لیژنەی لێکۆڵینەوەی بێلاروس لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، بەڵگە و زانیارییان داوەتە وەفدێکی عێراقی لە مینیسک سەبارەت بە کوشتنی ژمارەیەک پەنابەر لەلایەن سەربازانی پۆڵەنداوە کە لە نێویاندا پەنابەرانی عێراقیی ھەن، ئاماژە بۆ ئەوەشکراوە کە ئەو زانیارانەیان لە سەربازێکی پۆڵەندی وەرگرتوە و بەپێی زانیاریەکان، دوای کوشتنیان ئەو پەنابەرانە بە نھێنی لەسەر سنورەکانی بێلاروس و پۆڵەندا بەخاکسپێردراون،  جگە لەوەش لیژنە بێلاروسیەکە زانیاریی داوەتە وەفدە عێراقییەکە لەسەر ئەو تاوانانەی لەلایەن سەربازانی پۆڵەنداوە بەرامبەر ١٣٥ پەنابەری عێراق ئەنجامدراون کە بەھۆی توندوتیژیەوە برینداربوون. 

لە بەرامبەر ئەو زانیاریانەشدا ئەحمەد سەحاف وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردۆتەوە، بەوردی لێکۆڵینەوە لەسەر ئەو پرسە دەکەن، لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانیش داوای لە حکومەت کردووە داوا بکات لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتی لەوبارەیەوە بکرێت.