کوردستانکوردستان

"کوێستان محەمەد" وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم ڕایگەیاند، بە بەشداری ڕێکخراوی یونسێف و لەسەر بنەمای جاڕنامەی جیھانی مافەکانی مرۆڤ و ڕێککەوتننامەی جیھانی مافەکانی منداڵ، ڕەشنووسی یاسای پاراستنی مافی منداڵیان تەواو کردووە و ڕەوانەی ئەنجومەنی شورا کراوە، بە پەسەندکردنی ڕەشنووسەکەش، بۆ یەکەم جار ھەرێم دەبێتە خاوەنی یاسایەکی تایبەت بە مافەکانی منداڵ.


وتیشی، ڕەشنووسی یاساکە لە ٨٢ ماددە پێکھاتووە و باس لە دروستکردنی ئەنجومەنێک دەکات بۆ دانانی ستراتیژ و پلان و سیاسەت بۆ پاراستنی منداڵ و دابینکردنی مافەکانیان.


وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی ھەرێم ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، یەکێک لە پلانە ستراتیژییەکانی وەزارەتیش پاراستنی منداڵە لە تاوان و دەستدرێژییەکان و دابینکردنی ژیانێکی شایستە بۆیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بافڵ تاڵەبانی ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە قەڵاچوالان لەگەڵ فەرماندەی لیواکانی ھێزی پێشمەرگە کۆبووەوە و ڕایگەیاند، لە ھەوڵەکانیان بەردەوام دەبن بۆ پێداچوونەوە و ڕێکخستنەوەی یەکەکان و بەرەوپێشچوونی توانا سەربازییەکان و یەکێتیش پەرۆشی دروستکردنی ھێزێکی نیشتمانییە کە بەرگری لە خاکی کوردستان و بەرژەوەندییە باڵاکانی بکات.


وتیشی، بە پشتیوانی ھاوپەیمانان و دۆستەکان ئەو پڕۆسە نیشتمانییە جێبەجێ دەکەن و ھێزی پێشمەرگە دەکەنە ھێزێک لە ئاست ئاڵنگارییەکالن بێت و پارێزەری سەقامگیری و ئاسایشی ھەرێمی کوردستان بێت. 


بافڵ تاڵەبانی ڕاشیگەیاند، لەمەودوا ڕێگە نادرێت ھیچ کەسێک بە ناوی پێشمەرگەوە دەستدرێژی بکاتە سەر موڵکی گشتی و یاساشکێنی بکات، ھەر کەسێکیش لە ھەر پلە و بەرپرسیاریەتییەکدا بێت و ئەو کارە بکات بە توندترین شێوە ڕووبەڕووی دەبنەوە و ڕاپێچی بەردەم دادگای دەکەن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە ...

بەڕێزان سەرۆک و ئەندامانی مەکتەبی تەنفیزی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستانەوە گەرمترین پیرۆزبایی لە ئێوە و تەواوی زانایانی ئاینی کوردستان دەکەم.
زانایانی ئاینی بە درێژایی مێژوو سەرچاوەی شانازی بوون بۆ گەلەکەمان بەھۆی ڕۆڵە ئەرێنییەکانیان لە چاکەی گشتی و ئامۆژگاریکردنی تاکەکانی کۆمەڵ، ھیوادارم بەردەوام بن لە بڵاوکردنەوەی پەیامی لێبووردەیی و پێکەوەژیانی ئاشتیانە و لە ڕێی پەیامەکانتانەوە کار بکەن بۆ بنیاتنانی بیری نیشتمانی و نەتەوەیی و ڕێگریکردن لە گەشەکردنی بیری توندڕەویی لە کوردستان.
لە کاتێکدا پیرۆزبایی ئەم یادەتان لێ دەکەین کە گەلەکەمان بەرەو پڕۆسەیەکی چارەنوسساز ھەنگاو دەنێت، لە ئێوە دەخوازین وەک ھەمیشە ڕۆڵی خۆتان ببینن بۆ ھۆشیارکردنەوەی کۆمەڵ و ھاندانیان بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن بە جۆرێک کە بەخێر و خۆشی میللەتەکەمان بکەوێتەوە.
ئیتر ھەر شاد و سەربەرز و سەرکەوتوو بن.

قوباد تاڵەبانی
جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

دەقی پەیامەکە ... 

بەڕێزان لە یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان

بە بۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی یەکێتی زانایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان، زانایانی ئاینی و مامۆستایان دەکەم.

مامۆستایانی ئاینی ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینیووە لە مێژووی خەباتی گەلی کورد و بەھێزکردنی پایەکانی کۆمەڵگەی کوردەواری لە ڕووی گیانی پێکەوەژیان، ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەشەپێدانی ھزری میانڕەوی، کە ئەمەش جێگای ستایش و پێزانینی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانە و ڕێزی بێسنوورمان بۆ ئەو ڕۆڵە جوامێرانەیە ھەیە.
دەمەوێت لەم بۆنەیەدا داوا لە مامۆستایان و زانایان بکەم کە ڕۆڵی زیاتر بگێڕن و وەک ھەمیشە پێشەنگ بن لە ڕووبەڕووبوونەوەی بیری توندڕەوی. لە ھەوڵەکانیان بەردەوام بن لە پێناو قووڵکردنەوەی گیانی تەبایی و پێکەوەژیان و خزمەتی زیاتری کۆمەڵگەکەمان.

ھەرشاد و سەرفرازبن

بافڵ تاڵەبانی 
ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

مامۆستا نەجمەدین قادر سەرۆکی لقی سلێمانی یەکێتی زانیایانی ئاینی ئیسلامی کوردستان بە کوردسات نیوزی ڕاگەیاند: بە درێژای ٥١ ساڵی ڕابردووی تەمەنی ڕێکخراوەکەیان ڕۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان بینییوە لە ڕوونکردنەوەی بنەماکانی ئاینی پیرۆزی ئیسلام و بەدیھێنانی ئاشتی کۆمەڵایەتی و گەیاندنی پەیامی یەکڕیی و تەبایی و یەکخستنی ڕیزەکانی خەڵکی کوردستان.


وتیشی، زانایانی ئاینی لەسەر ھەمان پەیام و ڕێچکە بەردەوام دەبن و وەک ھەمیشە ھەوێنی سەقامگیری و ئاشتی کۆمەڵایەتی دەبن لە ھەرێمی کوردستان.

 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

٢١ی ئەیلولی ھەموو ساڵێک وەک ڕۆژی جیھانی ئاشتی دیاریکراوە، بۆ ئەو مەبەستە ئەمساڵ کۆنگرەیەک لە شاری قاھیرە ڕێکخراوە، کە لەلایەن کۆمکاری عەرەبیەوە سەرپەرشتی دەکرێت و جگە لە وڵاتانی کۆمکاری عەرەبی، نەتەوە یەکگرتووەکان و تونس و بەحرەین و میسڕ و پەرلەمانی ئەوروپی و عەرەبی بەشداری دەکەن.


یاسین ڕەئوف وەک نوێنەری یەکێتی لە کۆنگرەکەدا وتارێکی پێشکەشکرد و ڕایگەیاند، ئێستا لە ھەر کاتێک زیاتر ئاشتی لە جیھاندا لە مەترسیدایە، چونکە لە لایەک بەھۆی زیادبوونی ململانێکانی ئەمریکا و چین وەک دوو زلھێزی ئابووری و سیاسی جیھان و لە لایەک بەھۆی سەرھەڵدانەوەی گرووپە تیرۆرستی و توندڕەوەکان دوای کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی شارەوانی ھەڵەبجە کە ئەندامی ڕێکخراوی شارەوانیەکانی جیھانە بۆ ئاشتی، بە ئامادەبوونی بنەماڵەی شەھیدان و ژمارەیەک لە لێپرسراوانی حکومی خەڵاتەکانی بەخشی و ھیوای خواست پەیامی ئاشتی لە جیھاندا زیاتر بڵاوببێتەوە و چیتر ھیچ تاکێک نەبێتە قوربانی جەنگەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کە ئەمین بابە شێخ و سۆران جەمال تاھیر، ئەندامانی مەکتەبی سیاسی ئامادەبوون، جەخت لە فراوانکردنی پەیوەندییەکان و ھەماھەنگی زیاتری ھەردوولا کرایەوە بە جۆرێک خزمەت بە بەرژەوەندییە باڵاکان بکات بە تایبەت لە بوارەکانی ئابووری، پەروەردە و کلتووری.


بافڵ تاڵەبانی خواستی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ پەرەپێدان و بونیادنانی پەیوەندییەکی پتەو و دۆستانە لەسەر بنەمای بەرژەوەندی ھاوبەش و ھەموو پشتیوانی و کارئاسانییەکی یەکێتی بۆ ئەم مەبەستە دەربڕی.


ڕاشیگەیاند لە چوارچێوەی ھەوڵەکانمان بۆ بونیادنانی ھەرێمێکی خۆشگوزەرانتر و پێشکەوتووتر، پێویستمان بە ھاوکاری و پشتیوانیی دۆستەکانمان دەبێت تاوەکو لەگەڵمانبن بۆ پێشخستنی ھەموو کایەکانی ژیان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
قوباد تاڵەبانی  و كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان لە بەغدادن و ئێوارەی ئەمرۆش لە پێشانگای نێودەوڵەتی بەغداد كەرنەڤاڵێكی جەماوەری بۆ ناساندنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان رێكدەخرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لە دیدارێکدا کاسبکار و دوکاندارەکانی ناوبازاڕی سلێمانی رایانگەیاند: کە شارەوانی سلێمانی موزایەدەیان بەسەردا کردوون و بڕیاری وەرگرتنەوەی دوکانەکانیان دراوە و کرێی مانگانەیان لەسەر زیاد کردوون، ئەوەش بۆتە گرفتێکی گەورە لە بەردەم کاسبکاراندا.
بەوتەی ئەو کاسبکارانە، خاوەندارێتی و شوێنی کارکردنی ژمارەیەکیان لەو دوکانانەدا بۆ ٨٠ ساڵ پێش ئێستا دەگەڕێتەوە، بۆیە داوایان کرد خاتوو شاناز بەدەنگ خواست و کێشەکانیانەوە بچێت تا ھیچ بڕیارێک دژی بەرژەوەندیی ئەوان و خێزانەکانیان نەدرێت.
لای خۆیەوە، شاناز ئیبرایم ئەحمەد، دوای ئەوەی لە نزیکەوە گوێی بۆ کێشە و داواکارییەکانیان گرت، پشتگیری خۆی بۆ چارەسەری کێشە و داواکارییەکانیان دووپاتکردەوە، وتیشی:"ئاگاداری خەم و کێشەکانتانم و لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان گفتوگۆمان کردووە، بۆئەوەی رەچاوەی بەرژەوەندیی ئێوەی کاسبکار و خێزانەکانتان بکرێت، دڵنیابن رێگە بە کەس نادەین غەدرتان لێ بکات".
لەبارەی ئەنجامی کۆبوونەوەکەیانەوە، عەلی چاوڕەش یەکێک لە نوێنەرەکانی دوکاندار و کاسبکارانی ناوبازاڕی سلێمانی وتی: "کۆمەڵێک کێشە و گرفتمان ھەبوو کە ئەمڕۆ خستمانە بەردەم خاتوو شاناز ئیبراھیم ئەحمەد بۆئەوەی چارەسەری بکات، جێگەی دڵخۆشییە کە خاتوو شاناز کێشەکانی بۆ چارەسەر کردین و کارەکەی بۆ جێبەجێکردین. 
وتیشی: "خۆزگە چوار شاناز خانمان ئەبوو لە سلێمانی، بۆئەوەی ھەمیشە ئاوڕ لە کار و کەسەبەتی خەڵکی ناو بازاڕ بدرایەتەوە.
لایخۆشیەوە، دڵشاد حاجی محەمەد کە وەکو نوێنەری کاسبکار و دوکاندارانی بازاڕی زێوەری دوو بەشداری لە کۆبوونەوەکە کردبوو، ئاماژەی بەوەدا: وەکو ژمارەیەک دوکانداری ناوبازاڕی شاری سلێمانی، سەردانی خاتوو شاناز-مان کرد و تەواوی کێشە و داواکارییەکانمان پێگەیاند، ئەویش بەوپەڕی دڵسۆزی و خەمخۆرییەوە، بەڵێنی پێداین کێشەکەنمان بۆ چارەسەر بکات".
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
بافڵ تاڵەبانی، ھاوسەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە دەباشان پێشوازیکرد لە دەیڤید ھانت، کونسوڵی گشتی بەریتانیا لەھەرێمی کوردستان و رایگەیاند، یەکێتی لەسەر بنەمای بەرژەوەندی نەتەوەیی و نیشتمانی بڕیار لەسەر پرسەکان دەدات و ھەر ھەنگاوێک لەخزمەت کوردستان و خەڵکە خۆشەویستەکەیدا بێت پشتیوانی لێدەکات. 
لەدرێژەی کۆبوونەوەکەدا بافڵ تاڵەبانی جەختی لە یەکڕیزی و کۆدەنگی ھێز و لایەنە سیاسییەکان کردەوە و ڕایگەیاند، ھاوپەیمانی کوردستان لەنێوان ئێمە و بزووتنەوەی گۆڕان بەئامانجی بەھێزترکردنی پێگەی ھەرێم و یەکڕیزی نیشتمانی دروستبووە، وتیشی، دەمانەوێت پێکەوە یەک گوتاری نیشتمانیمان ھەبێت و بەرگری لە بەرژەوەندییە باڵاکانمان بکەین و بیانپارێزین. پێشوازی لە ھەر ھەوڵێکیش دەکەین کەبیەوێت لەو پێناوەدا کار بکات.
 لەبارەی بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق بافڵ تاڵەبانی جەختی لەبەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە کە زامنی پاراستنی سەقامگیری سیاسی، ئابووری و ئەمنی بکات و رەنگدانەوەی خواستی ھەمووان بێت.
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

  بڕیاردرا بەپێدانی زەوی دانیشتوانی ئەو گەڕەکە قەرەبوو بکرێنەوە. ھەروەھا  بڕیاردرا گەڕەکی ناسراو بە (لیوا رەشەکە) لە کەلار کە مەترسی روخانی لەسەرە و ھەندێ لە خانوەکانی داڕوخاوە، چۆڵبکرێت.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...839840841842843...956