logoLIVE
  • ڕاپۆرت
  • بیروڕا
  • بەرنامەکان
logo

هەواڵ

-

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان داوای دەرماڵەی خوێندن دەکەن

خوێندکارانی زانکۆ و پەیمانگاکان داوای دەرماڵەی خوێندن دەکەن

کوردسات نیوز

٢١ی تشرینی دووەمی ٢٠٢١

article-image



نوێترین هەواڵەکان

img
جیهان٦ خولەک لەمەوبەر

ترەمپ: دوای کۆبوونەوە لەگەڵ پوتین، پەیوەندی بە زێلێنسکی و سەرکردە ئەوروپییەکانەوە دەکەم

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، رایگەیاند کە "ئەگەرێکی زۆر باش" هەیە بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەیەکی سێقۆڵی لەگەڵ ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی روسیا و ڤۆلۆدیمیر زیلێنسکی، سەرۆکی ئۆکراین، ئەمەش دوای کۆبوونەوە چاوەڕوانکراوەکەی لەگەڵ پوتین لە ئەلاسکا.

ئەم لێدوانەی ترەمپ دوای کۆبوونەوەیەکی ئۆنلاین هات کە ئەمڕۆ چوارشەممە لەگەڵ ڤلادیمێر زیلێنسکی و سەرکردەکانی ئەوروپا، ئەنجامی دا.  ئامانج لەم کۆبوونەوە ئۆنلاینە، گەیاندنی هەڵوێستی یەکگرتووی ئەوروپا و ئۆکراینیا بوو بە ترەمپ بەر لە کۆبوونەوەی رۆژی هەینی لەگەڵ پوتن.

هەڕەشە و بەڵێنییەکانی ترەمپ

لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە سەنتەری کەنەدی لە واشنتۆن، ترەمپ جەختی لەوە کردەوە کە ئەگەر کۆبوونەوەکەی لەگەڵ پوتین "بەباشی بەڕێوەبچێت،" ئەوا "کۆبوونەوەیەکی دووەمی خێرا" لەنێوان پوتین و زێلێنسکیدا رێکدەخرێت و ئەگەری هەیە خۆیشی بەشداری تێدا بکات.

هاوکات، ترەمپ هۆشدارییەکی توندیشی ئاراستەی مۆسکۆ کرد و رایگەیاند ئەگەر پوتن رازی نەبێت بە راگرتنی شەڕ لە ئۆکراین، رووبەڕووی "ئەنجامی زۆر سەخت" دەبێتەوە.  کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئەو ئەنجامانە سزای ئابووری یان گومرگی دەبن، ترەمپ وتی: "پێویست ناکات بیڵێم. ئەنجامی زۆر توند دەبێت."

نیگەرانییە ئەوروپی و ئۆکرانییەکان

سەرکردە ئەوروپییەکان و زێلێنسکی نیگەرانیی خۆیان نیشانداوە لە ئەگەری هەر رێککەوتنێک لەسەر ئۆکراین بەبێ ئامادەبوونی نوێنەری کیێڤ.
زێلێنسکی جەختی کردەوە کە "گفتوگۆکردن لەسەرمان، بەبێ بەشداریمان، سەرکەوتوو نابێت
."هەروەها رەتیکردەوە کە ئۆکراین دەستبەرداری هیچ خاکێکی خۆی ببێت لە بەرامبەر ئاگربەستدا، کە بەپێی زانیارییەکان یەکێک بووە لە پێشنیازەکانی روسیا.

فریدریش مێرزی راوێژکاری ئەڵمانیا، دوای پەیوەندییە ئۆنلاینەکە رایگەیاند کە ترەمپ "بەشێوەیەکی گشتی هاوڕایە" لەگەڵ هەڵوێستەکانی ئەوروپا سەبارەت بە مەرجەکانی رێککەوتنی ئاشتی. سەرکردە ئەوروپییەکان جەخت لەسەر ئەوە دەکەنەوە کە دەبێت ئاگربەست پێش هەر گفتوگۆیەک بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە و دەبێت ئۆکراین لە سەر مێزی دانوستانەکاندا ئامادەبێت.

لووتکەی نێوان ترەمپ و پوتین بڕیارە رۆژی هەینی لە بنکەی سەربازیی ئێلمێندۆرف-ریچاردسۆن لە ئەنکۆرەیج، ئەلاسکا، بەڕێوەبچێت. ئەمە یەکەم دیداری رووبەڕووی نێوان سەرۆکی ئەمریکا و رووسیایە لەدوای دەستپێکردنی جەنگی ئۆکراینیاوە. چاوەڕوان دەکرێت ئەم کۆبوونەوەیە هەنگاوێکی سەرەتایی بێت بۆ تێگەیشتن لە هەڵوێستی روسیا و کردنەوەی دەرگا بۆ دانوستانە فراوانترەکان.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان١ سەعات لەمەوبەر

گەشتیارێکی عەرەب لە گەلی شێرانە لە دێرەلوک خنکا

ئێوارەی ئەمڕۆ چوارشەممە، گەشتیارێکی عەرەب لە گەلی شێرانە لە سنووری ناحیەی دێرەلوکی سەر بە قەزای ئامێدی، لەناو ئاودا خنکا و گیانی لەدەستدا.

تەندروستی قەزای ئامێدی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، گەشتیارەکە پیاوێکە و خەڵکی پارێزگای نەجەفە و تەمەنی ٢٤ ساڵە. پاش خنکانی، تەرمەکەی لە ئاوەکە دەرهێنراوە و سەرەتا گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی ئامێدی و دواتر رەوانەی پزیشکی دادی دهۆک کراوە بۆ ئەنجامدانی توێکاری.

بەپێی زانیارییەکان، ئەمە دەبێتە دووەم حاڵەتی خنکان لە گەلی شێرانە لەم ساڵدا.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
img
کوردستان٢ سەعات لەمەوبەر

وەزارەتی کارو کاروباری کۆمەڵایەتی هۆشداری دەداتە هاووڵاتیان

وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە روونکردنەوەیەکدا هۆشداریی بڵاوکردەوە سەبارەت بە زیادبوونی دیاردەی فێڵکردن و قۆڵبڕین لە هاوڵاتیان بە ناوی وەزارەت و بەڕێوەبەرایەتییەکانییەوە.

بەپێی ڕاگەیەندراوەکە کە ئەمڕۆ 13ی ئابی 2025 دەرچووە، لە ماوەی چەند رۆژی رابردوودا، چەندین کەسی نەناسراو و ساختەکار، بە ناوی فەرمانبەری چاودێریی کۆمەڵایەتی و وەزارەتەوە پەیوەندییان بە ژمارەیەکی زۆر لە خانەوادەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکانەوە کردووە.

ئەو کەسانە بە بەڵێنی دابینکردنی مووچەی کەمئەندامی و مووچەی چاودێریی کۆمەڵایەتی، داوای زانیاریی کەسی و وێنەی کارتی نیشتمانییان لە هاوڵاتیان کردووە. هەروەها داوایان کردووە کە ناوی کەسانی دیکەی خاوەن پێداویستی تایبەت، نەخۆش، یان بەساڵاچوویان پێبدەن بۆ ئەوەی ناوی ئەوانیش تۆمار بکەن.

لە ڕوونکردنەوەکەی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتیدا هاتووە: "دواتر ئەو گروپە ساختەکارانە بە ناوی ئەو کەسانەوە پەیوەندییان بە خانەوادەکانیانەوە کردووە و داوای ناردنی کارتی مۆبایل و حەواڵەکردنی پارەیان لێکردوون."

وەزارەت ئاماژەی بەوە کردووە کە ژمارەیەک هاووڵاتی بوونەتە قوربانیی ئەم فێڵە و زیانی ماددییان بەرکەوتووە.

لەکۆتاییدا، وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی جەختی لەوە کردۆتەوە کە "بەهیچ شێوەیەک ئاگاداری ئەم جۆرە کارانە نییە و ئەمە بەشێکە لە فێڵکردن". هەروەها رایگەیاندووە کە لە کاتی پێویستدا، خزمەتگوزاری و ئاگادارییەکانی خۆی تەنها لە رێگەی کەناڵە فەرمییەکانەوە بڵاودەکاتەوە و رێکاری یاسایی توند بەرامبەر بەو گروپ و کەسانە دەگرێتەبەر کە دەستیان لەم کارەدا هەیە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
Kurdsat News logo
کوردسات نیوز

کوردسات نیوز پلاتفۆرمێکی هەواڵی کوردییە، ڕوماڵی ڕاستەوخۆی ڕووداوە ناوخۆیی و ناوچەیی و نێودەوڵەتییەکان دەکات بە تایبەتی هەواڵەکانی هەرێمی کوردستان.


هەواڵڕاپۆرتبیروڕابەرنامەکانتەندروستیفەرهەنگیڤیدیۆ

سەردانی پێگەکانی ترمان بکە
کوردساتڤۆیس ئۆف کوردساتدەنگی کوردساتکوردبین
Social MediasSocial MediasSocial MediasSocial Medias
|
کوردسات نیوز ©️ ٢٠٢٥. هەموو مافەکان پارێزراوە.