ئەنجومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، لەگەڵ پەرەسەندنی زیاتری گرژی و ئاڵۆزییەکانی کەرتی غەززە، داوا لە ھاونیشتمانیانی وڵاتەکەی دەکات، نەچنە وڵاتانی میسر و ئوردن و ئەوانەشی لەو دوو وڵاتەن بەپەلە ئەو وڵاتانە بەجێبھێڵن.

ئەوەش لەکاتێکدایە، چەند رۆژێک لەمەوبەر ئیسرائیل دیپلۆماتکارەکانی لە تورکیا بانگھێشتکردەوە، لە چوارچێوەی گرتنەبەری رێکارە خۆپارێزییەکان بەھۆی پەرەسەندنی زیاتری گرژی و ئاڵۆزییەکانی غەززە.