سەرۆکی ئۆکراین: ھەفتەیەکی مێژوویی چاوەڕێمانە
کوردسات نیوز
٢٠ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
"زیلینسکی" رایگەیاند، کۆتایی ئەم ھەفتەیە سەرکردەکانی ٢٧ وڵاتەکەی ئەوروپا لە لوتکەیەکدا بڕیار دەدەن سەبارەت بە پشتیوانی کردنی ئۆکراین بۆ بوون بە ئەندام لە یەکێتی ئەوروپا، بەوھۆیەشەوە روسیا ھێرشەکانی چڕتر دەکاتەوە و ھێزی زیاتری بە ئاڕاستەی "خارکیێڤ" کۆکردۆتەوە، بەڵام ھێزەکانی ئۆکراین ئامادەن بۆ روبەڕوبوونەوە.

