ئیسماعیل ھەنیە: ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە بەردەوام بێت جەنگی ھەرێمیی لێدەکەوێتەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
ئیسماعیل ھەنیە سەرۆکی مەکتەبی سیاسی حەماس تۆمارێکی ڤیدیۆیی سەبارەت بە بەردەوامی ھێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر حەماس بڵاوکردەوە و رایگەیاند، سەرۆکی ئەمریکا و چەند وڵاتێکی ئەورووپا بەمەبەستی پشتیوانی مەعنەوی سەردانی ئیسرائیلیان کردووە، حکوومەتی واشنتۆنیش سەرەڕای ھەموو ئەو ھەوڵانەی نەیتوانی سەرکەوتوو بێت لە دەستەبەرکردنی پشتیوانی ھەرێمیی و نێودەوڵەتی بۆ ئیسرائیل لە بارەی ھێرشەکانی بۆ سەر غەززە و رازیکردنی عەرەبەکان بە کۆچکردن.
لە بەشێکی تریدا ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، ئەگەر ئەو ھێرشانەی سەر غەززە و کاولکاری و خوێنڕشتن بەردەوام بێت، ئەوا ڕەنگە بگۆڕێت بۆ جەنگێکی ھەرێمی.