جیهانجیهان

پارێزگاری ویلایەتی ئەمازۆن لە تۆڕی ئێکس رایگەیاند، فڕۆکەکە لە پایتەختی ویلایەتی ماناوسەوە بەرەو بارسێلۆس بەڕێکەوتوە، لە ناوچەی ئەمازۆنی بەڕازیل لە نزیک شارۆچکەی بارسێلۆسی باکوری ئەو وڵاتە کە شوێنێکی سەرنجڕاکێشی گەشتیارییە تێکشکاوە و بەھۆیەوە"١٢" سەرنشین و دوو ئەندامی تیمی فڕۆکەوانی گیانیان لەدەستداوە کە سەرجەمیان بەڕازیلی بوون.

میدیاکانی بەڕازیل دەڵێن ھیچ کەسێک لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکەکە ڕزگاری نەبووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ریکخراوی ھەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ بڵاویکردەوە، ئەمجەد ئەمینی باوکی ژینا ئەمینی لەبەردەم ماڵەکەی خۆی لە شەقامی مامۆستا ھەژار لە شارۆچکەی زانکۆی سەقز لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەرکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ھێزە ئەمنییەکان رێگەی چون بۆسەر گۆڕی ژینا ئەمینی لە گۆڕستانی ئایچیان-یان داخستوە و ھێزێکی زۆریش لەناو شاری سەقزدا بڵاوەپێکراوە، بە گوێرەی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەشی بڵاوکراونەتەوە، ئەمرۆ لە شارەکانی سەقز، مەریوان، سنە، کامێران،، دیواندەرە، بانە و چەند شارێکی تر مانگرتنی گشتی بۆ رێزگرتن لە قوربانیانی خۆپیشاندانەکان دەستیپێکردوە. 

کۆماری ئیسلامی ئێران چەند رۆژێکە ھەڵمەتی دەستگیرکردنی ئەو کەسانەی دەستپێکردووە کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بانگەوازی خۆپیشاندان و ناڕەزاییان کردووە، بە گوێرەی ئامارەکان لەماوەی دوو ھەفتەدا ٩١ ھاووڵاتی رۆژھەڵاتی کوردستان لەلایەن ھێزە ئەمنییەکانەوە دەستگیرکراون.

ھەروەھا بە پێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی بڵاوکراونەتەوە،دوێنێ لە شاری زاھیدان خۆپیشاندان کراوە، شەوی رابردووش لە شارەکانی بانەو پیرانشار، ھاووڵاتیان بە راگرتنی ئۆتۆمبێلەکانیان   لێدانی ھۆڕن ناڕەزایی خۆیان دەربڕیوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ئەحمەد مەساری وتەبێژی سوپای لیبیا لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا لەشاری بەنغازی رایگەیاند، زریانی دانیال کە بووە ھۆی گیانلەدەستدانی زیاتر لە ١١ ھەزار کەس تەنھا لە شاری دەرنە کە زیاتر لە ٨٠٠ یان سەربازبوون، زیانی زۆریشی بە زیاتر لە ملیۆنێک و ٢٠٠ ھەزار ھاوڵاتی لیبیا و بیانییەکانی دانیشتووی ئەو وڵاتەش گەیاندووە و زۆربەی رێگە سەرەکییەکانیش بە تەواوی داخراون.

وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش رایگەیاندووە، جگە لە تیمە فریاگوزارییەکان کە رەوانەی ئەو وڵاتە کراون، ملیۆنێک دۆلاریشیان وەک ھاوکاری مرۆیی بۆ لیبیا تەرخانکردووە.

نوسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراقیش ئاماژەی بەوە کردووە، لە رێگەی ھێڵی ئاسمانییەوە دوو فڕۆکەی پڕ لە ھاوکاری مرۆیی و کەرەستەی بە پەلە و پێویست رەوانەی لیبیا دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مەحمود ئەمیری موقەدەم بەڕێوەبەری رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران رایگەیاند، لە خۆپیشاندان و ناڕەزاییەکانی دوای گیانلەدەستدانی ژینا ئەمنی، ٥٧٠ خۆپیشاندەر کەلە نێویاندا ٦٨ منداڵ و ٤٩ ژن ھەیە گیانیانلەدەستداوە و زۆرینەشیان بە تەقەی راستەوخۆی ھێزە ئەمنییەکان بووە.

بە پێی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران، ئاماری کوژراوان لە ٢٦ شاری جیاواز تۆمارکراوە، بەجۆرێک لە پارێزگای بلوجستان ١٣٦  کەس ، لە تاران ٧٧کەس، لە کوردستان ٥٧ کەس، لە ئازەربایجان ٥٦ کەس ، لەمازندەران ٤٢ کەس گیانیانلەدەستداوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەپێی ھەواڵی ئاژانسەکانی رۆژئاوا، ئەمڕۆ جارێکی تر سوپای تورکیا و گروپە چەکدارەکانی نزیک لەتورکیا دەستیان کردووە بە بۆردوومانکردنی گوندی ھۆشەرێی لە باکووری منبج.

راشیگەیاندوە، بۆردومانەکانی تورکیا لە مەنبج و دەوروبەری بەردەوامە، بەڵام تائێستا زیانە گیانی و ماددیەکان ئاشکرا نەکراون.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سامانسا پاوەر بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی رایگەیاندووە، دوای کشانەوەی روسیا لە رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین، ئەمریکا و ھاوپەیمانە خۆرئاواییەکانی لەمانگی تەمووزی رابردووەوە تائێستا کڕین و ھاوردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراینیان لە رێگەی ئاوی و وشکانی و ھێڵە ئاسنینەکانەوە بەڕێژەی ٨٠٠٪ زیادکردووە.

لێدوانەکەی بەڕێوەبەری ئاژانسی ئەمریکا بۆ گەشەپێدانی نێودەوڵەتی دوای ئەوە دێت کە لە ١٨ی تەمووزی رابردوودا رێککەوتنی ھەناردەکردنی دانەوێڵەی ئۆکراین کۆتایی ھات و روسیاش تورکیا و رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان و ئۆکراینی ئاگادارکردەوە کە دژی درێژکردنەوەی ئەو رێککەوتنەیە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا لە چاوپێکەوتنێکیدا لەگەڵ تۆڕی ئێن بی سی نیوز رایگەیاندووە، راگرتنی شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین کارێکی ھێندە قورس و مەحاڵ نییە وەک ئەوەی باس دەکرێت، چونکە کیێڤ و مۆسکۆش ئامادەن شەڕ رابگرن بەتایبەتیش خودی ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا کە چەندینجار ھەوڵیداوە ئەو شەڕە رابگرێت، بەڵام کێشەکە ئەوەیە چەند وڵاتێک ھەن رێگرن لە راگرتنی شەڕی نێوان ئۆکراین و روسیا، چونکە بەرژوەندییان لەگەڵ بەردەوامی شەڕدایە لە ھەر شوێن و وڵاتێک بێت.

وتیشی، ئەگەر ببێتەوە بە سەرۆکی ئەمریکا دەتوانێت لە ماوەی تەنھا ٢٤ سەعاتدا شەڕی نێوان روسیا و ئۆکراین رابگرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فیدیریکۆ فوسی وتەبێژی کۆمیسیۆنی نەتەوەیەکگرتوەکان بۆ کاروباری پەنابەران رایگەیاند، لە رۆژانی دوو شەممە بۆ چوارشەممە ٨٥٠٠ کۆچبەر لە کەناراوەکانی تونسەوە گەیشتوونەتە دوورگەی لامبیدوسای ئیتاڵیا لەکاتێکدا ژمارەی دانیشتوانی دوورگەکە حەوت تەنھا ھەزار کەسە.

ئەنتۆنیۆ تایانی وەزیری دەرەوەی ئیتاڵیا داوای لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد دەستوەردان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی قەیرانەکە، وتیشی، رەوشەکە شیاوی پشتگوێخستن نیەو رەوشی ئەفریقا نەک مایەی تەقینەوەیە، بەڵکو بە کردەوە تەقیوەتەوەو داوای لە نەتەوەیەکگرتوەکان کرد دەستوەردان بکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەو فشارانەی بەھۆی زیادبوونی کۆچبەرانەوە رووبەرووی وڵاتەکەی بووەتەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

فەریق خۆسیە ئەنتۆنیۆ سەرۆکی نوێنەرایەتی رێکخراوی پەیمانی باکووری ئەتڵەسی (ناتۆ) لە عێراق رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٨_ەوە تائێستا ھیچ ھێزێکی شەڕکەریان لەعێراق نەماوە و ئەرکیان تەنھا ھاوکاریکردنی بەغدادە لە دروستکردنەوەو بنیاتنانەوی سوپای عێراق بە پێی ستانداردە نێودەوڵەتییەکان بە تایبەتیش لە رێگەی مەشق و راھێنانەوە بە سوپا و ھێزە ئەمنییەکانی ئەو وڵاتە.

وتیشی، مانەوەی ھێزەکانیان لە عێراق بە تایبەتیش لە دوای کۆتایی ھاتنی شەڕی داعشەوە، لەسەر داوای حکومەتی عێراق بووە و ھەموو چالاکییەکانیشیان بە ھەماھەنگییە لەگەڵ حکومەتی بەغداد.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مانگی سووری لیبی بڵاویکردەوە، بەھۆی زریانی دانیاڵ کە شاری دەرنەی گرتەوە، تائێستا ١١ ھەزار و ٣٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە و گەڕانی تیمەکانی فریاگوزاریش بەدوای ئەو کەسانەی گیریانخواردوووە و یان بێسەروشوێنبوون بەردەوامە.

لە لایەکی ترەوە سەرۆکی شارەوانی دەرنە رایگەیاند، پێشبینیدەکەن ژمارەی گیانلەدەستدان بۆ زیاتر لە ٢٠ ھەزار کەس بەرزببێتەوە.

ھاوکات تائێستا زیاتر لە ١٠ ھەزار کەسیش بێسەروشوێنن و زیاتر لە ٣٠ ھەزار کەسیش بێماڵ و حاڵبوون و پێویستیان بە کۆمەک و ھاوکاریی مرۆیی بە پەلەیە.

زریانی دانیاڵ ماوەی ٤ تا ١٢ی ئەم مانگەی خایاند و بەھۆی بارانبارینی زۆر و قوڕ و لیتەوە شاری دەرنەی لیبیا دووچاری کارەساتێکی گەورەی مرۆیی بووەوە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا رایگەیاند، ٢٥ بەرپرسی ئێرانی کە زۆرینەیان فەرماندەی پۆلیس و سوپای پاسدارانن لە ناوچە جیاوازەکان بە تۆمەتی سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان خراونەتە لیستی سزاکان، عەلی غوڵامعەلی محەمەدی سەرۆکی رێکخراوی گرتووخانەکانی ئێرانیش کە سەرپەرشتی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤە سزای بەسەردا سەپێنراوە.

وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا، میدیاکانی وەک پرێس تی ڤی و ئاژانسەکانی تەسنیم و فارس و کۆمپانیایەکی توێژینەوەی ئینتەرنێت کە ھاوکاری حکومەت بووە لە چاودێریکردنی ئینتەرنێت خستووەتە لیستی سزاکانییەوە.

ھاوکات یەکێتی ئەوروپاش، سزای بەسەر چوار بەرپرسی ئێراندا سەپاند کە بریتین لە فەرماندەیەکی سوپای پاسداران و دوو فەرماندەی پۆلیس و بەرپرسی گرتووخانەیەک، ھەروەھا چوار گرتووخانە و ئاژانسێکی ھەواڵی نزیک لە سوپای پاسداران و ئەنجومەنی باڵای ئەلکترۆنی بۆ چاودێری ئینتەرنێتی خستووەتە لیستی سزاکانەوە. 

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رۆژی چوارشەممە کیڤن مەکارتی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، کۆنگرێس بە رەسمی رێوشوێنی لێکۆڵینەوە لە دژی سەرۆکی ئەمەریکای دەستپێکردووە، وتیشی، جۆ بایدن پۆستەکەی وەک جێگری باراک ئۆباما سەرۆکی پێشووتری ئەمەریکا بەکارھێناوە بۆ دەوڵەمەندکردنی خێزانەکەی و تۆمەتباری کرد بە گەندەڵی.

لە وەڵامی ئەو تۆمەتانەشدا جۆ بایدن لە وتارێکدا کە لە ئاھەنگێکی ھەڵمەتی ھەڵبژاردنەکاندا لە ڤێرجینیا رایگەیاند، تائێستا نازانێت بە تەواوەتی بۆچی ھەوڵی گۆشەگیرکردنی دەدرێت، راشیگەیاند، بە ھۆکاری ئەوەی ناتوانن ڕێککەوتن بکەن لەسەر بودجەی ساڵی دارایی نوێ،  ئەوەیان کردووەتە ھۆکار و دەیانەوێت لەو رێگایەوە کارەکانی حکومەت پەکبخەن.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو ھیچ ئەو کارانەی بەلاوەگرنگ نییە و رۆژانە ئامانجیەتی تەنھا چارەسەری ئەو کێشانە بکات کە کاریگەری لەسەر ھاووڵاتیانی وڵاتەکەی ھەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

"جۆن کیربی"رێکخەری پەیوەندی ستراتیژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانیی کۆشکی سپی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، ئەگەر ئێران ئەو شەش ملیار دۆلارەی لێخۆشبوونی بۆ دەرکراوە و لە کۆریای باشوور ڕاگیراوە، بێجگە لە بەکارھێنانی بۆ کڕینی پێداویستیە سەرەکییە مرۆییەکان، بۆ ھەر شتێکی تری بەکاربھێنێت، ئەوا سەرلەنوێ سزای بەسەردا دەسەپێننەوە.

وتیشی، ئەو سامانانەی لێخۆشبونیان بۆ دەرکراوە، سنووردارکردنی توندتریان دەبێت لە چاو کۆریای باشووردا و وەزارەتی گەنجینەی ئەمریکا چاودێری بەکارھێنانی پارەکە دەکات.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پوتن و کیم جونگ ئون دوای بەسەرکردنەوەی دامەزراوەکانی دروستکردن و ھەڵدانی مانگی دەستکرد لە بنکەی فۆستۆچنی گەردوونی لەو پەڕی رۆژھەڵاتی روسیا، کۆبوونەوەی نێوانیان بە ئامادەبوونی وەزیرانی بەرگری ھەردوو وڵات دەستپێکردووە.

پوتن لە دەستپێکی کۆبوونەوەکەدا خۆشحاڵی خۆی دەربڕی بە دیداری کیم جونگ ئون و رایگەیاند،سەرجەم دۆسییەکان لەگەڵ کیم تاوتوێ دەکات ، ھەروەک ئامادەیی روسیای پیشاندا بۆ ھاوکاریکردنی کۆریای باکور لە دروستکردنی مانگی دەستکرد و ھۆکاری سەردانەکەشی بۆ بنکەی فۆستۆچنی گەردوونی بۆ ھەمان مەبەست گەڕاندەوە.


بەردەوامبە لە خوێندنەوە

سێرگی لاڤرۆڤ وەزیری دەرەوەی روسیا رایگەیاند، لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تائێستا لە ئەنجومەنی ئاسایش بەھاوبەشی لەگەڵ چین دژی ھەموو ئەو سزایانە بوون کە بەسەر کۆریای باکووردا سەپێنراون، دوای سەردانەکەی کیم جۆنگ ئون سەرۆکی کۆریای باکووریش بۆ روسیا، بەھیچ شێوەیەک رێگە نادەن ھیچ وڵاتێک و ھێز و لایەنێک سزا بەسەر کۆریای باکووردا بسەپێنرێت و ئەگەر ئەوەش رووبدات، بەشێوەیەک ھاوکاری ئەو وڵاتە دەکەن کە سزاکان ھیچ کاریگەرییەکیان نەبێت.

وتیشی، وڵاتانی خۆرئاوا بە زارەکی باسی چارەسەرکردنی کێشە و گرفتەکان دەکەن، بەڵام بەھیچ شێوەیەک راست ناکەن و تەنھا لەگەڵ ئەوە راھاتوون و فێربوون سزا بەسەر ئەو وڵاتانەدا بسەپێنن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مانگی سوری لیبی بڵاویکردەوە، لافاوەکە زۆرترین زیانی بە شارۆچکەی درنە گەیاندووە و بەھۆیەوە ٢٨٠٠ کەس گیانیان لەدەستداوە، ھەروەھا ٢٠ ھەزار خێزانیش ئاوارەبوون.

لە رۆژی یەکشەممەوە زریانی مامناوەندی دانیاڵ بە رۆژھەڵاتی لیبیادا تێپەڕی و لە ئەنجامیشدا چەند بەنداوێکی سەرووی شارۆچکەی دێرنە تێکشکان، کە بەھۆیەوە تائێستا حەوت ھەزار کەس بێسەروشوێنن و گەران بەدوایاندا بەردەوامە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...328329330331332...630