بومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ پلە پارێزگای فارسی لە ئێران ھەژاند
کوردسات نیوز
٢٠ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
بەپێی میدیاکانی ئێران، بەرەبەیانی ئەمڕۆ بوومەلەرزەیەک بە گوڕی ٤.٩ پلە بە پێوەری ڕێختەر و بە قوڵایی ١٠ کیلۆمەتر ناوچەی خانەزنیانی پارێزگای فارسی لە باشوری ئێران ھەژاند، بومەلەرزەکە لە پارێزگای شیرازیش ھەستی پێکراوە.
بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان حەوت کەس بەھۆی بومەلەرزەکەوە برینداربوون.
لەرۆژانی ١٥ و ١٧ی ئەم مانگە، دوو بومەلەرزەی بەھێز باشووری ئێران و شاری ئەھوازیان لە باشووری ڕۆژئاوای ئێران ھەژاند.



