دەسەڵاتدارانی تورکیا بڵاویانکردەوە، دوای ئاگادارکردنەوەیان لە بوونی بەلەمێکی پلاستیکی کۆچبەران، لە کەناراوەکانی ویلایەتی چانەقەڵا، تیمەکانی فریاگوزاری بەھانایانەوە چوون و ١٨ کۆچبەریان رزگارکردووە کە ھەڵگری رەگەزنامەی سوریا و یەمەن و فەڵەستین و ئەفغانستان بوون.
لە کەناراوەکانی ویلایەتی موغلاش تیمەکانی فریاگوزاری ٣٥ کۆچبەری نایاساییان رزگارکرد، کە لە نێو سێ بەلەمی پلاستیکیدابوون و لەلایەن دەسەڵاتدارانی یۆنانەوە ناچارکرابوون بگەڕێنەوە ئاوە ھەرێمییەکان.
ھانا مالیار جێگری وەزیری بەرگری ئۆکراین رایگەیاند، لەیەک کاتدا و لە سەرجەم میحوەرەکانەوە ھێزەکانیان لە پێشڕەویدان و سەرکەوتنی تەکیتیکیان لە سەرجەم ئەو میحوەرانەدا بەدەستھێناوە کە ھێرشیان کردوونەتەسەر.
ڤۆلۆدیمێر زیلیسنکی سەرۆکی ئۆکراینیش لە پەیامێکی ڤیدیۆیدا جەختی لە گرنگی ھێرشەکە کردەوە و رایگەیاند، ئازادکردنی ھەر بستەخاکێکی وڵاتەکەیان گرنگییەکی لە رادەبەدەری ھەیە.
لەبەرامبەریشدا ڤلادیمیر پوتن سەرۆکی روسیا لەوتەیەکدا لە کۆڕبەندی ئابوری لە شاری سانپترسبۆرگ، لە بایەخی ھێرشی پێچەوانەی ئۆکراینی کەمکردەوە و رایگەیاند، ھیچ دەرفەتێک نیە بۆ سەرکەوتنی ھێرشەکە.
بە پێی میدیاکانی تورکیا، یەشار گولەر، وەزیری بەرگری تورکیا، لە پەراوێزی کۆبوونەوەکانی ناتۆدا لە برۆکسلی پایتەختی بەلژیکا لەگەڵ لۆید ئۆستن وەزیری بەرگری ئەمریکا کۆبوەتەوە و سەبارەت بە پرسەکانی بەرگری و ئەمنی دوو قۆڵی و دۆسیەی ناوچەیی گفتوگۆیان کردوە.
ئاماژە بەوەشکراوە، وەزیری بەرگری تورکیا لە کۆبوونەوەی ناتۆدا جارێکی تر ھەڵوێستی وڵاتەکەی بەرامبەر بە قبوڵکردنی بە ئەندامبوونی سوید لە ناتۆ دووپات کردوەتەوە و رایگەیاندوە، ئەگەر سوید ھاوشێوەی فنلەندا پابەندبوونەکانی جێبەجێ بکات، ئەویش لە ناتۆ قبوڵ دەکرێت.
بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی ھیندستان رایگەیاند، پلەکانی گەرما لە ناوچەی بالیا لە پارێزگای ئوتار پرادێش بۆ ٤٢.٢ پلە بەرزبووەتەوە، ئەوەش لە سەرووی پلەی گەرمای وەرزییەوەیە، بەوھۆیەشەوە لە ماوەی دوو رۆژی رابردوودا ٤٦ کەس گیانیان لەدەستداوە، کە ٣٤ کەسیان لە پارێزگای ئوتار پرادێش و ١٢ کەسی دیکەشیان لە ناوچەی بیھارە.
پزیشکانی ھیندستان دەڵێن، ئەوانەی تەمەنیان لە سەرووی ٦٠ ساڵەوەیە، رەنگە گەرما کاریگەریی خراپی کردبێتە سەر ئەو نەخۆشییانەی ھەیانبووە.
ئەوەش لە کاتێکدایە مانگەکانی نیسان و ئایار و حوزەیران لە ھیندستان، بەگشتی مانگە گەرمەکانن، لەم ساڵانەی دوایشدا کاریگەریی گەرما بە بەراوورد بە ساڵانی رابردوو زۆر زیاتر بووە.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەشکرد، کار دەکەن تا ساڵی ٢٠٢٨ ئاستی ھەناردەی تورکی بگاتە ٤٠٠ ملیار دۆلار.
وتیشی، لەم ساڵدا قەرزەکان کە بۆ پرۆژەی بچوک و مامناوەند دابین دەکرێت، بە رێژەی لە %٢٥.٨ زیاد دەکرێت.
ئەردۆغان دووپاتی کردوەتەوە کە بە ھەموو توانایان کاردەکەن بۆ پشتیوانییکردن لە بەرھەمی ناوخۆیی و ھەناردەکردنی بۆ وڵاتانی دەرەوە.
رۆژی چوارشەممە بەلەمێکی راوکردنی ماسی لە لە کەناراوەنەکانی نیمچەدوورگەی مۆرا، لە یۆنان ژێرئاو کەوت، رێکخراوی کۆمەڵگەی مەدەنیی منداڵپارێزی یۆنانیش دەڵێت، نزیکەی ١٠٠ منداڵ لەناو ئەو بەلەمەکەدا ژێرئاو کەوتوون.
ھاوکات ئەلێکسیس سیپراس سەرۆکی ھاوپەیمانی چەپی رادیکاڵی یۆنان رایگەیاند، سیاسەتەکانی یەکێتیی ئەورووپا سەبارەت بە کۆچبەران ھۆکاری روودانی ئەو کارەساتەیە، ئەو سیاسەتە پێویستیی بە گۆڕانکاری ھەیە، چونکە پاراستنی ژیانی مرۆڤ گرنگترە لە پاراستنی سنوورەکان.
رۆژی چوارشەممەی رابردوو بەلەمێکی ماسیگرتن کە ژمارەیەک کۆچبەری نایاسایی ھەڵگرتبوو، لە سنوورە ئاوییەکانی نیمچەدوورگەی مۆرا لە یۆنان ژێرئاو کەوت کە نزیکەی ٧٠٠ کەسی تێدابووە، بەوھۆیەشەوە ٧٩ کۆچبەر گیانیانلەدەستدا و ١٠٤ کەسیش رزگارکران.
ئاژانسی رۆیتەرز لە زاری ئەو لێپرسراوانەوە بڵاویکردووەتەوە، ئەو دانوستانە لەپێناو گەیشتنە بە لێکتێگەیشتنێک نەک رێککەوتن کەپێویستی بە گەڕانەوە بێت بۆ کۆنگرێس، چونکە زۆرێک لە ئەندامانی کۆنگرێس دژی ئاسانکارییان بۆ ئێران، بەھۆی ھاوکارییە سەربازییەکانی بۆ روسیا لە جەنگی ئۆکراین و رەوشی ناوخۆی وڵاتەکە.
ھاوکات مات میلەر وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بوونی رێککەوتنی لەگەڵ ئێران رەتکردەوە، بەڵام ئاماژەی بەوەکردووە، واشنتۆن دەیەوێت ئاڵۆزییەکان لەگەڵ تاران کەمبکاتەوە و سنورێک بۆ پڕۆگرامە ئەتۆمییەکەی و پشتیوانییەکانی بۆ گروپەکانی ناوچەکە و روسیا رابگرێت، وتیشی لە گرتنەبەری رێگە دیبلۆماسییەکان بەردەوام دەبن بۆ گەیشتن بەو ئامانجەیان.
لێپرسراوێکی ئێرانیش بە رۆیتەرزی وتووە، دەکرێت ناوی رێککەوتنی کاتی یاخود لێکتێگەیشتنی ھاوبەش لەو دانوستانانە بنرێت، بەڵام ئەوەی گرنگە ئەوەیە ھەردوو وڵات دەیانەوێت ئاڵۆزییەکان کەمبکەنەوە، قۆناغی سەرەتاش ئاڵوگۆڕی زیندانی و ئازادکردنی بەشێک لە پارەکانی ئێران لەخۆدەگرێت، لە دەرەوەی وڵات.
ئاژانسی رۆیتەرز بڵاویکردەوە، ئەو وەفدە بە سەرۆکایەتی ماکی سال سەرۆکی سەنیگال و سیریل رامافوزا سەرۆکی باشوری ئەفریقا و سەرۆکانی زامبیا و دوورگەکانی مانگ و سەرۆکوەزیرانی میسرە و ئەمڕۆ دەگەنە کییڤ_ی پایتەخت و رۆژی شەممەش دەچنە شاری بترسبۆگ_ی روسیا.
بڕیاریشە ئەو وەفدە ئەفریقییە چاویان بە ڤۆلۆدمیر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکراین و ڤلادمیر پوتن سەرۆکی روسیا بکەوێت.
رۆیتەرز ئەوەشی خستووەتەڕوو، ئەو وەفدە دەستپێشخەرییەکی ئاشتییان پێیە، کە ئامانج لێی ھاندانی ھەردوو وڵاتە بۆ دانوستان کردن، ئاماژە بەوەش دەکەن کە جەنگی ئۆکراین و سزا سەپێندراوەکانی سەر روسیا، کاریگەری خراپی کردووەتەسەر ئابوری و بژێوی وڵاتانی ئەفریقا.
ھاوکات دسەتپێشخەرییەکە چەندین رێکاری دیکە لەخۆدەگرێت، وەک کشانەوەی ھێزەکانی روسیا و کشانەوەی چەکی ئەتۆمی لە بیلاڕوس و ھەڵپەساردنی یاداشتی دەستگیرکردنی پوتن و کەمکردنەوەی سزاکانی سەر روسیا، داواش دەکرێت کەشێکی وەھا بڕەخسێندرێت، کە ئاگربەست رابگەیەندرێت و متمانە دروستبکرێت، تاوەکو ھەدوو وڵات ستراتیژییەتی ئاشتی دابڕێژن.
یوری ئوشاکوڤ یاریدەدەری سەرۆکی روسیا رایگەیاند، پوتن لەسەر بانگھێشتی رەسمی رەجەب تەیب ئەردۆغان سەرۆکی تورکیا، بەمنزیکانە دەچێتە ئەنقەرە.
وتیشی، بەرنامەی سەردانەکە دیاری کراوە، بەڵام ھێشتا وادەی سەردانەکە دەستنیشان نەکراوە.
حەوتی ئەم مانگە، پوتن پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ ھاوتا تورکییەکەی ئەنجامدا و جەختی کردەوە لە ھەماھەنگی دوو لایەنە و بەردەوامیدان بە جێبەجێکردنی پڕۆژە ھاوبەشەکانیان، لە بوارەکانی وەزە و بازرگانی و گەشتیاری. ھەروەھا رەوشی ئۆکراین و چەند پرسێکی نێودەوڵەتی دیکەیان تاوتوێ کرد.
لە کۆبوونەوەی کۆمیسیۆنی ناتۆ و ئۆکرایندا، یەنس ستۆڵتنبێرگ ئاماژەی بەوەکرد، ئۆکراین لەم دواییانەدا ھێرشی پێچەوانەی لە دژی رووسیا دەستپێکردووە، دژە ھێرشی سوپای ئۆکراینا بۆسەر ھێزەکانی رووسیا بەرەوپێشچوونی بەخۆیەوە بینیوە، پێویستە بەردەوام بن لە دابینکردنی کەلوپەلی سەربازی و چەک و تەقەمەنی بۆ ئۆکراین و پشتیوانیی سەربازی بۆ ئەو وڵاتە بەردەوام بێت.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، دەیانەوێت سندوقێک پێکبھێنن بۆ دەستەبەرکردنی کەرەستەی سەربازی بۆ ئۆکراین.
ھاوکات مارک میڵی سەرۆکی ئەرکانی سوپای ئەمریکا رایگەیاند، سەرنجیان لەسەر دابینکردنی پێداویستییەکانی ئۆکراین چڕکردووەتەوە.
رووداوەکە لەنێوان بارھەڵگرێک و پاسێکی بچووکدا بووە و بەھۆیەوە ١٥ کەس گیانیانلەدەستداوە، ١٠ کەسیش رەوانەی نەخۆشخانە کراون، زۆرینەی سەرنشینانی ناو پاسەکەش کەسانی بەتەمەن بوون و تایبەت بووە بە گواستنەوەی ئەو کەسانە.
لێپرسراوانی ناوچەکە رایانگەیاند، ئەو رێگەیەی رووداوەکەی تێیدا روویداوە لە دوو لاوە گیراوە، ئۆتۆمبێلی فریاگوزاری و ھەلیکۆپتەریش لە شوێنی رووداوەکەن.
شایەتحاڵانیش دەڵێن، بارھەڵگرەکە وەرگەڕاوە و پاسەکەش سوتاوە، رووداوەکەش زۆر گەورە بووە، پێشتریش رووداوی لەو جۆرەیان نەبینیوە.

حسێن حەمەساڵح نوینەری دەزگای لوتکە بۆ کاروباری ئاوارەو پەنابەران رایگەیاند، رۆژی چوارشەممە دوای بەڕێکەوتنی یەختێک لە تورکیاوە بەرەو ئیتالیا لە باشوری دورگەی کریتی کێشەی بۆ دروستدەبێت، پۆلیسی دەریاوانی یۆنانیش چوون بە ھانای کۆچبەرەکانەوە.
وتیشی، لەئێستادا ھەموو کۆچبەرەکان کە ژمارەیان ٨٠ کەسە و پێکھاتوون لە ٥١ پیاو و ١٧ ژن و ١٢ منداڵ، ھەموویان بەسەلامەتی رزگار کراون، لە دورگەی کریتیەوە بە کەشتی بەرێکراون بۆ کەمپی مەلاکاسا نزیک ئەسینا.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، ھەندێک لە کۆچبەرەکان کوردی رۆژئاوان.
جەنگی سودان لە نێوان سوپای وڵاتەکە بە سەرۆکایەتی عەبدولفەتاح بورھان و ھێزی وەڵامدانەوەی خێرا بە سەرۆکایەتی محەمەد حەمدان دقلو لە ١٥ی نیسانەوە دەستیپێکردووە، دوای تێپەڕبوونی دوو مانگ، ئەمریکا و وڵاتانی دیکەی جیھان و کۆمەڵی نێودەوڵەتی، ھۆشداری دەدەن لە ئەنجامدانی تاوان دژی مرۆڤایەتی.
بەپێی دوایین ئامارەکان، بەھۆی شەڕ و پێکدادانەکانەوە، زیاتر لە ٢ ھەزار کەس کوژراون، بەپێی ئامارەکانی رێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتیش، زیاتر لە دوو ملیۆن کەس ئاوارە بوون و زیاتر لە ٥٢٨ ھەزاریان روویان کردووەتە وڵاتانی دراوسێ.
رێکخراوی یونسێف_یش بڵاویکردەوە، زیاتر لە ٣٣٠ منداڵ کوژراون و زیاتر لە ١٩٠٠_یش برینداربوون، لە ماوەی دوو مانگیشدا زیاتر لە یەک ملیۆن منداڵ لە سودان، ئاوارە بوون.
بەپێی نەتەوە یەکگرتووەکان، ٢٥ ملیۆن کەس پێویستیان بە ھاوکاری و پارێزگاری ھەیە، تا کۆتاییەکانی مانگی ئایاریش، تەنھای ١٣٪ی ئەو پارەیە تەرخان کراوە، کە بۆ ھاوکاری مرۆیی پێویستە.
بەپێی ھەواڵی میدیاکانی باکوری کوردستان، پۆلیسی تورکیا ھەڵیکوتاوەتەسەر ماڵی خدر چیچەک ھاوسەرۆکی پێشووی دێرسیمی پارتی دیموکراتیکی گەلان"ھەدەپە" دوای پشکنینی ماڵەکەی دەستگیرکراوە، لەئێستاشدا گواستراوەتەوە بۆ بەڕێوبەرایەتی ئاسایشی دێرسیم.
ھاوکات پارێزگاری شرناخ رایگەیاندووە، بە شێوەیەکی کاتی و بۆ ماوەی ١٥ رۆژ تا ٢٩ی حوزەیران قەدەغەی ھاتووچۆ لە ١١ ناوچەی پارێزگاکە راگەیەنراوە، ئەو ناوچانە وەک ناوچەی ئەمنی مامەڵەیان لەگەڵدا دەکرێت.
ئاژانسەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە پێنج مانگی ئەمساڵدا، زیاتر لە ٥٠ ھەزار و ٣٠٠ پڕۆسەی تێپەڕبوونی نایاسایی لەڕێی دەریای ناوەڕاستەوە تۆمارکراوە، کە بەرزترین رێژەیە لە ساڵی ٢٠١٧ەوە تۆماربکرێت.
راشیگەیاند، ھێشتا دەریای سپی ناوەڕاست رێگەی سەرەکی کۆچە بەرەو یەکێتی ئەوروپا و نزیکەی نیوەی حاڵەتە نایاساییەکان لەمساڵدا لەو رێگەیەوە بووە. دووەم رێگەش خۆرئاوای بەڵقان بووە.
بە پێی "فرونتکس"، فشارەکانی کۆچی نایاسایی لە ناوچەکە زۆر بەرزن و رەنگە لە چەند مانگی داھاتووشدا بەقاچاغبردنی مرۆڤ، چالاکتر بێت.
ئاژانسی تەسنیمی ئێرانی بڵاویکردەوە، سبەینێ، فەیسەڵ بن فەرحان وەزیری دەرەوەی سعودییە سەردانی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامی ئێران دەکات.
ئەوەشی خستووەتەڕوو، بڕیارە لە سەردانەکەیدا وەزیری دەرەوەی سعودیە چەند دیدار و کۆبوونەوەیەک لەگەڵ بەرپرسانی باڵای کۆماری ئیسلامی ئێران ئەنجامبدات.
دوای زیاتر لە حەوت ساڵ، رۆژی ٦ی حوزەیرانی ئەمساڵ، لە چوارچێوەی ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانی نێوان ئێران و سعودییە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە ریازی پایتەختی سعودیە باڵیۆزخانەی وڵاتەکەی کردەوە و بەوەش پەیوەندییەکانی نێوان ئەو دوو وڵاتە پێینایە قۆناغێکی نوێوە.