەوە کە لە ئێرانەوە ئاراستەیان کراوە.

دوابەدوای ئەوەش یسرائیل کاتس وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رایگەیاند، بە توندترین شێوە وەڵامی هێرشەکان دەدەنەوە و ناوەندی تاران دەکەنە ئامانج.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، ئاسمانی باشوور عیراق بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا کرایەوە.

وەزارەتی گواستنەوەی عیراق رایگەیاند، گەشتەکان لە بەشی باشووری وڵاتەکە ئاسایی بوونەتەوە و بەم زووانە تەواوی ئاسمانی عیراق بە رووی گەشتەکاندا دەکرێتەوە.

دوای 12 رۆژ لە راگرتنی گەشتە ئاسمانییەکان بەهۆی شەڕی نێوان ئیسرائیل و ئێران و تێپەڕینی موشەکەکانی ئەو دوو وڵاتە بە ئاسمانی عیراقدا، جگە لە ئیسرایل و ئێران ئاسمانی عیراقیش بە رووی گەشتە ئاسمانییەکاندا داخرا.

شەوی رابردوو 23ی حوزەیران، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ئاگربەستی نێوان ئەو دوو وڵاتەی راگەیاند و لەمڕۆشەوە ئاگربەستەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ لەبارەی ئاگربەستی نێوان ئیسرائیل و ئێرانەوە رایگەیاندووە، رێککەوتنەکەی ئەمڕۆ بەبێ توانا و بوێری فڕۆکەوانەکانی فڕۆکەی B-2 نەدەکرا.

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا دوای راگەیاندنی ئاگربەست لەنێوان ئیسرائیل و ئێراندا رایگەیاندووە، لەمڕۆ سێشەممەوە ئاگەربەستەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە و داواش دەکات هەردوولا پابەند بن پێوەی.

لەو بارەیەوە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی 'تروز' رایگەیاندووە، رێککەوتنەکەی ئەمڕۆ بەبێ توانا و بوێری فڕۆکەوانەکانی فڕۆکەی B-2 نەدەکرا.

دەشڵێت، ئەو "لێدانە تەواوەی" کە لە ئێوارەیەکی درەنگدا ئەنجام درا، هەمووانی بەیەکەوە کۆکردەوە و رێککەوتنەکەش ئەنجام درا.

دوای 12 رۆژ لە شەڕی بەردەوامی نێوان ئیسرائیل و ئێران بەهۆی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەردەوامی لە پیتاندنی یۆرانیۆم بە رێژەی بەرز، هەروەها دوای دەستوەردانی ئەمریکا لە شەڕەکە و بۆردومانکردن و لەناوبردنی هەرسێ بنکەی ئەتۆمی ناتانز و فۆردۆ و ئەسفەهان لە رێگەی فڕۆکەی B-2، شەوی رابردوو ئەمریکا ئاگربەستی نێوانیانی راگەیاند. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی دەرەوەی قەتەر رایگەیاند؛ لە پێناو سەلامەتی هاووڵاتیان و دانیشتوان و گەشتیاران ئاسمانی وڵاتەکەی داخست.  

لە راگەیەندراوێکدا، کە لەلایەن وەزارەتی دەرەوەی قەتەرەوە بڵاوکراوەتەوە، هاتووە: "لە چوارچێوەی پابەندبوونی دەوڵەتی قەتەر بە سەلامەتی هاووڵاتیان و سەردانیکەران، راگرتنی هاتوچۆی ئاسمانی لە وڵاتەکەیدا رادەگەیەنێت، ئەمەش لە چوارچێوەی کۆمەڵێک رێکاری خۆپارێزی کە بە پشتبەستن بە پێشهاتەکانی ناوچەکە گیراوەتەبەر".

لە درێژەی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دەرەوەی قەتەردا هاتووە: "وەزارەتی دەرەوە دووپاتی دەکاتەوە کە لە نزیکەوە و بەردەوام چاودێری دۆخەکە دەکەن و بە هەماهەنگی لەگەڵ هاوبەشە ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان هەڵسەنگاندن بۆ پێشهاتەکان دەکەن. لە کاتی خۆیدا لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە زانیاری نوێ بڵاودەکەنەوە".
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی راپۆرتی بەرپرسانی ئیسرائیلی و عەرەب، دوای هێرشی ئەمریکا بۆ وێستگە ناوکییەکانی ئێران، ئیسرائیل هەوڵدەدات لە نزیکترین کاتدا شەڕەکەی لەگەڵ ئێران کۆتایی پێبهێنێت.

بەرپرسانی ئیسرائیلی بە رۆژنامەی "وۆڵ ستریت جۆرناڵ"ی ئەمریکیان وتووە کە وڵاتەکەیان چاوەڕوان دەکات لە چەند رۆژی داهاتوودا تەواوی ئەو ئامانجانەی کە لە پێناویدا هێرشی کردە سەر ئێران بپێکێت و، ئەمەش رێگە خۆش دەکات بۆ کۆتاییهێنان بە بەرەنگاربوونەوەکان.

ویلایەتە یەکگرتووەکان بە بەرپرسانی عەرەبی ناوچەکەیان راگەیاندووە کە ئیسرائیل هەوڵدەدات بەم زووانە شەڕەکە کۆتایی پێبهێنێت، و داوای لێکردوون ئەم پەیامە بە ئێران بگەیەنن. ئەم بەرپرسانە رایانگەیاندووە کە ئێران پێی راگەیاندون، کە هێشتا ئامادە نییە بۆ دانوستان، چونکە وای دەبینێت ئەرکی خۆیەتی وەڵامی هێرشی ئەمریکییەکان بۆ سەر ئاژانسە ناوەکیەکان بداتەوە.

هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر گرنگترین سێ پێکهاتەی ناوکیی بوون لە ئێران و بووە هۆی نزیککردنەوەی ئیسرائیل لە ئامانجەکانی، کە بریتییە لە لاوازکردنی توانای ناوەکیی ئێران.

بەرپرسانی ئیسرائیلی جەختیان کردووەتەوە کە هیوادارن ئێران بەرەو مێزی دانوستان بچێت و رازی بێت بە راگرتنی دەوڵەمەندکردنی بەرنامە ئەتۆمیەکەی.
هەروەها ئاماژەیان پێداوە کە ئیسرائیل ئامادەیە لە داهاتوودا هێزی ئاسمانی بەکاربهێنێت ئەگەر بینی تاران دوبارە هەوڵدەدات بەرنامەی ناوەکیی بەرهەم بهێنێت.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل بنیامین نەتانیاهۆ ئێوارەی یەکشەممە وتی کە ئیسرائیل "زۆر زۆر نزیکە" لە بەدیهێنانی ئامانجەکانی، بەبێ ئەوەی "کات" رون بکاتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئیسماعیل بەقائی وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند، ئەوان دەستپێشخەر نەبوون لە شەڕدا و وەڵامیان بۆ هێرشەكانی ئەمریكا دەبێت.

بەقائی لە كۆنفرانسی رۆژنامەوانی هەفتانەیدا لە وەڵامی رۆژنامەنووسان رایگەیاند، هێرشەكانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران بە هەماهەنگی ئەمریكا كراوە و ئەمریكا هاوبەشی سەرجەم تاوانەكانە.

وتیشی، ئەمریكا خاكی ئێرانی كردووە بە مەیدانی فڕینی فڕۆكە و هێرشەكان و بۆردومانەكانی بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان نایاسایی و تاوانكارییە و ناپاكی كردووە بەرانبەر بە دیپلۆماسیەت، بۆیە ئێران وەڵامی ئەو هێرشانەی ئەمریكا دەداتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، ئێران هاووڵاتیانی مەدەنی ناكاتە ئامانج و بنكە و شوێنە سەربازییەكان بۆردوومان دەكات.

بەقائی باسی لەوەشكرد، پەیوەندییەكانی تاران لەگەڵ وڵاتانی عەرەبی و ناوچەكە گەرموگوڕە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران هێرشێکی نوێی موشەکی کردەسەر ئیسرائیل و چەند موشەکێک سیستمی بەرگری ئاسمانیان بەزاند و راستەوخۆ کەوتنە خوارەوە.

میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، ئێران 15 موشەکی ئاڕاستەی ئیسرائیل کردوە و پێنج موشەک بەشێوەی راستەوخۆ لە چەند ناوچەیەکی وڵاتەکە کەوتونەتە خوارەوە.

هاوکات سوپای ئیسرائیل رایگەیاند، کۆتایی بە هێرشە نوێیەکی ئێران هات، پێشتریش سوپای ئیسرائیل داوای لە هاووڵاتیانی وڵەتەکی کردبوو بچنە شوێنە پارێزراوەکان و پەناگەکان.

لەلای خۆشیەوە کۆمپانیای کارەبای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، بەهۆی ئەوەی موشەکێک لە ناوچەیەکی وزە لە باشوری ئیسرائیل کەوتوەتەخوارەوە، کارەبا باشوری وڵاتە پچڕاوە.

هەروەها سوپای ئێران ئاشکرایکرد، ئەمڕۆ لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانە دەیان هێرش بۆ سەر خاکی ئیسرائیل ئەنجام دەدەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

حكومەتی سوریا بڕیاریدا بە زیادكرنی موچەی فەرمانبەرانی وڵاتەكەی بە رێژەی 200%

ئەحمەد شەرع سەرۆكی قۆناغی راگوزەری سوریا، لە بەمەبەستی باشتركردنی رەوشی ژیان و گوزرانی هاووڵاتیانی وڵاتەكەی، بە مەرسومێك بڕیاریدا موچەی فەرمانبەرانی شارستانی و سەربازی دامەزراوە گشتییەكان، بەڕێژەی 200%.

بەپێی مەرسومەكە، زیادكردنی موچە لە سوریا هەموو توێژە كاتی و رۆژانەكان و گرێبەستەكان و چەند توێژێكی تریش دەگرێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئێران رایدەگەیەنێت: هێزە چەكدارەكانمان كات و سروشتی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمریكا دیاری دەكەن.

ئەمیر سەعید ئیرەوانی نوێنەری ئێران لە ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی رایگەیاند، ئیسرائیل ئەمریكای پەلكێشی شەڕ كرد و ئەمریكا ئاسایشی خۆی كردە قوربانی پشتیوانیكردنی ناتانیاهۆ.

وتیشی، مافی خۆمانە وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا بدەینەوە، چونکە واشنتن بە نایاسایی هێزی بەكارهێناوە.

ئیرەوانی ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمریكا بۆ هێرشكردنە سەر تاران بیانووی هەڵبەست و هێزە چەكدارەكانمان كات و سروشتی وەڵامدانەوەی هێرشەكەی ئەمریكا دیاری دەكەن.

راشیگەیاند، ناتانیاهۆ ئەمریكای پەلكێشی شەڕێك كردووە كە تێچووەكەی زۆرە.

ئەمەش لە کاتێکدایە عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران بەمەبەستی کۆبوونەوە لەگەڵ لێپرسراوانی روسیا سەبارەت بە رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دوای هێرشەکانی ئەمریکا بۆ سەر ئێران گەیشتە مۆسکۆ.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ناتانیاهۆ دەڵێت: سوپاسی ترەمپ دەکەین لە بەرانبەر هێرشکردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

بنیامین ناتانیاهۆ سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل لە کۆنفڕانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، هەموو كارێك دەكەین بۆ پاراستنی داهاتووی ئیسرائیل و لەگەڵ ئەمریكا دەستكەوتی گەورەمان لە ئێران بەدەستهێنا.

وتیشی، نەخشەی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەگۆڕین و بە هاوكاری ئەمریكا زیانی زۆرمان بە وێستگەی فۆردۆ گەیاندووە.

ناتانیاهۆ ئاماژەی بەوەشکرد، ئامانجمان نەهێشتنی هەڕەشەی ئەتۆمی و موشەكی بالیستی ئێران بوو، هەروەها زۆر نزیكین لە گەیشتن بە ئامانجەكانمان.

راشیگەیاند، بەزوو كۆتایی بە ئۆپراسیۆنەكەمان ناهێنین و زیاتر لە پێویست بەردەوامی پێنادەین، دەشڵێت، زیانی زۆر بەر بەشە گرنگەكانی بەرنامە ئەتۆمییەكەی ئێران كەوتووە.

ناتانیاهۆ لە کۆتاییدا وتی، زانیاری هەواڵگریمان هەیە سەبارەت بەوەی ئێران یۆرانیۆمی پیتێنراوی لەسەدا 60ـی خۆی لە کوێدا هەڵدەگرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیمەشقی پایتەختی سوریا لە تەقینەوەیەکی خۆکوژی رویدا و چەندین کوژرا و برینداربوونی لێکەوتوەتەوە.

میدیاکانی سوریا رایانگەیاندووە، لە کلێسای مار ئەلیاسی لە دیمەشق رویدا و دەیان کوژران و برینداری لێکەوتوەتەوە.

ئاماژەیان بەوەشکردوە، بەپێی زانیارییە سەرەتیاییەکان تەقینەوەکە خۆکوژی بووە و هەندێک لەبریندارەکان رەوانەی نەخۆشخانەکان کراون.

جێگەی ئاماژەیە، تائێستا هیچ راگەیەنراوێکی رەسمی سەبارەت بە چۆنییەتی تەقینەوە بڵانەکراوەتەوە، سەبارەت بە زیانە مرۆیی و مادییەکانی لە  ئەنجامی تەقینەوەکەدا لێی کەوتوەتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل سوپاسی دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکای کرد بۆ بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران.

ناتانیاهۆ رایگەیاند، بڕیارەکەی ئەمریکا بۆ بە ئامانجگرتنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دروستە و جەختی لەوە کردەوە سەرۆکی ئەمریکا بە هێزێکی زۆرەوە مامەڵەی کردووە.

وتیشی، ترەمپ هەمیشە لە رێگەی هێزەوە جەخت لەسەر بنەمای ئاشتی دەکەنەوە.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، مێژوو ئەوە تۆمار دەکات، کە ترەمپ رێگریکردوە لەوەی ئێران نەتوانێت مەترسیدارترین چەک بەدەستبهێنێت.

ئەمەش دوای ئەوەدێت، ترەمپ جەختیکردەوە، فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا هێرشێکی زۆر سەرکەوتوویان بۆ سەر سێ دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ئێران ئەنجامداوە کە بریتین لە فۆردو، نەتەنز و ئیسفەهان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سەرۆک کۆماری ئێران جەخت دەکاتەوە، وڵاتەکەی لە هیچ بارودۆخێکدا چالاکییە ئەتۆمییەکانی خۆی راناگرێت، ئەمەش لەکاتێکدایە گرژییەکانی ناوچەکە بەرەو هەڵکشانی ئاڵۆزییەکانی ناوچەکە و شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل بەردەوامی هەیە.

مەسعود پزیشکیان سەرۆک کۆماری ئێران راگەیاند: تاران ئامادەیە بۆ گفتوگۆ و هاوکاری، بەڵام هەر گوشارێک بە ئامانجی کۆتایی هێنان بە بەرنامە ئەتۆمییە ئاشتیخوازەکەمان رەتدەکەینەوە.

وتیشی، ئێمە ئامادەین بۆ گفتوگۆ و هاوکاری بۆ درووست کردنی متمانە لە بواری ئاشتیدا، بەڵام قبووڵ ناکەین چالاکییە ئەتۆمییەکەمان بۆ سفر کەم بکرێتەوە.

جێگەی ئاماژەیە، وڵاتانی ڕۆژئاوا بە سەرۆکایەتی ئەمریکا، ئێران تۆمەتبار دەکەن بەوەی کە هەوڵی پەرەپێدانی توانا ئەتۆمییە سەربازییەکان دەدات، ئەو تۆمەتە تاران بەردەوام رەتیدەکاتەوە و جەخت لەوە دەکاتەوە کە چالاکییە ئەتۆمییەکانی تەنیا بۆ مەبەستی ئاشتیانە و کەوتوونەتە ژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی.

هەروەها دانوستانەکان بە ئامانجی زیندوکردنەوەی رێککەوتنە ئەتۆمییەکەی ساڵی 2015، ماوەی چەند مانگێکە لە نێوان پەرەسەندنی گرژییە ناوچەیی و سیاسییەکاندا وەستاون.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزیری دەرەوەی عیراق بە هاوتا ئێرانییەکەی راگەیاند، گرنگە بەپەلە بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی دانوستان کە تاکە چارەسەری رەواندنەوەی گرژییەکانە.

فوئاد حسێن وەزیری دەرەوەی ئێران لە تورکیا لەگەڵ عەباس عراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران کۆبووەوە و باسیان لە دوایین رەوشی رۆژهەڵاتی ناوەراست و شەڕی نێوان ئەو وڵاتە و ئیسرائیل، هەروەها کاریگەرییەکانی ئەو شەڕە و لەسەر ئاسایشی ناوچەکە کرد.

لە کۆبوونەوەکەدا فوئاد حسێن بە هاوتا ئێرانییەکەی راگەیاندووە، گرنگە بەپەلە بگەڕێنەوە بۆسەر مێزی دانوستان کە تاکە چارەسەری رەواندنەوەی گرژییەکان و دوورخستنەوەی ناوچەکەیە لە کارەسات.

ئاماژەی بەوەشکردووە، گرنگە ئیسرائیل بە زوویی هێرشەکانی بوەستێنێت و کەسانی مەدەنی لە مەترسییەکانی ئەم شەڕە دووربخرێنەوە. هەروەها جەختی لە چڕکردنەوەی هەوڵە دیبلۆماسییە هەرێمی و نێودەوڵەتییەکان کرد بۆ هێوردکردنەوەی دۆخەکە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

میدیا ئێرانیەکان بڵاویانکردەوە کە چواردەیەمین زانای ئەتۆمی ئێران بەهۆی هێرشی ئیسرائیلەوە کوژرا.

ئاژانسی هەواڵی “میهر”ی ئێرانی لە راپۆرتێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە “ئەیسار تەباتەبایی” ناوی ئەو زانا ئەتۆمییەیە کە لە ئەنجامی هێرشێکی مووشەکیی ئیسرائیل گیانی لەدەستداوە.

بە پێی زانیارییەکانی ئەو ئاژانسە ئێرانییە، ئەو هێرشە بۆ سەر ماڵی زانا ئەتۆمییەکە ئەنجامدراوە و هاوژینەکەشی لەگەڵیدا کوژراوە.

ئەم ئامارە ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی هەشت رۆژی رابردوودا، واتە لە سەرەتای شەڕی ئێران و ئیسرائیلەوە لە 13ی ئەم مانگەوە، ئیسرائیل توانیویەتی 14 زانای ئەتۆمی ئێرانی لەناوببات.

“گیدون ساعر” وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە لێدوانێکدا ئاماژەی بەوە کرد کە بە یارمەتی ئەو ئۆپراسیۆنەی کە لە دژی زانا ئەتۆمی و فەرماندەکانی ئێران ئەنجامدراون، تواناکانی ئێران بۆ پەرەپێدانی چەکی ئەتۆمی بە ماوەی دوو بۆ سێ ساڵ دواکەوتووە.

ساعر رونیشی کردەوە کە ئەو زانا ئەتۆمییانەی کە تاکو ئێستا کوژراون، بەوردی کاریان دەکرد بۆ دروستکردنی چەکی ئەتۆمی. 

شەڕی نێوان ئێران و ئیسرائیل لە بەیانی رۆژی هەینی، 13ی ئەم مانگە دەستی پێکرد کاتێک ئیسرائیل بە بەکارهێنانی زیاتر لە 200 فڕۆکەی جەنگی، دەیان بارەگای سەربازی و بنکەی ئەتۆمی لە پایتەختی تاران و ناوچە جیاوازەکانی دیکەی ئێران بۆمباران کرد.

-----

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...6566676869...104