یەدیعۆت ئەحرۆنۆت: 42 ئیسرائیلی لە سەرەتای جەنگی ئێرانەوە كوژراون
لازیا عەلی
٩ی نیسانی ٢٠٢٦
رۆژنامەیەكی ئیسرائیلی ئاشكرایدەكات، لە سەرەتای دەستپێكی هێرشەكان دژی ئێران 42 هاووڵاتی ئیسرائیلی كوژراون، سوپای ئەو وڵاتەش دەڵێت، لە ماوەی 10 خولەكدا 100 بنكەی سەربازی حیزبوڵایان پێكاوە.
رۆژنامەی یەدیعۆت ئەحرۆنۆت رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكردنی ئۆپەراسیۆنی نەڕەی شێرەوە لە 28ی شوباتەوە، 42 ئیسرائیلی كوژراون كە 22یان بەهۆی هێرشی موشەكییەوە بووە.
لای خۆیەوە سوپای ئیسرائیل ئەوەی خستەڕوو، لە ماوەی 10 خولەكدا 100 بنكەی سەربازی حیزبوڵایان پێكاوە، هاوكات سەرچاوە پزیشكییەكانی لوبنانیش باسیان لە كوژرانی 182 لوبنانی كردووە لەو هێرشانەدا.
ئەمە لە كاتێكدایە رێكخراوی مافی مرۆڤی هەرانە ژمارەی كوژراوانی ئێرانی بە سێ هەزار و 400 خەمڵاندووە.
سەرەڕای رێككەوتنی دوو هەفتەیی نێوان ئەمریكا و ئێران بۆ كردنەوەی گەروی هورمز، بەردەوامی هێرشەكانی ئیسرائیل مەترسی هەڵوەشاندنەوەی رێككەوتنەكەی دروستكردووە.



