لاڤرۆڤ: مەترسی سەرھەڵدانی شەڕی ھەرێمیی جدیە و ناکرێت ئێران تاوانبار بکرێت
کوردسات نیوز
١٩ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣
سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوەی روسیا لە چاوپێکەوتێکدا ئەو تۆمەتانەی رەتکردەوە، کە ئێران لە ھەموو شتێکدا تاوانبار بکرێت، جەختیشیکردەوە، روسیا ئەو ھەوڵانە بە ئیستفزازی دەزانێت و ناکرێت ھەموو شتێک بخرێتە ئەستۆی ئێران.
ئاماژەی بەوەشکرد، پێیان وایە سەرکردایەتی ئێران ھەڵوێستێکی تا رادەیەک بەرپرسیارانە و ھاوسەنگیان گرتووەتەبەر و رێگریانکردووە لە تەشەنەسەندنی ئەو ململانێیە بۆ ھەموو ناوچەکە و وڵاتانی دراوسێ.
وەزیری دەرەوەی ڕوسیا سەبارەت بە کەرتی غەززەش رایگەیاند، مەترسی پەرەسەندنی ململانێی فەڵەستین و ئیسرائیل بۆ ململانێی سەرتاسەری ھەرێماییی زۆر جددییە و دەبێت ھەمووان ژیرانەتر مامەڵە لەگەڵ رەوشەکە بکەن.