بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێم رایگەیاند، بەپێی پێشبینییەکانی کەشناسی سبەینێ ئاسمان نیمچە ھەور و لە ھەندێک ناوچە ھەوری تەواو دەبێت، بەو ھۆیەشەوە شەپۆلێکی بارانبارین ناوچە جیاجیاکانی ھەرێم دەگرێتەوە.


راشیگەیاندوە، لە سلێمانی و ‏ھەڵەبجە بارانبارین لە زۆربەی کاتەکان بەردەوام دەبێت، لە بەشێک لە ناوچەکانی تری ھەرێمیش ‏نمەباران دەبارێت، ھەندێک کاتیش ئاستی بارانبارین زیاد دەکات بۆ لێزمە باران.