بافڵ جەلال تاڵەبانی فەرماندەیی ھێزەکانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی، فەرماندەیی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتن و ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەرکردەوە و لە نزیکەوە دەستخۆشی لێکردن لە بەرامبەر راپەڕاندنی ئەرکەکانیان و رۆڵیان لە پاراستنی ئاسایش و ئارامیدا.
لە دەستپێکدا بافڵ جەلال تاڵەبانی سەردانی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی کرد و لەلایەن لیوا ڕوکن عومەر ساڵح، فەرماندەی لیوای یەکی پاراستنی سلێمانی و ژمارەیەک ئەفسەر و پلەدار پێشوازی لێکرا، لە کۆبوونەوەیەکدا وێڕای دەربڕینی سوپاس و پێزانینی بۆ ھێزەکانیان کە ڕۆڵی گرنگ دەگێڕن لە بەرقەرارکردنی ئاسایش و داواشی لێکردن وەک ھەمیشە ھاوکار و ھەماھەنگ بن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی پێشێلکارانی یاسا.
ھەر لە سلێمانی بافڵ جەلال تاڵەبانی لیوا ڕەمەزان دێکۆنی، فەرماندەی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتنی بەسەرکردەوە و ستایشی پێشمەرگە قارەمانەکانی لیوای سێی بەرگری و فریاکەوتنی کرد کە لە جەنگی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش ئازایانە لە سەنگەرەکاندا دەجەنگان، ئەمڕۆش بە ھەمان شێوە لە سنوورەکانی ناوچە کێشە لەسەرەکان ھاوشانی براکانی ترتان لە ھێزی پێشمەرگە لە ئەرکدان و ھەرێمەکەتان لە دەستی تیرۆر دەپارێزن.
لەلایەکی ترەوە بافڵ جەلال تاڵەبانی لە فەرماندەیی بە ئامادەبوونی ھیوا ئەحمەد، بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی سلێمانی و موقەدەم سەرخێڵ، سەرپەرشتیاری ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی سەردانی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی کرد، لە نزیکەوە یەکە و بەشەکانی ھێزەکانی ئۆپراسیۆنی ئاسایشی سلێمانی بەسەرکردەوە و سوپاس و دەستخۆشی پێگەیاندن لە بەرامبەر شەونخونی، ماندووبوون و ڕۆڵیان لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر و پاراستنی ئاسایش و ئارامی، پێی ڕاگەیاندن جێگای شانازین و چالاکی و خەمخۆریتان بۆ ھەرێمەکەتان سەلمێنەر و دەرخەری دڵسۆزیتانە بۆ خاک و گەلەکەتان.
ڕوونیشیکردەوە، لە ماوەی ڕابردوودا دەستگیرکردنی دەیان تیرۆریست و شکستپێھێنانی چەندین پیلان بۆ تێکدانی ئارامی لەلایەن ھێزەکانی دەزگای ئاسایش ئەوەمان پێدەڵێت مەترسی تیرۆر ماوە و پێویستە بەئاگاتر بن و بە پلانی نوێ و ستراتیژی ئەمنی تۆکمەترەوە خۆتان ئامادە بکەن و شکست بە ھەر مەرامێک بھێنن کە ئارامی و ژیانی خەڵک تێکبدات.
بافڵ جەلال تاڵەبانی لە میانی سەردان و کۆبوونەوەکاندا تەئکیدیکردەوە لە سەروەری یاسا و جێبەجێکردنی بڕیارەکانی دەسەڵاتی دادوەری و ڕوونیکردەوە ھیچ کەسێک لەسەروو بڕیارەکانی دادگاوە نابێت و بە ھەموو ھێزمانەوە ڕووبەڕووی ئەو کەسانە دەبینەوە ژیان لە خەڵک تێکدەدەن و ئارامی دەشێوێنن، بۆیە نابێت چاوپۆشی لە پێشێلکارانی یاسا بکرێت.
دەرباز کۆسرەت ڕەسوڵ عەلی لە ڕێوڕەسمی چلەی ماتەمینی شەھید فەقێ شیخ وەسانی ڕایگەیاند، وەک یەکێتی کەموکوڕیان ھەیە و ناتوانن چاوپۆشی لەو کەموکوڕیانە بکەن، بەڵام بنەماڵەی شەھیدان و دڵسۆزانی یەکێتی دڵنیا دەکەنەوە، بە ھەر شێوەیەک بێت، چارەسەری کێشە و کەموکوڕییەکان دەکەن.
ئاماژەی بەوشکرد، گەورەترین سەروەرییە بۆ ئەوان کە بتوانن یەکێتی بپارێزن و گەشەی پێبدەن و بیکەنە جێی ئومێدی کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان، جەختی لەوەشکردەوە کە گیانی تەبایی و لێبوردەیی دەکەنە ھەوێنی کارکردنیان بۆ ئێستا و داھاتوو و بە ھەموو توانایەکیشەوە ھەوڵ دەدەن خزمەتی زیاتری خەڵکی کوردستان بکەن.
ئەو كرێكارانە لە نەخۆشخانەی گشتی شەهید خالید گەرمیانی و مەڵبەنی تەندروستی كفرین و داوا دەكەن كۆمپانیای خاوەن كار موچەكانیان لەكاتی خۆیدا بدات. نوێنەری كۆمپانیاكەش رایدەگەیەنێت حكومەت ماوەی چوار مانگە بودجەی بۆیان تەرخان نەكردووە و ئەوانیش ناتوانن موچەی كرێكارەكان خەرج بدەن.
جووتیار عادل، وتەبێژی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، حکومەتی ھەرێم درێخی ناکات لە گەڕاندنەوەی ئارەزوومەندانەی ئەو ھاووڵاتییانەی کە لە سنووری بێلاڕووس گیریان خواردووە و کارئاسانییان بۆ دەکات.
وتەبێژی حکومەتی ھەرێم باسی لەوەشکردووە، لە چەند ھەفتەی ڕابردوودا، ژمارەیەک لە ھاووڵاتییانی ھەرێمی کوردستان بوونە قوربانی دەستی قاچاخچێتی بۆ بەرژەوەندی وسوودی ماددی، دەشڵێت، ھەندێک لایەن ئەم رەوشەیان قۆستووەتەوە بۆ لەکەدارکردنی ناوبانگی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ئامانجێکی کورتخایەن، بەڵام سەرەنجام ھەموو ڕاستییەکان دەرکەوتن کە ئەو پڕوپاگەندانە دوورن لە ڕاستییەوە.
محەمەد ئیسماعیل بەڕێوەبەری ھاتووچۆی کەرکوک ڕایدەگەیەنێت، تۆمارکردنی ئۆتۆمبێلی مۆدێل نزم و پێدانی ژمارەش بەو ئۆتۆمبێلانە دەستیپێکردووەتەوە و ھاوڵاتیان دەتوانن بۆ ئەو مەبەستە سەردانیان بکەن.
دەستەی سەربەخۆی مافی مرۆڤ لەگەڵ ڕێکخراوی ھارتلاندی نێودەوڵەتی یاداشتێکی لەیەکتێگەشتنیان ئیمزا کرد، کە ئامانج لێی بەھێزکردنی چاودێری و پاراستنی مافەکانی مرۆڤ و بە ئەلکترۆنیکردنی سکاڵایە، کە پێشووتر بە شێوەیەکی تەقلیدی بەڕێوەدەچوو.
ئەو کۆمەڵەیە لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ئامارێکی مەترسیداری کۆچکردنی ھاووڵاتیانی ھەرێمی ڕاگەیاند و باسی لەوەکرد، تەنھا لە ئیدارەی ڕاپەڕین زیاتر لە ٧ ھەزار ھاووڵاتی لە ڕێی "تورکیا و بێلاروس"ەوە کۆچیان کردووە و لەمساڵدا ٣٤ ھاووڵاتی کورد لە سنورەکانی "تورکیا و بێلاروس و پۆڵندا" گیانیان لە دەستداوە و بەشێکی زۆریشیان لە زیندانەکانی ئەو وڵاتانەدان و ھەندێکیشیان نادیارن.

ھەر لە ڕێوڕەسمەکەدا ڕەوشی ھاتوچۆ لە ھەرێمی کوردستان و جێبەجێکردنی ڕێنمایییەکانی ھاتوچۆ و چەندین بابەتی تری پەیوەندیدار بە ھاتوچۆ گفتوگۆیان لە بارەوە کرا.
خاوەن شەتڵگەکانی سلێمانی ئاماژە بۆ ئەوە دەکەن، بە مەبەستی دابینکردنی ھەلی کار بۆ دەرچوانی کشتوکاڵ و زیادکردنی بەرھەم داوا لە شارەوانی سلێمانی دەکەن، زەوی بۆ کۆکردنەوەی شەتڵگەکان دابین بکات.
سیروان محەمەد سەرۆکی ژوری بازرگانی سلێمانی ڕایگەیاند، بڕیارە لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی شارەوانی سلێمانی لە چوارچێوەی پڕۆژەیەک ئەو بابەتە باس بکرێت و بخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە.
لە کۆڕبەندەکەدا کە دوو ڕۆژ بەردەوام دەبێت و چەند پانێڵێک لە بارەی گۆڕانکارییەکانی خۆرھەڵاتی ناوەراست و پەیوەندی وڵاتان و مەترسی و پێشھاتە ئەمنی و سیاسییەکان لەسەر ئاسایشی وڵاتانی ناوچەکە پێشکەش دەکرێن.
جێی ئاماژەپێکردنە سی ئێف ئێڵی یەکەم بوو بەجێگەی سەرنجی کۆمپانیا جیھانییەکان و چەند یاریزانێکی کورد برانە دەرەوە و لەئیڤێنتە نێودەوڵەتیەکاندا بەئاڵای کوردستانەوە بەشداریان کرد.
بە وتەی كرێكارەكان، بۆ هەر تۆنێك باركردنی خۆراك بڕی 2 هەزار و 250 دینار وەردەگرن سەرەڕای كەمی پارەكەش پێیان نادرێت.
دەستەی شارستانی تێھەڵچوونەوە وەزارەتی دارایی داوایەکی لەبەرژەوەندی خۆی دژی کۆمپانیای نالیا یەکلاکردەوە، لە بەشێکی تری راگەیەنراوەکەدا ھاتووە، بەڕێوبەری ڕێگەپێدراوی کۆمپانیاکە پێویستە نزیکەی ٧٥ ملیار دینار بگەڕێنێتەوە بۆ وەزارەتی دارایی وەکو قەرز و سودی بانکی کەڵەکەبوو.
ئاماژە بۆئەوەشکراوە، ئەو داواییە لە کاتێکدایە چەند ساڵێک لەومەوبەر کۆمپانیایی نالیا داوایەکی دژی وەزارەتی دارایی بەرزکردەوە کە داوای و لابردنی و کەمکردنەوەی سودەکانی دەکرد، دوای دۆڕاندنی ئەو داوایەی کۆمپانیاکە حکومەتی ھەرێم ھەڵدەستێت بە فرۆشتنی ھەموو ئەو موڵکانەی لەلای حکومەت بارمتەیە تاكو پاکتاوی ئەو قەرزو سودانە بکات کە لای کۆمپانیاکەیە.