تەندروستی جیھانی: تەنھا لە ئەمساڵدا کۆلێرا لە ٣١ وڵات بڵاوبووەتەوە
کوردسات نیوز
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
تیدرۆس ئەدھانۆم بەڕێوەبەری گشتی رێکخراوی تەندروستی جیھانی رایگەیاند، لەماوەی چەند ساڵی رابردوودا گەیشتنە ئەو قۆناغەی بە تەوای بەسەر کۆلێرادا زاڵ بن و کۆنترۆڵی بکەن، بەڵام بەپێی راپۆرتە پزیشکییەکان لە ئێستادا جارێکی تر ئەو نەخۆشەی تەشەنەی کردووەتەوە و مەترسی و ھەڕەشەیەکی زۆری لەسەر ژمارەیەکی زۆری وڵاتان دروستکردووە و ھاتنی وەرزی زستانیش ھێندەی تر مەترسی و ھەڕەشەکە زیاد دەکات.
وتیشی، تەنھا لەماوەی ئەمساڵدا کۆلێرا لە ٣١ وڵاتی جیھان بڵاوبووەتەوە و لە ئێستادا زیاتر لە یەک ملیار کەس لە جیھاندا مەترسی توشبوونیان بە کۆلێرا لەسەرە، پێویستە سەرجەم وڵاتان رێکاری پێویستە بگرنەبەر بۆ رێگرتن لەو نەخۆشییە.