كۆمپانیای روس ئەتۆم: ئێران داوایكردووە لە وێستگەی بوشەهر دەستبەكاركردن بكەینەوە
٩ی نیسانی ٢٠٢٦
كۆمپانیای روس ئەتۆم پێشنیاز دەكات یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆرویا بگوێزرێتەوە.
ئالێكسی لیخاتشۆف بەڕێوەبەری كۆمپانیای روس ئەتۆم بۆ وزەی ناوەكی رایگەیاند، ئێران داوایكردووە بە زووترین كات چالاكییە ئەتۆمییەكانیان لە وێستگەی ئەتۆمی بوشەهر دەستپێبكاتەوە.
راشیگەیاند كۆمپانیاكەیان بەدواداچوونی تەواوی بۆ بابەتی یۆرانیۆمە پیتێنراوەكەی ئێران كردووە و پێشنیازیان كردووە وڵاتانی ناوچەكە بەشداربن لە دروستكردنی دەستەیەك بۆچاودیریكردنی دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.
بەرێوەبەری كۆمپانیای روس ئەتۆم وتیشی، كۆمپانیا كەیەان پێنیازی كردووە یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران بۆ روسیا بگوێزرێتەوە لەبری ئەوە پێدانی یۆرانیۆمی سروشتی نەپیتێنراو یان برەپارەیەك بە ئێران بدرێت وەك قەرەبوو.



