٢٢ ژن و منداڵی داعش لە سوریا رادەستی بەلژیکا کرانەوە
کوردسات نیوز
٢١ی حوزەیرانی ٢٠٢٢
نوسینگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری باکور و خۆرھەڵاتی سوریا رایگەیاند، وەفدێکی بەلژیکا سەردانی قامیشلۆیان کردووە و ٦ ژن و ١٦ منداڵی داعشیان رادەست کراوەتەوە کە خێزانی بە رەگەز بەلژیکی بوون و بە فڕۆکەیەکی وەزارەتی بەرگری ئەو وڵاتە رەوانە کراون.
"ھوبیر کورمان" نێردەی سەرەکی بەلژیکا لە سوریاش رایگەیاند، حکومەتی وڵاتەکەی ئاگاداری رۆڵی ھێزەکانی سوریای دیموکراتن لە روبەڕوبوونەوەی تیرۆریستانی داعش لە سوریا و ئەو جەنگە بۆ پاراستنی ئەمنییەتی تەواوی جیھانە و لە بری جیھان جەنگاون.


