رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆک کۆماری تورکیا، رەخنەی تووندی لە ئیسرائیل گرت و سیاسەتەکانی بە هەڕەشە بۆسەر ئارامی و سەقامگیریی ناوچەکە ناوبرد.
ئەردۆغان لە 17ـەمین لووتکەی رێکخراوی هاریکاریی ئابووری لە شاری خانکەندی ئازەربایجان رایگەیاند: "سیاسەتی توندوتیژانەی ئیسرائیل کە دەسەڵاتدارانی ئێستای پەرەی زیاتری پێ دەدەن، هەڕەشە لە ئارامی و سەقامگیری ناوچەکە و جیهان دەکات."
سەرۆکی تورکیا جەختی لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی تورکیا بە پشتیوانیکردنی دۆزی فەلەستین کردەوەو رایگەیاند: "ئێمە نە واز لە پشتیوانیکردنی فەلەستین دێنین و نە لە ئاست هەوڵەکانی دەسەڵاتی نەتەنیاهوو بێدەنگی هەڵدەبژێرین."
ئەردۆغان ناتانیاهۆی تۆمەتبارکرد بەوەی کە دەیەوێت "ناوچەکە بە لوبنان و سوریا و ئێرانیشەوە بکاتە گۆمی خوێن."
سەبارەت بە سوریا، ئەردۆغان رایگەیاند: "ئەو قۆناخەی کە لە سوریا بەهۆی خەباتی چەندین ساڵەی خەڵک هاتووەتە ئاراوە، چرای هیوایە بۆ ناوچەکە."
سەرۆکی تورکیا داوای پشتگیری دارایی و پەیوەندییەکانی کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سوریا کرد. لە درێژەی قسەکانیدا وتی: "پێمان وایە لەم قۆناخە هەستیار و گرنگەدا پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی بەردەوام بێت لە پشتگیری دارایی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ دەسەڵاتی نوێ بەرەوپێش ببات."
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم رایگەیاند، پشکنەرانیان ئەمڕۆ هەینی ئێرانیان بەجێهێشتووە و لە هەمان کاتیشدا داوای دەستپێکردنەوەی چاودێریە ئەتۆمییەکان دەکەنەوە.
ئاژانسەکە لە پۆستێکی نوێدا لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند: "تیمێکی پشکنەرانی ئاژانسەکە ئەمڕۆ بە سەلامەتی ئێرانیان بەجێهێشت و دەگەڕێنەوە بۆ بارەگای سەرەکیی ئاژانس لە ڤیەننا."
ئەم هەنگاوەش هاوکاتە لەگەڵ ئەوەی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە فەرمی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسەکە راگرتووە.
رافائێل گرۆسی، بەڕێوەبەری گشتیی ئاژانسەکە، جەختی لە گرنگیی گفتوگۆی ئاژانسەکە لەگەڵ ئێران کردەوە. گرۆسی داوای دەستپێکردنەوەی چالاکییەکانی چاودێری و وردبینیی بنەڕەتی لە ئێران بە زووترین کات کردووە.
ئێران رۆژی چوارشەممە بە رەسمی هەماهەنگییەکانی لەگەڵ ئاژانسی چاودێریی ئەتۆمیی نەتەوە یەکگرتووەکان راگرت. ئەمەش دوای ئەوە بوو کە لە 25ی حوزەیراندا، پەرلەمانتارانی ئێران بە زۆرینەی دەنگ بڕیاری راگرتنی هەماهەنگییەکەیان پەسند کرد وەک وەڵامێک بۆ لێدوان و هەڵسوکەوتی ئاژانسەکە دژ بە وڵاتەکەیان.
راگرتنی هەماهەنگییەکان دوای پێکدادانە 12 رۆژییەکەی مانگی رابردووی نێوان ئێران و ئیسرائیل دێت. لەم پێکدادانەدا ئیسرائیل و ئەمریکا هێرشیان کردە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران و گرژییەکانی نێوان تاران و ئاژانسی وزەی ئەتۆمیش هەڵکشانی بەخۆوە بینی و زیادی کرد.
میدیای ئێران رایگەیاند، یاساکە ئامانجی "دڵنیابوونە لە پشتیوانیی تەواو بۆ مافە رەواکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران" لەژێر پەیماننامەی بڵاونەکردنەوەی چەکی ئەتۆمی. یاساکە بە تایبەتیش جەخت لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم دەکاتەوە.
واشنتن، کە گوشار لە تاران دەکات بۆ دەستپێکردنەوەی دانوستاندنەکان، رەخنەی لە بڕیارەکەی ئێران گرت. ئەمریکا بڕیارەکەی بە "قبووڵنەکراو" ناوزەد کرد. و هاوکات وڵاتانی دیش ئەوەیان وەک مەترسی ناوبرد.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، وەزیری دەرەوەی ئەمریكا و وەزیری دەرەوەی سوریا لەبارەی هەڵگرتنی سزاكانی سەر دیمەشق قسەیان كردووە.
تامی برووس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا رایگەیاند، ماركۆ روبیۆ و ئەسعەد شەیبانی بە تەلەفۆن قسەیان كردووە و روبیۆ هیوای خواستووە كە هەڵگرتنی سزاكان دەستپێكی قۆناغێكی نوێ بن بۆ گەلی سوریا و پەیوەندییەكانی نێوان هەردوو وڵات.
وتوشیەتی، سزاكان لەسەر بەشار ئەسەد و هاوكارەكانی و هەر لایەنێكی دیكە كە هەڕەشەن لە ئاسایشی سوریا و جیهان وەك خۆیان دەمێننەوە، بەڵام ئەمریكا تاوتوێی پێداچوونەوە بە لیستی تیرۆری ناوخۆیی و لیستی نەتەوە یەكگرتووەكان دەكات كە پەیوەستن بە سوریاوە.
بروس وتیشی، هەردوولا باسیان لە چەند بابەتێكی تری هاوبەش كردوە لەوانەش، روبەڕوبونەوەی تیرۆر ، پەیوەندییەكانی نێوان ئیسرائیل و سوریا، هەروەها لەناوبردنی پاشماوەكانی بەرنامەی چەكی كیمیایی رژێمی ئەسەد.
پنتاگۆن ئەمڕۆ چوارشەممە رایگەیاند، هێرشە ئاسمانییەکانی ئەمریکا بۆ سەر شوێنە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەرنامە ئەتۆمییەکەی تارانی تا دوو ساڵ بردە دواوە.
ئەمریکا بڕیاری ئێران بۆ راگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی بە "قبووڵنەکراو" وەسفدەکات، ئەمەش دوای شەڕی ئەم دواییەی تاران و ئیسرائیل.
تامی بروس وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: ئێمە وشەی 'قبووڵنەکراو' بەکاردەهێنین بۆ وەسفکردنی هەڵبژاردنی ئێران بۆ راگرتنی هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ناوەکی لە کاتێکدا کە دەرفەتی گۆڕینی رێڕەو و هەڵبژاردنی ڕێگای ئاشتی و خۆشگوزەرانی هەیە.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێویستە ئێران بە تەواوی و بەبێ دواکەوتن لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەستبکاتەوە بە کارکردن.
میدیا ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویانکردەوە، مەسعوود پزیشکیان، سەرۆککۆماری ئێران ئەمڕۆ چوارشەممە فەرمانێکی دەرکرد و هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی راگرت.
حكومەتی ئێران دەڵێت، تا رۆژی پێنجشەممە، ئاسمانی ناوەڕاست و رۆژئاوای وڵاتەكەی بە روی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان دادەخات.
وتەبێژی وەزارەتی رێگاوبان و گەشەپێدانی شارستانی ئێران رایگەیاند، بە هۆكاری ئەمنی ئاسمانی ناوەڕاست و رۆژئاوای وڵاتەكەی بە روی گەشتە ئاسمانییە نێودەوڵەتییەكان داخراوە، تەنها بەشی رۆژهەڵات كراوە دەبێت.
دەشڵێت، گەشتی ناوخۆیی و دەرەكی لە باكور و باشور و رۆژئاوای ئێران هەڵوەشێنراونەتەوە تا سەعات دووی سبەینێ و دواتر بڕیار لەسەر دەستپێكردنەوەی گەشتەكان دەدرێت.
ئەو بڕیارەی ئێران دوای چەند رۆژێك دێت لە دەستپێكردنەوەی گەشتە ئاسمانییەكان، دوای راگرتنی شەڕ لەگەڵ ئیسرائیل كە 12 رۆژی خایاند.
ئۆزگور ئۆزەل، سەرۆکی گشتیی پارتی گەلی کوماری (جەهەپە) لە گردبوونەوەیەکی پارتەکەیدا لە ئیستانبوڵ، جەختی لەسەر پێویستی دروستبوونی تورکیایەکی دیموکراس و ئاشتیخواز کردەوە و رایگەیاند: ئاشتی لە تورکیا بە کردار دروست دەبێت، نەک بە قسە.
ئۆزەل لە وتەکانیدا رایگەیاند: “ئێمە تورکیایەکی دیموکراسیمان دەوێت، بەڵام ئەمە تەنیا بە قسەکردن نایەتە ئاراوە.”
سەرۆکی جەهەپە تیشکی خستە سەر گرنگی ئەوەی کە لەمەودوا پارەی وڵاتەکە پێویستە لە جیاتی شەڕ، بۆ خزمەتگوزارییەکان و لە پێناو ژیانی خەڵکدا خەرج بکرێت.
ئۆزەل لە باسکردنی پرۆسەی نوێی ئاشتی لە تورکیا و باکووری کوردستان دەڵێت: “بێگومان جەهەپە دەیەوێت شەڕ کۆتایی بێت و ئارامی بێتە ئاراوە، هەروەها ئیتر دایکان نەگرین و پارەی ئەم وڵاتەش لە بری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر بە خزمەتگوزاری بدرێت.”
شارەوانی تاران رایگەیاند زیانەكانی هێرشەكانی ئیسرائیل زۆرن و لانیكەم دوو ساڵ پێویستە بۆ دروستكردنەوەی ئەو بینا و باڵاخانانەی كە كراونەتە ئامانج.
عەلی رەزا زاكانی، سەرۆكی شارەوانیی تاران لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند 18 بۆ 24 مانگ كات پێویستە بۆ سەر لەنوێ دروستكردنەوەی ئەو بینا و شوێنانەی كە بەهۆی هێرشەكانی ئیسرائیل بۆسەر پایتەخت روخاون.
وتیشی: پێشنیار كراوە كە هەر كەسێك لە تاران زیان بە خانوەكەی گەیشتوە بڕی هەشت ملیۆن تمەن كە دەكاتە نزیكەی 100 دۆلار بۆ هەر مەترێك تەرخان بكرێت.
زاكانی ئاماژەی بەوە كردوە، كە زیاتر لە 200 خێزان شوێنی نیشتەجێبونیان لەدەستداوە و شوێنی نیشتەجێبونی كاتیش بۆ 200 خێزانی تر دابین ئامادەكراوە.
بە پێی ئامارەكان لە هێرشەكانی ئیسرائیل سێ هەزار و 600 یەكەی نیشتەجێبون زیانیان پێگەیشتوە و 332 باڵاخانەش بە تەواوەتی روخاون.
130 رێكخراوی فریاگوزاری نێودەوڵەتی داوای داخستنی ناوەندەكانی دابەشكردنی هاوكاری مرۆیی لە غەززە دەكەن و دەڵێن، ئەو ناوەندانە ژیانی خەڵكی غەززەیان لەكاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی هاوكاری خستووەتە مەترسییەوە.
ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە، 130 رێكخراوی فریاگوزاری نێودەوڵەتی داوایانكردووە، دەستبەجێ ناوەندی دابەشكردنی هاوكاری مرۆیی لە غەززە دابخرێت، كە لە ژێر سەرپەرشتی ئەمریكا و ئیسرائیلدا كاردەكات.
ئەوەش خراوەتەڕوو، رێكخراوە فریاگوزارییەكان ناوەندەكانی هاوكاریی بە پێشێلكردنی یاساكانی هاوكاری مرۆیی تۆمەتبار دەكەن و بانگەوازی ئەوەدەكەن، ژیانی هاووڵاتییانی غەززە دەكەوێتە مەترسییەوە لەكاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی هاوكاری لە بنكەكانی وەرگرتنی خۆراك.
ئاژانسی بلومبێرگ ئاماژەی بەوەشداوە، زیاتر لە 500 هاووڵاتی غەززە لەكاتی نۆرەگرتن بۆ وەرگرتنی هاوكاری لە لقەكانی ئەو ناوەندە هاوكارییە بە دەسترێژی گوللەی سوپای ئیسرائیل كوژراون.
لە رۆژی 27ـی ئایاری رابردووەوە، ناوەندێكی دابەشكردنی هاوكاری مرۆیی بە هەماهەنگی نێوان واشنتۆن و تەلئەبیب لە غەززە كراوەتەوە و چەند لقێكی لەناو كەرتەكەدا هەیە، بەڵام لەلایەن سوپای ئیسرائیل دەسترێژی گوللە لە خەلك دەكرێت و بەهۆیەوە رۆژانە دەیان كەس دەكوژرێن.
وەزیری بەرگری ئیسرائیل دەڵێت: شەڕی غەززە نزیکبوەتەوە لە کۆتایی، هەروەها جەخت دەکاتەوە لە ئازادکردنی بارمتەکانی و دورخستنەوەی حەماس لە غەززە.
یسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیل رایگەیاند، لەئێستادا شەڕ لە کەرتی غەززە نزیکبووەتەوە لە کۆتایی.
وتیشی، ئامانجەکانمان بەدەست دەهێنین لەو ململانێیەدا، لەوانەش ئازادکردنی سەرجەم بارمتەکان و شکستی حەماس.
جێگەی ئاماژەیە، لەدوای حەوتی ئۆکتۆبەرەوە، هەزار و 219 ئیسرائیلی کوژراون و زیاتر لە 56 هەزار کەسیش لە کەرتی غەززە کوژراون.
سەرۆك كۆماری توركیا بەرەوپێشچوونی پڕۆسەی ئاشتی بە گرنگ وەسف دەكات و دەڵێت دڵخۆشن بەو هەنگاوانەی پڕۆسەكە لە ماوەیەكی كورتدا ناویەتی.
رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆك كۆماری توركیا ئاشكرایكرد، دڵخۆشن بەو پێشكەوتنانەی لە چوارچێوەی پڕۆسەی ئاشتیدا لە ماوەیەكی كورتدا بۆ توركیایەكی دوور لە شەڕ بەدەست هاتوون.
وتیشی، بەگرنگیەوە دەڕواننە ئەو لایەنە سیاسیانەی بەبەرپرسیارێتی خۆیان هەستاون بۆ سەركەوتنی پڕۆسەكە.
جەختیشیكردەوە، دواین پێشهاتەكانی ناوچەكە پشتڕاستیان كردەوە پڕۆسەكە چەندە هەنگاوێكی ورد و ستراتیژیە و كاری لەپێشینەیە بۆ سەقامیگیری توركیا ، هەروەها پڕۆسەكە لە ماوەكانی داهاتوو دەچێتە ئاستێكی هەستیارترەوە.
دوبەی سەرکەوتنی یەکەم تاکسی ئاسمانی وڵاتەکەی راگەیاند و ئاماژەی بەوەکرد، لە ساڵی داهاتووەوە تاکسییەکان دەکەونە کار.
حەمدان بن محەمەد راشد شازادەی جێنشینی دوبەی لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "ئێکس" سەرکەوتنی یەکەم گەشتی تاقیکاریی فڕۆکەکەی راگەیاندووە و نووسیویەتی: لە دووبەیەوە، دروستکەری داهاتوو و هاوپەیمانی سەرکردایەتی، سەرکەوتنی یەکەم گەشتی ئاسمانیی تاکسی "جوبی" رادەگەیەنین.
ئاماژەی بەوەشکردووە، ساڵی داهاتوو بە تەواوی خزمەتگوزارییەکە دەکەوێتە کار.
ئەوەشی خستووەتە روو، ئەم داهێنانە نوێیە مەوداکان کورت دەکاتەوە و کوالێتی ژیان بەرزدەکاتەوە.
بەپێی وتەکانی جێنشینی دوبەی، تاسکییە ئاسمانییەکان دۆستی ژینگەن.
پرۆژەی تاکسی ئاسمانیی لە دوبەی یەکێکە لە پرۆژەکانی گواستنەوەی زیرەک کە ماوەی چەند ساڵێکە ئەو وڵاتە کاری لەسەر دەکات.
لەگەڵ ئەوەشدا دوبەی ئامانجییەتی تاوەکو ساڵی 2030 رێژەی 25٪ی کارکردنی تاکسی بکاتە 'خودلێخوڕین' و پێویستیان بە شۆفێر و فڕۆکەوان نەبێت.
Dubai has successfully completed the region’s first test flight of the Joby Aerial Taxi. Conducted through a collaboration between the Roads and Transport Authority and Joby Aviation, the test flight marks a major step toward launching full operations next year. The all-electric… pic.twitter.com/HPknqvNBwD
— Hamdan bin Mohammed (@HamdanMohammed) June 30, 2025
دۆناڵد ترەمپ رایگەیاندووە، پێچەوانەی ئۆباما کە ملیاران دۆلاری دایە ئێران بۆ بەرنامە ئەتۆمییەکەی؛ ئەو هیچ ئۆفەرێک نادات بەو وڵاتە.
دۆناڵد ترەمپی سەرۆکی ئەمریکا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "تروز" و لە وەڵامی سیناتۆرێکی ئەمریکیدا بە ناوی کریس کۆنس رایگەیاندووە، "بە کریس کۆنیسی سیناتۆری دیموکراتەکان بڵێن، من هیچ ئۆفەرێک نادەم بە ئێران، پێچەوانەی ئۆباما کە ملیاران دۆلاری پێدان بەناوی "رێگا بۆ چەکی ئەتۆمی JCPOA، کە ئێستا بەسەرچووە".
JCPOA؛ پلانی هەمەلایەنەی هاوبەش، کە بە رێککەوتنی ئەتۆمی ئێرانیش ناسراوە، تایبەت بوو بە سنوردارکردنی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران بەرانبەر هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئەو وڵاتە و چەند بڕگەیەکی دیکە.
دۆناڵد ترەمپ لەکۆتاییدا نووسیویەتی: نەخێر من هەرگیز قسەشیان لەگەڵ ناکەم، لەکاتێکدا بە تەواوی سەرجەم بنکە ئەتۆمییەکانیمان تێکشکاندووە.
سەرۆك كۆماری ئێران رایدەگەیەنێت، ئامادەن بۆ هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ وڵاتانی كەنداودا.
ئاژانسی "ئێرنا" بڵاویكردەوە، مەسعود پزیشكیان سەرۆك كۆماری ئێران لە كۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراندا رایگەیاندووە، تاران ئامادەیە هەماهەنگی تەواو بكات لەگەڵ ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو و هەڵدانەوەی لاپەڕەیەكی نوێ لەگەڵ وڵاتانی دراوسێدا لە كەنداو، وتیشی: ئەو هەنگاوە هاوكار دەبێت لە پتەوكردن و گەشەدان بە هاوكاری و هەماهەنگی لەنێوان وڵاتانی ئیسلامیدا.
ئەو داواكارییەش دوای ئەوە دێت كە ئێران لە وەڵامی هێرشەكەی ئەمریكا بۆ سەر بنكە ئەتۆمییەكانی، لە قەتەر هێرشیكردەسەر هێزەكانی ئەمریكا، لە بەرانبەریشدا جاسم محەمەد بەدیوی ئەمینداری گشتی ئەنجومەنی هاریكاری كەنداو بە توندترین شێوە ئەو هێرشەی ئێرانی ئیدانەكرد.
لێپرسراوێكی باڵای ئەمریكا بە پێویستی دەزانێت لوبنان و سوریا رێككەوتنی ئاشتی لەگەڵ ئیسرائیل بكەن و هەسەدەش تێكەڵی سوپای سوریا بكرێت.
تۆماس باراك نوێنەری تایبەتی سەرۆكی ئەمریكا بۆ كاروباری سوریا لە چاوپێكەوتنێكدا لەگەڵ ئاژانسی ئەنادۆڵ رایگەیاند، دوای ئەوەی شەڕی 12 رۆژەی ئیسرائیل و ئێران رێڕەوێكی نوێی بۆ رۆژهەڵاتی ناوەڕاست داڕشت، پێویستە سوریا و لوبنان پەیوەندییەكانیان لەگەڵ ئیسرائیل ئاسایی بكەنەوە و رێككەوتنی ئاشتی ئەنجام بدەن.
وتیشی، پێویستە هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بچێتە ریزی سوپای سوریا و ببێتە بەشێك لە سوریای نوێ، چونكە تاكە لایەنی گفتوگۆكردن لە سوریا حكومەتی دیمەشقە.
لەسەر رەوشی غەززەش باراك ئاشكرایكرد، پێدەچێت لە داهاتوویەكی نزیكدا ئاگربەست لە غەززە رابگەیەنرێت.