ئێران سێ کەسی بە تۆمەتی ھەوڵدان بۆ تیرۆرکردنی چەند زانایەکی ئەتۆمی دەستگیرکرد
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
میدیاکانی ئێران لە زاری داواکاری گشتی شاری زاھیدانی ئەو وڵاتەوە بڵاویانکردەوە، سێ ئەندامی دەزگای ھەواڵگری ئیسڕائیل ناسراو بە مۆسادیان، لە پارێزگای سیستان و بلوجستان دەستگیر کردووە.
ئاماژەی بەوەش کردووە، ئۆپراسیۆنی چاودێری و شوێن پێھەڵگرتنی دەستگیرکراوەکان ماوەی ھەشت مانگی خایاندووە.
لە ماوەی ڕابردوودا حکومەتی ئێران ڕایگەیاند، ئاسایشی گەلی ئێران ھێڵی سورە و ھەموو ڕێوشوێنێکی پێویست دەگرنە بەر لە دژی ئیسڕائیل.


