شارەوانیی تاران قەبارەی زیانەكانی جەنگ لە شارەكە ئاشكراكرد و رایگەیاند لە ماوەی جەنگدا نزیكەی 40 هەزار باڵەخانە زیانیان بەركەوتووە و بەهۆیەوە نزیكەی پێنج هەزار كەس ئاوارە بوون.

شارەوانیی تاران ئاماری زیانەكانی جەنگی بڵاوكردەوە و رایگەیاند،، لە سەرەتای دەستپێكردنی جەنگەوە 38 هەزار و 456 باڵەخانە لە تارانی پایتەختی ئێران زیانیان پێگەیشتووە.

 ئاماژەی بەوەش كرد، لەو ماوەیەدا پێنج هەزار و 880 كەس لە هەزار و 829 خێزان، بەهۆی روخان یان زیانگەیشتن بە ماڵەكانیان ئاوارە بوون و لە ئێستادا بە كاتی لە 39 كۆمەڵگەی تایبەتی نیشتەجێبوون كە شارەوانی دابینی كردووە جێگیركراون.

ئاشكراشیكرد، لە ماوەی ئەو 40 رۆژەی جەنگدا، هێرش كراوەتە سەر زیاتر لە 548 شوێنی جیاواز لە تاران.