وەزارەتی رۆشنبیری لە روونکردنەوەیەکدا رایگەیاند، دوای ئەوەی لەلایەن یەکێتی نووسەرانی جینۆسایدی کوردستان، ئاگادارکرانەوە کە کتێبێک لەپێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لەشاری سلێمانی نمایشکراوە  بەناوی (سلطان هاشم، ذاكرة الحروب وٲسرارها)  کە دیمانەیەکی درێژە لەگەڵ وەزیری بەرگری عێراق لەسەردەمی ڕژێمی بەعسی لەناوچوو، دیمانەکە لەزینداندا لەلایەن د. علی السعدی ئەنجامدراوە.


لەدیمانەکەدا ئەوەی کەسوکاری ئەنفالەکانی نیگەرانکردووە، نکۆڵی سوڵتان ھاشمە لەوەی ئەنفال لەدژی خەڵکی سیڤیلی کوردستان ئەنجامدرابێت بەڵکو لەدژی ھێزی پێشمەرگە بووە.


پاش ئاگادارکردنەوەی تیمی وەزارەتیان لەپێشانگاکە، ئەمڕۆ کتێبەکە لەناو وەشانخانەی (دار القناديل للنشر و التوزيع)  کۆکرایەوە.


وەزارەتی رۆشنبیری راشیگەیاندوە،وەک ئەرکی خۆمان بەرامبەر بە  مێژوو و فەرھەنگی گەلەکەیان ڕێگەنادەن ھیچ شتێک، کە مێژووی گەلەکەمان بشێوێنێت بڵاو بکرێتەوە.