د.سەباح ھەورامی بەڕێوەبەری گشتی تەندروستی سلێمانی ڕایگەیاند، خانەنشین بوون واتای ئەوە نیە لە ماڵەوە دابنیشن، بەڵکو دەتوانرێت سود لە ئەزموونی چەند ساڵەیان وەربگیرێت.
سەرۆکی لقی سلێمانی سەندیکای کارمەندانی تەندروستیش داوای لە حکومەت کرد شوێنی کارمەندانی خانەنشێنکراو بە گەنجانی دانەمەزراو پڕ بکرێتەوە کە لە ساڵی ٢٠١٤ەوە دانەمەزراون.
پارێزگاری ھەڵەبجە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ھیوای خواست ئەنجامی سەردانی لیژنەکەی وەزارەتی پلان دانانی عێراق ھۆکارێک بێت بۆ چارەسەرکردنی کۆی گشتی کێشە کارگێڕی و یاساییەکانی پارێزگاکە.
دکتۆر محەمەد سەید سەرۆکی لیژنەکەی وەزارەتی پلان دانانی عێراقیش ڕایگەیاند، لە سەردانەکەیاندا ئەوەی پێوست بووە تۆماریانکردووە و بە نوسراوی ڕەسمی ئەنجامی سەردانەکەیان ئاڕاستەی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران دەکەن تاکو ھەنگاوەکانی مامەڵەکردن لەگەڵ پارێزگای ھەڵەبجە بچێتە ئەو قۆناغەی کە وەک تەواوی پارێزگاکانی تر مامەڵەی لەگەڵدا بکرێت.
ھاوسەرۆک ئاماژەی بەوەشدا کە لە بیستەمین ساڵیادی کارەساتی خێڵی حەمەدا، سەری ڕێز لە ئاست شەھیدانی ئەو کارە ترسنۆکانەیە و سەرجەم شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنێت.
دەقی پەیامەکە...
لە بیستەمین ساڵیادی کارەساتی خێڵی حەمەدا، سەری ڕێز لە ئاست شەھیدانی ئەو کارە ترسنۆکانەیە و سەرجەم شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنم.
ئەمڕۆ یادی پۆلێک شەھیدی قارەمان و تێکۆشەر دەکەینەوە کە دوور لە ھەموو بەھایەکی پیرۆزی ئیسلام و مرۆڤانە بە شێوەیەکی زۆر دڕندانە لەلایەن تیرۆریستانی جند الاسلام و انێار الاسلامەوە بە دیل گیران، شەھیدکران و تەرمەکانیان شێوێندرا.ئەمڕۆ لە یادی ئەو کارەساتەی بەرامبەر گەلەکەمان و یەکێتی ئەنجامدرا، دووپاتی دەکەینەوە کە یەکێتی وەک ھێزێکی بەرپرسیار لە ئاست وڵات و میللەتە سەربەرزەکەمان بەردەوام دەبێت لە پاراستنی ئاسایشی ھەرێمی کوردستان و ڕووبەڕووبوونەوەی مەترسییەکانی تیرۆر. لەم پێناوەشدا قوربانیی زۆرمان داوە و مێژوو شاھیدی ئەو ڕاستییەمان بۆ دەدات کە ھەمیشە یەکێتی بە خوێنی ڕۆڵەکانی کوردستانی پاراستووە. ڕووبەڕووبوونەوەی داعش لە خانەقینەوە تا مەخموور و لەوێوە بۆ ڕۆژئاوا و کۆبانێ نموونەی ئەم ڕاستییەن.
لە کاتێکدا کە ھێشتا مەترسییەکانی تیرۆر کۆتایی نەھاتووە و بیری توندڕەوی ڕیشەکێش نەکراوە، پێویستە ھەموومان بەستراتیژێکی نوێوە ڕووبەڕووی مەترسییەکان ببینەوە و یەکدەست و یەکدەنگ بین لە پێناو پاراستنی ئارامی و ئاسایشی ھەرێم و دابینکردنی ژیانێکی خۆشگوزەرانتر.
بە پێویستی دەزانم لەم یادەدا سوپاس و دەستخۆشی ئاڕاستەی ھێزەکانی پێشمەرگە، دەزگای ئاسایشی ھەرێم، ئاژانسی پاراستن و زانیاری ھەرێم و دژەتیرۆر بکەم کە لە ماوەی ڕابردوودا بە پشتیوانی خەڵکی خۆشەویستی کوردستان چەندین پیلانی تیرۆریستییان شکستپێھێناوە و ڕۆڵی گرنگیان بینیووە لە سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێم.
جارێکیتر سەری ڕێز بۆ گیانی پاکی شەھیدانی کارەساتی خێڵی حەمە و ھەموو شەھیدانی کوردستان دادەنەوێنم و بەڵێن دەدەین وەفاداربین بەرامبەر خوێنی شەھیدان و کەسوکارە سەربەرزەکەیان.
بافڵ تاڵەبانی
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان
لەو کۆبوونەوانەدا ھەردوو عەشیرەت بەڵێنیان دووپاتکردەوە کە چۆن لە ڕۆژانی خەباتی سەختی پێشمەرگایەتیدا پشتیوانی ھێزی پێشمەرگە و یەکێتی بوون لەم ھەڵبژاردنەشدا پشتیوانی سەرخستی ھاوپەیمانی کوردستان بن لە ھەڵبژاردنی پەڕلەمانی عێراق.
لای خۆشیەوە شاناز ئیبراھیم ئەحمەد وێڕای بەرز نرخاندنی ڕۆڵی ھەردوو عەشرەتی میکایلی و دڕەیی لە خەبات و تێکۆشانی یەکێتی نیشتمانی کوردستان بەڵێنی ھاریکاری و پشتیوانی بۆ ھەردوو عەشیرەت دووپاتکردەوە.
لەو کۆبوونەوانەدا شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بە بایەخ و گرنگیەوە باسی لە ڕۆل و کاریگەری کچان و ژنانی سلێمانی کرد کە توانیوویانە شان بە شانی پیاوان بە ھەوڵ و ماندوبوونی خۆیان لە بوارە جیاجیاکانی وەرزشدا لە پاڵەوانیەتیەکان سەرکەوتنی مەزن بەدەسبھێنن و ببنە ھۆکاری زیاتر بەرەوپێشبردنی ئاستی وەرزش لە شارەکەدا.
\لە لایەکی ترەوە ھەمان ڕۆژ شاڵاو عەلی عەسکەری ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی لە قەزای چەمچەماڵ سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی کرد لەگەڵ ژمارەیەک لە چین و توێژەکانی چەمچەماڵ.
لە کۆبوونەوەکەدا شاڵاو عەلی عەسکەری ئاماژەی کرد بۆ گرنگی ھەڵبژاردنی داھاتوو، گرنگی ئەو ھەڵبژاردنەشی بۆ ئێستا و ئایندەی ھەرێمی کوردستان و دۆخی ناوچە جێناکۆکەکان ڕوونکردەوە.
داوای لە جەماوەری سنوری چەمچەماڵ کرد بەشداری ھەڵبژاردن بکەن و کاندیداکانی ھاوپەیمانی کوردستان سەر بخەن.
لە دیدارێکدا (بافڵ تاڵەبانی)، ستایشی ھەوڵ و ماندووبوونی ھێزەکانی ئاسایشی کرد و ڕایگەیاند، ھێزەکانی ئاسایش پارێزەری ئارامیی و سەقامگیرین، ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد "لای یەکێتی، ئاسایش و ژیان و کاروکاسبی خەڵک ھێڵی سوورە و لە بەرامبەر تاوانکاران و پێشێلکارانی یاسا لێبووردە نابن و دەبێت ڕادەستی یاسا بکرێن".
ھاوکات ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان جەختی لە گۆڕانکاری و چاکسازییەکانی ناوخۆی یەکێتی کردەوە و ڕایگەیاند، لەمەودوا بە ھیچ شێوەیەک ڕێگە نادەن دەزگا ئەمنییەکان بۆ بەرژەوەندی تایبەت بەکاربھێنرێن و تێکەڵ بە کێشە کەسیی و سیاسییەکان بکرێن، چاودێریکردنی ژیانی (خەڵک و کەسایەتییە سیاسی و گشتییەکان) لە ڕێگەی پەیوەندییە تەلەفۆنییەکان و ھۆکارە تەکنەلۆژییەکانەوە ھێڵی سوورە و جێگای قبووڵ نییە.
وتیشی، دەبێت بە بڕیاڕی دادوەر و لە ژێر ڕێنمایی بنەماکانی مافی مرۆڤ ھێزە ئەمنییەکان ئەرکەکانیان ئەنجام بدەن، ئەرکی ئاسایش جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا و پاراستنی سەقامگیرییە و دەبێت کەشێکی لەبار و ژیانێکی ئارام بۆ خەڵک فەراھەم بکرێت کە ھەست بە پارێزراوی بکات.
لایخۆشیەوە (دکتۆر خەسرەو گوڵ) ڕایگەیاند: لە ماوەی ڕابردوودا دوور لە چاوی میدیا دەیان شانەی نووستووی تیرۆریستانی داعش ئاشکرا و دەستگیرکراون و ڕاپێچی دادگا کراون.
ڕاشیگەیاند: لە بەرامبەر جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دادگا چاوپۆشی لە کەس ناکرێت و ڕێگە بە ھیچ کەسێکیش نادرێت ناوی ئاسایش بۆ بەرژەوەندی شەخسی و مەرامی تایبەت بەکاربھێنێت.
وتیشی، ئەو پڕۆژانە ڕۆڵی بەرچاویان دەبێت لە چارەسەرکردنی گرفتەکانی ڕێگاوبان لە قەزاکە.
ھاوکات ڕۆڵی ھونەرمەندانیشی لە خزمەتکردن بە بواری ڕۆشنبیری و ھونەر لە پایتەختی ڕۆشنبیری بە گرنگ و پیرۆز ناوبرد، بۆ ئەو مەبەستەش پشتگیری و پشتیوانی یەکێتی بۆ دووپات کردنەوە.
شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بە ھونەرمەندانی ڕاگەیاند، پشتیوانتان دەبم بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکانتان و چارەسەرکردنی کێشەکانتان، تاوەکو بتوانن خزمەتی جوانتر پێشکەش بکەن.
ھونەرمەندانیش ڕایانگەیاند: دەرفەتێکی باش بۆ ھونەر و ھونەرمەندان ھاتووەتە پێش، چونکە ئێوە لێرە گوێمان لێدەگرن و لە کێشەکانمان تێدەگەن، پشتیوانمانن.
"ئازاد مستەفا" بەڕێوەبەری گشتی تەندروستیی ھەڵەبجە ڕایگەیاند، ڕۆژانە تووشبوون بە کۆرۆنا کەم دەبێتەوە، چونکە ھۆشیاری ھاوڵاتیان بۆ جێبەجێکردنی ڕێکارەکانی خۆپارێزی و وەرگرتنی ڤاکسین زیادیکردووە، کە تا ئێستا نزیکەی ٢٠ ھەزار کەس ڤاکسینیان وەرگرتووە.
وتیشی، ئێستا لە نەخۆشخانەی وەفای تایبەت بە کۆرۆنا لە ھەڵەبجە ١٩ تووشبووی کۆرۆنا ھەیە، کە باری تەندروستی پێنجیان ناجێگیرە.
ھاوکات ڕێکخراوی کۆچی نێودەوڵەتی ژمارەیەک ئامێری تەندروستی لە جۆرەکانی مۆنیتەر و ئامێری ھەناسەدانی دەستکردی پێشکەشی نەخۆشخانەی وەفای تایبەت تووشبووانی کۆرۆنا کرد.
ڕێکخراوی "پی یو ئای" فەڕەنسی لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، نەخۆشخانەکە بە ئەلکترۆنی دەکرێت و بڕی یەک ساڵ دەرمانی چارەسەری بەرکەوتووانی چەکی کیمیاویی دابین دەکەن، ھەروەھا ڕاھێنان بە کارمەندانی تەندروستی دەکەن و پێداویستییەکانی ئامێری پزیشکی و تاقیگەش دابین دەکەن، بۆ ئەو پڕۆژانەش ٦٠٠ ھەزار یۆرۆیان تەرخان کردووە.