ئەردۆغان: دەکرێت کێشەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە ئاشتییانە چارەسەربکرێن
کوردسات نیوز
٢١ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
فەرمانگەی پەیوەندییەکانی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردووەتەوە، رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆککۆماری تورکیا پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ڤۆڵۆدمێر زێلینسکی سەرۆکی ئۆکراین ئەنجامداوە و تیایدا دوایین پێشھاتەکانی جەنگی ئۆکراین و روسیا و حەماس و ئیسرائیلیان تاوتوێکردووە.
لە پەیوەندییە تەلەفۆنییەکەدا، سەرۆککۆماری تورکیا جەختی لەوەکردووەتەوە، کە دەکرێت کێشەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە میکانیزمی ئاشتییانە چارەسەربکرێت.
ھەروەھا سەرۆککۆماری تورکیا راشیگەیاندووە، تورکیا بەردەوامە لە ھەوڵەکانی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان حەماس و ئیسرائیل بە رێگەی ئاشتییانە.