لێبوردنی نێودەوڵەتی: نەبونی ئینتەرنێت لە ئێراندا هەزار سەعاتی تێپەراند
بڵند
١٠ی نیسانی ٢٠٢٦
رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی بڵاویکردوەتەوە هاووڵاتیانی ئێران ژیانیان لەگەڵ بێ ئینتەرنێتیدا هەزار سەعاتی تێپەراندوە و هۆشدارییەکی توند دەدات و کە ئەمە پێشێلکارییەکی رونی مافەکانی مرۆڤە.
رێکخراوەکە جەخت دەکاتەوە، کە نەبونی ئینتەرنێت بۆ ماوەی زیاتر لە هەزار سەعات، درێژترین تۆماری جیهانییە و ژیان و بژێوی 90 ملیۆن کەسی خستووەتە مەترسییەوە، ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە دەسەڵاتدارانی ئێران دەستبەجێ دەستڕاگەیشتن بە زانیارییەکان بۆ هاووڵاتیان بگەڕێننەوە.
لە روی ئابوورییەوە، ئەم پچڕانە زیانی گەورەی بە ژێرخانی دارایی ئێران گەیاندووە؛ بەپێی ئامارە سەرەتاییەکان، ئابووری دیجیتاڵ نزیکەی 20 هەزار ملیار تمەن و ئابووری گشتیی وڵاتەکەش نزیکەی 200 هەزار ملیار تمەن زیانیان بەرکەوتووە.
رێکخراوەکە جەختدەکاتەوە، هەزار سەحات بەبێ پەیوەندی لەگەڵ خێزان و بێ ئاگایی لە جیهانی دەرەوە، تەنها بێبەشکردن نییە، بەڵکو لێسەندنەوەی مافێکی بنەڕەتی ژیانە لە مرۆڤەکان.


