سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، هەڕەشەی بەردەوامبوونی هێرشەکانی بۆ سەر حزبوڵای لوبنان دەکات.

بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل رایگەیاند، "ئێمە بە هێز و وردی و بەبڕیارەوە بەردەوامین لە لێدانی حزبوڵا، هەرکەسێک دژی مەدەنییەکانی ئێمە بجوڵێتەوە، لێی دەدەین تا ئاسایش بۆ دانیشتووانی باکور دەگەڕێتەوە."

ئاماژەی بەوەشکرد، سوپای ئیسرائیل تەنها لە ماوەی 10 خولەکدا 100 هێرشی ئاسمانی چڕی کردە سەر ناوچە جیاجیاکانی بەیروت، باشور و بیقاع.

لەلایەکی ترەوە، سوپای ئیسرائیل ئاشکرایکرد، سكرتێری ئەمینداری گشتیی حـ.ـزبـ.ـوڵامان لە هێرشێکی ئاسمانیدا بۆ سەر بەیروت کوشتووە.