٢٠ی حوزەیران رۆژی جیھانی پەنابەرانە
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ ٧١ ساڵ بەسەر دیاریکردنی رۆژی جیھانی پەنابەران و دیاریکردنی مافەکانیان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا مافی پەنابەران لەلایەن وڵاتانەوە پێشێل دەکرێت.
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
ئەمڕۆ ٧١ ساڵ بەسەر دیاریکردنی رۆژی جیھانی پەنابەران و دیاریکردنی مافەکانیان لە لایەن ڕێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکانەوە تێدەپەڕێت، بەڵام تا ئێستا مافی پەنابەران لەلایەن وڵاتانەوە پێشێل دەکرێت.
مسعود بزشکیان، سەرۆک کۆماری ئێران، ئەمڕۆ سێشەممە جەختی لەوە کردەوە کە وڵاتەکەی لە دانوستانەکانیدا لەگەڵ واشنتۆن، لە مافەکانی پاشەکشە ناکات.
بزشکیان لە لێدوانێکدا رایگەیاند: ئێمە لە دانوستانەکانماندا لەگەڵ واشنتۆن، لەژێر هیچ بارودۆخێکدا لە ماف، بەرژەوەندی و بنەما نیشتمانییەکانی خۆمان پاشەکشە ناکەین.
وتیشی: سەرجەم قۆناغەکانی دانوستانەکان بە هەماهەنگی تەواو لەگەڵ ڕێبەری باڵا (سەید موجتەبا خامنەیی) و لە چوارچێوەی میکانیزمە پەسندکراوەکاندا بەڕێوەچوون
بە چاودێری هێزەکانی هاوپەیمانان و بە ئامادەبوونی شۆڕش ئیسماعیل، وەزیری پێشمەرگە، یەکەم قۆناغی پرۆسەی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگە لە بارەگای فەرماندەیی دەڤەری 1 بە رەمی دەستیپێکرد.
وەزیری پێشمەرگە لە وتارێکدا کە لە رێوڕەسمی خولی یەکەمینی یەکگرتنەوەی فەرماندەیی دەڤەری یەک و دوو سەر بە وەزارەتی پێشمەرگە، رایگەیاند: ئەم هەنگاوە دەبێتە دەستکەوتێکی چارەنووسساز لە مێژووی یەکخستنەوەی هێزەکانی پێشمەرگەدا، و لەمەودوا هێزەکانمان بە نوێترین مێتۆد و شێوازی سەربازی هاوچەرخ ئاشنا دەکرێن.
شۆڕش ئیسماعیل باسی لە رۆڵی گرنگی هاوپەیمانان کرد و وتی: هاوپەیمانان بە درێژایی ماوەی رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر لەگەڵماندا بوون و پشتیوانێکی بەهێز بوون.
ئاماژەی بەوەش کرد کە: هێزی پێشمەرگە تەنها هێزێکی چەکدار نییە بۆ کاتێکی پێویست، بەڵکو بۆ جیهانی سەلماندووە کە قەڵغانێکی پتەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و بووەتە هێمایەکی درەوشاوە لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی.
وەزیری پێشمەرگە جەختی لەوەش کردەوە کە بەهێزبوونی هێزی پێشمەرگە، ئاسایشی ناوچەکە بە گشتی سەقامگیرتر دەکات، چونکە ئەم هێزە زامنی راستەقینەی پاراستنی مافەکانی خەڵکی کوردستانە.
لە کۆتایی وتارەکەیدا، شۆڕش ئیسماعیل ستراتیژی نوێی وەزارەتەکەی خستەڕوو و رایگەیاند: بنیاتنانی دوو دەڤەری سەربازی و 11 فیرقەی جیاواز، هەنگاوێکی ئێجگار گرنگ و ستراتیژییە بۆ بنیاتنانی سوپایەکی نیشتمانی و یەکگرتوو بۆ کوردستان."
یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل، ئۆپەراسیۆنی "شین و سپی" دژی ئێران رادەگەیەنێت و ئاماژە بەوە دەکات کە سوپای وڵاتەکەی لە ئامادەباشی تەواودایە بۆ ئەگەری هەڵگیرسانەوەی شەڕ.
کاتس لە کاتی پێشکەشکردنی کورتەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: رەنگە سبەی خۆمان لە شەڕدا لەگەڵ ئێران ببینینەوە، ئەگەر ئێران مووشەک ئاراستەی ئیسرائیل بکات، ئەوا بە توندی هێرش دەکەینە سەری، باسی لەوەش کرد کە: سوپای ئیسرائیل چاوەڕێی ئەوە دەکات و لە دۆخی ئامادەباشیدایە، هەروەها تەلئەبیب هەڵوێستی خۆی بۆ ئیدارەی ئەمریکا روون کردووەتەوە.
وەزیری بەرگریی ئیسرائیل رونی کردەوە کە: هەڵگیرسانەوەی رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ ئێران رەنگە لە حاڵەتێکدا روبدات ئەگەر دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری راگرتنی دانوستانەکان و دەستپێکردنەوەی هێرشەکان بدات، یان ئەگەر ئێران خۆی دەستپێشخەری بکات بۆ هێرشکردنە سەر ئیسرائیل، دواجار وتیشی: سوپا رێنمایی پێگەیشتووە بۆ ئامادەکاری بەمەبەستی جێبەجێکردنی ئۆپەراسیۆنی (شین-سپی) دژی ئێران.
راشیگەیاند کە ئێران "هێشتا کۆگایەکی مووشەکی و توانای هاوێشتنی هەیە، ئاماژەی بەوەش کرد کە: سوپا لە رووی بەرگری و هێرشبەرییەوە ئامادەیە، لە حاڵەتی پێویستیشدا رێوشوێنی پێویست بۆ پاراستنی بەرەی ناوخۆیی دەگیرێتەبەر.
کاتس ئاماژەی بەوە کرد کە "ئیسرائیل بەردەوام دەبێت لە بەئامانجگرتنی هەر هەڕەشەیەک، رونی کردەوە کە "هەر تەقەکردنێک لەلایەن حزبوڵاوە، بە لێدان لە باشوری بەیرووت وەڵام دەدرێتەوە.
سەبارەت بە لوبنان، کاتس وتی: ئیسرائیل لە ناوچەی ئەمنی لە باشوری لوبنان ناکشێتەوە، مانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلی لەوێ وەک گرنگترین دەستکەوت کە بەدەستهاتووە و کشانەوە پێش داماڵینی چەکی حزبوڵا لە تەواوی لوبناندا رونادات.
وتیشی، سوپای لوبنان بە پاڵپشتی ئەمریکا، کار لەو ناوچەیەدا دەکات کە دەکەوێتە نێوان سنوورەکان و روباری لیتانی بۆ دوورخستنەوەی حزبوڵا، ئاماژەی بەوەش کرد کە واشنتۆن و تەلئەبیب پێکەوە لایەنگری راهێنانی یەکە تایبەتەکانی سوپای لوبنان دەکەن بۆ جێبەجێکردنی ئەم ئەرکە.
هەروەها باسی لە دۆسیەی سوریا کرد و وتی: ئیسرائیل لەو ناوچانە ناکشێتەوە کە لە ناوەوەی سوریا کۆنترۆڵی کردوون، و تەلئەبیب لە نزیکەوە چاودێری پێشهاتەکان دەکات و بەرپرسیارێتی پاراستنی دروزەکان دەگرێتە ئەستۆ.
سەبارەت بە کەرتی غەززەش، کاتس رایگەیاند کە: ئیسرائیل رێگە بە دووبارە پڕچەککردنەوەی بزووتنەوەی حەماس نادات، و بەردەوام دەبێت لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی، ئەگەر چەکی حەماس بەگوێرەی مەرجەکان دانەماڵرێت، ئەوا خۆمان ئەرکەکە تەواو دەکەین.
لە کۆتاییدا، وەزیری بەرگریی ئیسرائیل باسی لە گروپی ئەنساروڵڵا (حۆسییەکان) کرد و ئاماژەی بەوە کرد کە: ئەوان هەڕەشەیەکی گەورەترن لەوەی کە بیرۆکەی لێدەکرێتەوە، رونی کردەوە کە: ئیسرائیل خۆی بۆ سیناریۆ جیاوازەکانی داهاتوو ئامادە دەکات.