سیناتۆر چاک شۆمەر سەرۆکی دیموکراتەکان لە ئەنجومەنی پیرانی ئەمریکا رایگەیاندووە، پرۆژە یاسایەکە لەلایەن ئەندامانی ھەردوو حزبی کۆمارییەکان و دیموکراتەکان پشتگیری دەکرێت و لەرێیەوە ھەنگاوێکی گرنگ دەنرێت بۆ کەمکردنەوەی روداوەکانی تەقەکردن لە ئەمریکا، کریس مۆرڤی سیناتۆری دیموکراتەکانیش رایگەیاندووە، ئەو پرۆژە یاسایە گرنگترین پرۆژە یاسایە لە دژی توندوتیژییەکان لە ماوەی ٣٠ ساڵدا و ژیانی ھەزاران کەس رزگار دەکات.

بەپێی پرۆژە یاساکە، پشتگیری یاساکانی ھەر ویلایەتێک دەکرێت بۆ وەرگرتنی چەک لە ھەر کەسێکی مەترسیدار و ویلایەتەکان ناچار دەکرێن لێکۆڵینەوە لە تۆماری تاوان و دەرونیی ھەموو ئەو گەنجانە بکەن کە تەمەنیان لە نێوان ١٨ بۆ ٢١ ساڵدایە و دەیانەوێت چەک بکڕن، ھەروەھا کۆمەڵێک پێشنیاری تری تێدایە بۆ بەرەنگاربونەوەی فرۆشتنی چەک بەشێوەیەکی نایاسایی.