کوردستانکوردستان

لە کۆبوونەوەکەدا، کە ژمارەیەک لە ئەندامانی ئەنجومەنی سەرکردایەتی یەکێتی لە سنوری سلێمانی ئامادەی بوون، تاوتوێی ئەو پلان و کارانە کرا کە لە ماوەی بانگەشە لە ھەردوو بازنەکەدا لەلایەن ئەندامانی سەرکردایەتی و کۆمیتەکان جێبەجێکراوە بۆ سەرخستنی کاندیدەکانی ھاوپەیمانی کوردستان.


لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، جەخت لە گرنگی ڕوونکردنەوەی بەرنامە و پەیامی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ کۆمەڵانی خەڵک کرایەوە و ھاوکات پێشنیازی نوێ لەو ڕووەوە خرایەڕوو بۆ ئەوەی ھەڵمەتی بانگەشەی ھاوپەیمانی سەرکەوتووتر بێت و باشتر ھانی خەڵک بدرێت بۆ بەشداریکردن لە پڕۆسەی ھەڵبژاردن.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی ناوخۆ لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ڕێکخراوێکی کۆمەڵگەی مەدەنی وۆرکشۆپێکی لە ھەولێر بۆ ژمارەیەک کەسایەتی بەشێک لە پارێزگاکانی عێراق ئەنجامداوە بە مەبەستی کارکردن لە سەر چەمکەکانی پێکەوەژیان و چەسپاندنی بنەماکانی فیدراڵیزم لە عێراق لەبەر ڕۆشنایی دەستووری ھەمیشەیی عێراق، بەڵام بە داخەوە، ھەندێک لەسەرپەرشتیارانی ئەم چالاکییە، ئەم وۆرکشۆپەیان بە لاڕێدا بردووە و بۆ ھەندێک مەبەستی سیاسی بە کاریان ھێناوە کە دوور بووە لە مەرجەکانی مۆڵەتپێدانی ئەم جۆرە وۆرکشۆپانە و لە میانەی چالاکییەکەدا، چەند ووتار و بەیاننامەیەک بڵاوکراونەوە کە بە ھیچ شێوەیەک لە گەڵ سیاسەتی ڕەسمی حکومەتی ھەرێمی کوردستان ناگونجێت و گوزارشت لە سیاسەتی ھەرێمی کوردستان ناکات.


وەزارەتی ناوخۆ ڕاشیگەیاندووە، ڕێکاری یاسایی دەگرێتە بەر بەرامبەر بەو کەسانەی، کە ئەم کۆبوونەوەیان بە لاڕێدا بردووە و ھەروەھا  کەسە کەمتەرخەمەکان بە سزا دەگەیەنێت لە ھەر لایەکەوە بن.


ھەرێمی کوردستانی عیراق، وەک کیانێکی دەستووری لە چوارچێوەی عێراقی فیدراڵ، وەک ھەمیشە پابەندە، بە سیاسەتی دەرەوەی فەرمیی دەوڵەتی عێراق و بە ھیچ شێوەیەک، ڕێگا نادات کەسانێک کەشی ئازادی و دیموکراسی کە لە ھەرێمدا بەرقەرارە، بۆ مەرامی دیکەی سیاسی بەکار بھێنن و ئەو کەسانەی کە بەم کارانە ھەستاون، دوور دەخرێنەوە و جێگەیان لە ھەرێمی کوردستان نابێتەوە.

بەردەوامبە لە خوێندنەوە

ڕزگار حاجی حەمە ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی ڕایگەیاند، وەکو یەکێتی نیشتمانی کوردستان کۆبوونەوەی ھەندێک کەسایەتیی سیاسی و عەشایەر لە شاری ھەولێر بە ناونیشانی (ئاشتی و گێڕاندنەوە)  و وروژاندنی پرسی ئاساییکردنی پەیوەندییەکان لەگەڵ دەوڵەتی ئیسڕائیل، بە توندی ڕەتدەکەنەوە و پابەندبوونی مەبدەئییان بە پشتگیریکردن لە دۆزی ڕەوای فەڵەستین دووپات دەکەنەوە و جەخت لەوە دەکەنەوە کە ھەر ھەڵوێستێک سەبارەت بە سیاسەتی دەرەکی بە پێی دەستووری عێراق، بە شێوەیەکی ڕەھا تەنھا لە دەسەڵاتی حکومەتی فیدراڵیدایە.


ڕاشیگەیاندووە، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان ئیدانەی ھەوڵی دەستوەردان لە پرسی سیاسەت و پرەنسیپە دەرەکییەکانی دەوڵەتی عێراق دەکات و ھەوڵی تێکدانی سەقامگیری و ئاسایشی عێراق و دروستی کردنی قەیران لەم کاتەدا بە کارێکی ناڕەوا و نەشیاو وەسف دەکات.


ھاوکات لەگەڵ خستنەگەڕی ھەوڵەکاندان بۆ بتەوکردنی پەیوەندییەکانی نێوان ھەرێم و ناوەند، لە پێناو بەھێزکردنی یەکێتی نیشتمانی.


ئەندامەکەی مەکتەبی سیاسی جەخت لەوەش دەکاتەوە، لە دوای ھەڵبژاردنەکان و بردنەوەی ھاوپەیمانی کوردستان، قۆناغێکی نوێ لە پەیوەندی بتەوی نیشتمانی لە نێوان ھەرێم و ناوەند لە سەرجەم بوارەکاندا و لە ناویاندا پرسی پەیوەندی نێودەوڵەتی و سیاسەتی دەرەکیی دێتە ئاراوە. 

بەردەوامبە لە خوێندنەوە
پەیامنێری كوردسات نیوز رایگەیاند، ئەم بەیانیە سوپای توركیا گوندی هرورێیان لە بەرواری باڵا تۆپبارانكردووە و بەوهۆی تۆپبارانەكەوە، هاوڵاتیەكی تەمەن 55 ساڵ كە دانیشتووی گوندەكەیە برینداربووە و بۆ وەرگرتنی چارەسەر، رەوانەی نەخۆشخانەی فریاكەوتنی قەزای زاخۆ كراوە.
لە 23ی مانگی نیسانی ئەمساڵەوە سوپای توركیا لەشكركێشیەكانی لە سنوورەكانی هەرێمی كوردستان زیاتركردووە، ناوەناوە گوندە سنوورییەكانی پارێزگای دهۆك بۆردومان دەكات.


 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
دەستەی گشتیی گەشتوگوزاری هەرێمی كوردستان، ئاماری هاتنی گەشتیارانی بڵاوكردەوە و رایگەیاند، لە هەشت مانگی سەرەتای ئەمساڵدا، نزیكەی دوو ملیۆن و 423 هەزار و 658 گەشتیار سەردانی هەرێمی كوردستانیان كردووە.
راشیگەیاند، هاتنی گەشتیاران بۆ هەرێم بەراورد بە هەشت مانگی سەرەتای ساڵی رابردوو 31% زیادیكردووە.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

کۆمپانیای بەجین وانتایی چینی بۆ بەرھھەمھێنانی دەرمان رایگەیاند، مانگی داھاتوو گەورەترین تاقیکردنەوە لەسەر جۆرێکی نوێی ڤاکسینی کۆرۆنا ئەنجامدەدەن، کە لە رێگەی لوتەوە و بەشێوەی ھەڵمژین بەکاردەھێنرێت. 


کۆمپانیاکە ھەوڵدەدات لە قۆناغی سێیەمدا، ڤاکسینە ئەزموونییەکەی لەسەر ٤٠ ھەزار خۆبەخشی پێگەیشتوو تاقیبکاتەوە، بۆئەوەی دڵنیا بێت لە سەلامەتی و کارایی ڤاکسینەکە بەرامبەر ڤایرۆسی کۆرۆنا.


لە جیھاندا چەند جۆرێکی ڤاکسینی کۆرۆنا بەرھەمھێنراون و ملیۆنان کەس بەکاریانھێناوە، کە سەرجەم ڤاکسینەکان لە رێگەی دەرزیەوە بەکاردەھێنرێن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی  رایگەیاندوە، پاش ئەوەی شەوی ڕابردوو لەیانەیەکی شەوانە لەسەرچنار شەڕو پشێوی دروستبوو لە نێوان چەند کەسێکدا، ھۆی برینداربوونی دوو کەس بەفیشەک، دەستەبەجێ ھێزەکانی پۆلیس گەیشتنە شوێنی ڕووداوەکەو شەڕەکەیان کۆنتڕۆڵکرد.


ئاماژەی بەوەشکردووە، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی سەرچنار ١٣ تۆمەتباریان دەستگیرکرد کە بەشداربوون لەشەڕەکەدا، دەستیشگیرا بەسەر چەکێکدا لەجۆری دەمانچە کە بەتۆمەتبارەکان بووە و سەرجەم تۆمەتبارەکان بەپێی ماددەکانی ٤٠٥ و ٣١ لەیاسای سزادان ڕاگیراون ‌و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.


پۆلیسی سلێمانی ئاشکراشیکردووە، پاش دەستگیرکردن و پشکنینی تۆمەتبارەکان، دەرکەوت یەکێک لە تۆمەتبارەکان ھەڵگری بڕێک ماددەی ھۆشبەرە، بۆیە پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کرایەوە و ڕەوانەی دادوەر کرا.


راشیگەیاندوە، فەرمانی دەستگیرکردن بۆ چوار تۆمەتباری تر دەرچووە لە شەڕەکەدا بەشداربوون ‌و لەئێستادا ھێزەکانی پۆلیس لەھەوڵدان بۆ دۆزینەوەو دەستگیرکردنیان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

پەیامنێری کوردسات نیوز لە نەینەوا رایگەیاند، ئەمشەو پێنج مووشەک ئاڕاستەی سەربازگەیەکی تورکیا لە ناحیەی زێلکان لە دەشتی نەینەوا کران. 
وتیشی، مووشەکەکان لە دەوروبەری سەربازگەکە تەقینەوە و ھیچ زیانێکی گیانی نەبوو.


تا ئێستا ھیچ لایەنێکی رەسمی سەبارەت بە ھێرشە مووشەکییەکە زانیاری بڵاونەکردووەتەوە و ھیچ کەس و لایەنێکیش بەرپرسیارێتی ھێرشەکەی لە ئەستۆ نەگرتووە.


لە ماوەی سێ مانگی رابردوودا ئەمە چەندین جارە مووشەک ئاڕاستەی سەربازگەی تورکیا لە ناحیەی زێلکان دەکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

٢٠ ساڵ لەمەوبەر و لە ٢٣ ئەیلولی ٢٠٠١ گروپی توندڕەوی جوند ئیسلام، لە گوندی خێڵی حەمەی سەر بە شاری ھەڵەبجە پەلاماری ٤٣ پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانیان دا و بە شێوەیەکی دڕندانە شەھیدیان کردن و تەرمەکانیان شێواندن.


بڕیاریشە ئەمڕۆ رێوڕەسمێکی تایبەت بەو یادە لە گوندی خێڵی حەمە بە ئامادەبونی کەسوکاری شەھیدان و بەرپرسانی حزبی و حکومی بەڕێوەبچێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێکخراوەکان و چاکوانانی بواری ئەنفال و جینۆساید لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەیان بەوەکردووە، ئەندامێکی مەکتەبی سیاسی  پارتی دیموکراتی کوردستان، بۆ یەکەم جار راشکاوانە ئاشکرایکرد کوردستان بووەتە مۆڵگەی پاراستنی تاوانبارانی جینۆساید لە عێراق، بەوەی ئێستا ئەو تاوانبارانە لە کوردستان دەژین و  داڵدە دراون گوایە پەشیمانن لەوەی بەشداربوونە لە ئەنجامدانی تاوانەکانی جینۆساید بەرامبەر بە گەلەکەیان، لە کاتێکدا زۆریان وەک تاوانبار لە دادگاکان ناویان ھاتووەتەوە و سزای خۆیان وەرنەگرتووە.


رێکخراوکانی بواری جینۆسایدی گەلی کورد، بە توندی ئیدانەی داڵدەدان و دادگایی نەکردنی تاوانبارای جینۆساید  و ئەو جۆرە لێدوان و پاڕانەوە و بەرگرییە لە تاوانباران دەکەن، کە زۆر بێباکانە بە ناوی (پەشیمانبونەوەی ئەو تاوانبارانە) لە چوارچێوەی بانگەشەی ھەڵبژاردن بە شانازییەوە دەفروشرێتەوە، لە کاتێکدا لە یاسای بەرکار و رێککەوتنە نێودەوڵەتیەکان، شتێک نییە بۆ پەشیمانبوونەوە و تاوانبار دەبێت بە سزای یاسایی خۆی بگات, نەک ئەوەش بەڵکو داکۆکی و پاڕانەوە لە تاوانباران، جۆرێکە لە تاوان و لە زۆر وڵات سزای بۆ داندراوە.


داواش لە داواکاری گشتی دەکەن، بە ئەرکی خۆیان ھەستێت و چیتر رێگە بەو جۆرە سوکایەتییە بە یاسا و قوربانیانی جینۆساید نەدات و تاوانباران و  داکۆکیکاران لە تاوانبارانی تاوانانی جینۆسایدی گەلی کورد راپێچی دادگا بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

لەو کۆبوونەوەیەدا کەئاراس محەمەد ئاغا لێپرسراوی مەڵبەندی چواری رێکخستنی دھۆکی یەکێتی و ئیمان عەبدولرەزاق کاندیدی ژمارە ٢٦ لەبازنەی سێ لە پارێزگای دھۆک ئامادەیبوون، سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان بەکادر و ھەڤاڵانی راگەیاند: ئەم ھەڵبژاردنە زۆر گرنگ و چارەنوسسازە بۆیە دەبێ بەھەمووان ھەوڵی سەرخستنی ھاوپەیمانی کوردستان و کاندیدەکانی بدەین لەپێناو بەھێزکردنی پێگەی کورددا لەبەغدا. 


قوباد تاڵەبانی وتیشی، راستە گلەییتان لە شێوازی حوکمڕانی ھەیە، بەوپێیەی ئەم ھەڵبژاردنە بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراقە دەتوانن بەناردنی نوێنەری بەھێزی ھاوپەیمانی کوردستان بۆ بەغدا رێگری بکەن لەھەر ھەوڵێکی زیانگەیاندن بەئەزموونی ھەرێمەکەیان و کاربکەن بۆ بەدیھێنانی داخوازییە رەواکانی گەلەکەیان.


وتی، یەکێتی و گۆڕان بڕیاریانداوە بەیەکەوە کاربکەن لەپێناو یەکڕیزی و زامنکردنی مووچە و خزمەتگوزاری باشتر و سەقامگیری، جەختیشیکردەوە کەناھاوسەنگی ھێز گرفتە، بۆیە دەبێت لەڕێی ئەم ھەڵبژاردنەوە ھاوسەنگی ھێز بگێڕینەوە.


قوباد تاڵەبانی لەئاکرێوە رایگەیاند، سەقامگیری سیاسی و ئابوری و کۆمەڵایەتی دەگێڕنەوە و لەبەغدادەوە بەدەنگێکی زوڵاڵەوە بەرگری لە مافەکانتان دەکەن، و ناھێڵن مافی کەس پێشێل بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ھەفتانە نزیکەی ١٠٠ ھەزار ژەمی ڤاکسین دەگاتە ھەرێمی کوردستان، ١١ سەنتەری تر بۆ پێدانی ڤاکسین دەکەنەوە.


راشیگەیاند، تا ئێستا ئەوانەی تەمەنیان سەروو ١٨ ساڵییە، ٢٠% ژەمی یەکەمیان وەرگرتووە ، ١٣% یش ژەمی دووەمیان وەرگرتووە.


وەزیری تەندروستی ئاشکراشیکرد، کاروانێکی تری ھاوکارییەکانی رێکخراوی تەندروستی جیھانی بە بڕی ٣٠٠ ھەزار دۆلار رەوانەی وەزارەتی تەندروستی کرا.


 وتیشی، ھاوکارییەکانی ئەمجارە ١٦ بابەتی پزیشکی لەخۆ دەگرێت، ھەڵ دەدەن زۆرترین ماسک بۆ ناوەندەکانی خوێندن دابین بکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی کارەبای ھەرێم رایگەیاند، پڕۆژەکە بە بەھای زیاتر لە ١٧٥ ملیۆن و ٢٨٥ ھەزار دینار جێبەجێ دەکرێت لە بوارەکانی راکێشانی فیدەری تازە و ھاوسەنگکردنی چەند فیدەرێک لە وێستگەی قەڵادزێ  فیدەری پێنج و شەش. 


بڕیاریشە پڕۆژەکە لەلایەن کۆمپانیایەکەوە جێبەجێ بکرێت و لە ماوەی ٣٥ رۆژدا تەواو بکرێت.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

رێڤین یاسین پارێزەری دۆسیەی رۆژنامەنوس ئومێد بەڕۆشکی بە کوردسات نیوزی راگەیاند، لە دادگای کەتنی دھۆک ئومێد بەڕۆشکی رۆژنامەنوس لەسەر سێ دۆسیە دانیشتنی دادگایی ھەبوو، دوو دۆسییەیان بە یاسایی خراپ  بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن، بۆ ھەر یەکەیان سزای شەش مانگ زیندانیکردنی بەسەر دا سەپێنرا.


وتیشی، دۆسیەی سێیەم لەسەر ناوزڕاندنی پەرلەمانتارێک بوو، ئەو دۆسیەیە بۆ ١٧ی مانگی داھاتوو دواخرا.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وەزارەتی دارایی ھەرێم رایگەیاند، رۆژی شەممە ٢٥ی ئەیلول مووچەی مانگی ئەیلولی ٢٠٢١ ی وەزارەتی تەندروستی بەرێژەی ١٠٠% دابەش دەکات.


ئەوەش لە کاتێکدایە فارس عیسا سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێم لە بەغداد رایگەیاند، رۆژی چوار شەممە لە کۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رەزامەندی لەسەر ناردنی ٢٠٠ ملیار دیناری تر بۆ ھەرێمی کوردستان درا.


جەختی لەوەشکردەە، رێکارە کارگێڕی و یاساییەکان تەواو بکرێت، پارەکە رەوانەی ھەرێمی کوردستان دەکرێت، بەو ھۆیەشەوە ئەگەری ھەیە ناردنی پارەکە بکەوێتە ھەفتەی داھاتوو.


پێشتریش وتەبێژی حکومەتی ھەرێم رایگەیاند، بۆ دابەشکردنی مووچە بەبێ لیبڕین چاوەڕوانی ناردنی ٢٠٠ ملیار دینارەکەی بەغداد دەکەن.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە

وتیشی، ھاوپەیمانی کوردستان خەونی سەرۆک مام جەلال و کاک نەوشیروان بووەو بەم ھاوپەیمانێتییە ھاوسەنگی  ھێز دروست دەکەنەوە.


سەرۆکی ھاوپەیمانی کوردستان دژایەتی خۆشی بۆ بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکان دووپاتکردەوەو رایگەیاند دژی ئەوەن رۆژنامەنوس سزا بدرێت و زیندانی بکرێت، چونکە زیندان شوێنی تاوانیارانە نەک رۆژنامەنوسان.

 
بەردەوامبە لە خوێندنەوە
1...837838839840841...956